لێدوانی دوو سەرکردە کورد و دوو سەرکردەی عەرەب فەرموون ئێوە بڕیار بدەن

لێدوانی دوو سەرکردە کورد و دوو سەرکردەی عەرەب فەرموون ئێوە بڕیار بدەن
سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی بەغامان ئەوێ، ئەوە خواست و داواکاری سەرکردە و کەسی یەکەمی حزبێکی گەورەی کورد بوو.
حکومەتی عێراق لە حکومەتی هەرێم دیموکراتی ترە، ئەوەش لێدوانی سەرکردەیەکی تر و کەسی یەکەمی یەکێک لە پێنج حزبەکانی کوردە.
رفاندنی خەڵک لە بەغدا بۆتە دیاردە و مەترسی لەسەر ژیانی هەموو خەڵک درووست کردووە، گەندەڵیش گەیشتۆتە بینەقاقا و چیتر قبوڵ ناکرێ، ئەوەش لێدوانی سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە سەبارەت بە سیستەمی بەغا و دیموکراتی عێراق.
ئەگەر روسیا نەبوایە داعش بەغدای داگیر دەکرد، ئەوەش لێدوانی نوری مالیکییە سەبارەت بەو سیستەمە بەهێز و دیموکراتیە جوانەی دوو سەرکردەی کورد ئاخ هەڵکێشن بۆی و حەسەرتی بۆ دەخوازن.
فەرموون ئێوە بڕیار بدەن..
Top