سەرکردوە و لایەنە سونە مەزهەبەکان دەبنە چەند بەشێک لەداهاتو

سەرکردوە و لایەنە سونە مەزهەبەکان دەبنە چەند بەشێک لەداهاتو
دوو بۆ سێ کوبونەوە وکۆنگرە لە هەولێر و بەغداد ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی دەست پێشخەریەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق(سەلیم جبوری)بەهای کەمبێتەوە.

بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئێستا و پێشوی پێکهاتەی مەزهەبی سونی کە نەرمی دەنوێنن بەرامبەر سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق(نوری مالکی)هەوڵدەدەن یەک دوو کۆبونەوە ئەنجامدەن لەپێناو خۆئامادەکردن بۆ بارودۆخەکانی دوای نەمانی داعش چونکێ پارتی ئیسلامی(حزب اسلامی)بەنیازە گۆنگرەیەک لەپانزەی(یۆلیۆ)ببەستێت و هەموو هێز و لایەنە سونە مەزهەبەکانی تیادا بەشداری پێبکات.
سەرۆکی حزبی ئیسلامی عێراق(سەلیم جبوری)بەنیازە کۆنگرەیەک لەشاری بەغداد ببەستێت بۆ گشت کەسایەتیە سیاسیەکانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق لەمانە(خەمیس خەنجەر-سەعد بەزاز-ڕافع العیساوی-ئەسیل نجێفی).دەبێت ئەوە بزانین یەک دوو لەم ناوانە داواکراون لەلایەن دادگاکانی عێراق.
بیرۆکەی بەستنی ئەم جۆرە کۆنگرەیە لەبەغداد گرانە لەبەر بارودۆخی هەندێک کەسایەتی سیاسی سونە مەزهەب بۆیە بەدووری نازانن دوو کۆبونەوە یان کۆنگرە بکرێت، یەکێکیان لە بەغداد و ئەوی تر لە هەولێر.
لەلایەکی تر بەشێک لەچاودێرانی سیاسی واهەست دەکەن ناوەڕۆکی کۆنگرەکان خاڵی بۆتەوە چونکێ کەسایەتی سیاسی تر هەیە ناوی نەهاتوە و جموجۆڵی خۆی دەکات وەک جێگری سەرۆک پەرلەمانی پێشو(مەحمود مەشهەدانی)کە کۆبونەوەی بە چەند کەسایەتی سیاسی و سەرۆک هۆزی سونە مەزهەب کردوە.ئەوەی وای کردوە سەرکردە سونە مەزهەبەکان کۆنەبنەوە لەسەر یەک بڕیار و یەک هەڵوێست بارودۆخ و بەرژەوەندیەکانە بۆ داهاتوی خۆیان.
بەشێک لەشارەزایانی بواری سیاسی وای بۆ دەچن بەشداری نەکردنی سەرکردەی سیاسی سونی پێگە بەهێز لەکۆنگرەی بەغداد سودەکەی بۆ سەرۆکی حزبی ئیسلامی(سەلیم جبوری)دەگەڕێتەوە بجونکێ لەم کاتە دەبێتە کەسایەتیەکی بەهێزی پێکهاتەی سونە مەزهەب.
هەر ئەم بەشە لە چاودێرانی سیاسی دەڵێن هەندێک ووڵاتی وەک(سعودیە-تورکیا-قەتەر)کە پاڵپشتی پێکهاتەی سونە مەزهەبی عێراقن خۆیان چەندین کێشەیان هەیە و لە داهاتو ئاسان نیە ببنە بەشێک لە چارەسەر کردنی کێشەی عێراق بەگشتی و پێکهاتەی سونی بەتایبەت..
Top