پرۆپاگەندەی میدیاكانی ئێران لە بارەی پاشگەز بونەوە لە ریفراندۆم
July 24, 2017
وتار و بیروڕا
ماڵپەرێكی هەواڵنێری باس لەوە دەكات مە كوردەكانی عێراق 9 مەرجیان بۆ پاشگەز بونەوە لە سەربەخۆیی باسكردووە.
بە پێی راپۆرتی "عصر ایران"،ماڵپەری هەواڵنێری :اڵخلیج انلاین"كە بنكەیەكی هەواڵنێری لە بریتانیایەنوسیویەتی:
كوردەكانی عێراق بۆ پاشگەز بونەوە لە سەربەخۆیی ،9 مەرجیان دیاری كردووە كە ئەگەر دەڵەتی عێراق پێیەوە پابەند بیت ئەوان باس لە جیابونەوە لە عێراق ناكەن.
لە درێژەی ئەو راپۆرتە كە لە سایت و ماڵپەریكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو بوتەوە هاتووە:بە پێی سەرچاوەیەك لە بەر پرسانی كوردی نێزیك لە یەكیەتی نیشتمانی كوردستانی عێراق كە ناوەكەی نەهێنراوە ، نوسیویەتی :كوردەكانی عێراق بۆ پاشگەز بونەوە لە بریاری سەربەخۆیی ،داخوازییەكانی سیاسی و ئابوری خۆیان لە 9 مەرجدا پێشكەش بە دەوڵەتی ناوەندی عێراق كردووە ،كە ئەگەر هاتوو حكومەتی ناوەندی پێیەوە پابەند بن لە داهاتوودا كوردستان بەشێك لە خاكی عێراق دەبیت.
ئەو 9 مەرجە بە پێی ئەو سەرچاوە ئاگادارە بەو شێوەی خوارەوەیە:
1-مسعود بارزانی بۆ ماوەی 8 ساڵ ببیت بە سەرۆك كۆماری عێراق.
2-زیاد كردنی دەستەڵراتەكانی سەرۆك كۆمار.
شایانی ئاماژە پێكردنە كە لە كاتی ئێستادا بە پێی هاوبەشی هێز لە هەڵبژاردنی پارڵمانی ئەم دواییە لە عێراقدا ،سەرۆك كۆماری بەشی كوردەكانی ئەو ووڵاتەیە كە لە كاتی ئێستا "محمد فواد معصوم"سیاسەتمەداری كوردی ئەو ووڵاتە سەرۆك كۆماری عێراقە.
3-دەست نیشان كردنی نیوەی ئەو بودجەیەی كە بۆ شارەوانی بەغدا دەست نیشان دەكرێت بۆ شارەوانی هەوڵێر ،پایتەختی كوردستانی عێراق دیار بكرێت.
4-زیاد كردنی بودجەی هێزی عەسكەری "پێشمەرگە"كانی كوردستان ،بە شێوەیەك كە ببن بە شێك لە هێزی عەسكەری عێراق.
5-زیاد كردنی بودجەی گشتی كوردستانى عێراق.
6-گەرانەوەی هوشیار زێباری بۆ سەر پۆستەكەی خۆی لە وەزارەتی دارایی و لێبوردن لە ناوبراو بە هۆی ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی كراوە.
7-پێدانی یەكەك لە وەزارەتەكانی ئاسایشی عێراق بە كوردەكان.
8-رازی بوون لە سەر درێژ كردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیای پەیوەندییەكانی "ئاسیا سێڵ" و كۆمپانیای كوردستانی "كۆرەك" بۆ ماوەی دە ساڵی تر.
9-رازی بوون لە سەر وەبەرهێنانی كوردەكان لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق
حیزبە سیاسییەكانی كوردستان بە پێی ئەو كۆبونەوەی كە لە مانگی رابردوو كرابوو بریاریان لە سەر گشتپرسی بۆ سەربەخۆ بوون لە عێراق داوە
بە پێی دژایەتی هەندەك لە ووڵاتان رایان گەیاندووە كە ئەو گشت پرسییە تەنیا بۆ زانینی رای خەڵكی كوردستان لە بارەی سەربەخۆیین و مەبەستیان جیابونەوە لە عێراق لە ماوەیەكی نێزیكدا نییە.
حیزبەكانی كوردستانی عێراق پێداگری لە سەر جێبەجی كردنی گشت پرسی سەربەخۆیی لە 25ی ئەیلول دەكەنەوە
شایانی ئاماژە پێكردنە كە ئەگەر لەو بابەتە بەو ردی بروانین دەبینین كە زیاتر لێدان لە پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستانە بە هۆی هێنانی هەندەك مەرجی تایبە تی كە تێیدا بە شێوەیەك مەرجەكان گونجێندراون بۆ ئەوەی كە وا نیشان بدرێت ئەو داواكارییان بۆ بەرژەوەندی شەرۆكی هەرێمی كوردستانن لە هەمان كاتدا ئەو پرۆپاگەندانە لە درێژەی گوشارە كانی كۆماری ئیسلامی و بەغدان بۆ ئەوەی كە كێشە و ناكۆكییە ناوخۆییەكان زیاتر قوڵ بكرێنەوە و گشت پرسی ئامانجی خۆی نەپێكیت.