بە بێ سەركردایەتی سەرۆك بارزانی، مەحاڵ بوو كورد پارێزراو بگات بە لووتكەی سەركەوتن
July 23, 2017
وتار و بیروڕا
بە پێی یاسایی نێو دەوڵەتیی ، كوردستان لەهەموو روویەكەوە تووشی زۆڵم و جینۆسایدی بۆتەوە و قۆناغی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیشی بەسەركەوتوویی تێپەرٍاندووە بۆیە ئێستە كانی بریاردانە لە سەر چارەنووسی خۆی كە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
سەرئەنجام، قسەی كۆتایی بۆ جیابوونەوە لەسەر رەوشی ئەوكاتە دەبێت كە بڕیاری جیابوونەوەی تێدا دەدرێت، وەكو رەوشی بوونی ئەو "گەلەی" كە دەیەوێ سەربەخۆبێت، یان داگیركارییو پێشێلەكانی دەوڵەتی دەسەڵاتدار، یان پرسی راپرسیو بڕیاردانی نەتەوەكان بۆ جیابوونەوە. دوایین دوو گەل كە بڕیاری جیابوونەوەیان داو دەوڵەتی سەربەخۆیان دروستكرد، كۆسۆڤۆو باشووری سودان بوون، لەم پێوەرەدا. راگەیاندنی سەربەخۆیی ئەریتریا لەساڵی 1993 لەسەر هەمان پڕەنسیپی (ئەوەی دەسەڵاتت بەسەریاهەیە هی خۆتە) جێبەجێكرا، پاش ئەوەی كە ئەسیوپیا لەساڵی 1962 داگیریكرد، بەڵام ئەم پڕەنسیپو رەوشە لەكریم (قرم) راست دەرنەچوو، ئەوان سەربەخۆ نەبوون، بەڵكو بەزۆر بەپاشكۆكرانو هێشتا پێناسەیەكی رۆشن بۆ گەلەكەی نییە. بڕیاری خرۆشۆف (سكرتێری گشتیی حزبی كۆمۆنیستی یەكێتیی سۆڤێت) بۆئەوەی نیوە دورگەی كریم بخرێتە سەر ئۆكراین لە 1954، وەكو رێكەوتێكی مێژووییە لەئەوروپاو وڵاتانی تریش نەتەوەو كەمایەتی لەم شێوازە هەن كە بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە.
بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان داگیركەران لە هەوڵی ئەوە دابوون تا ئەوەی لە توانایاندا بێت رێگری بكەن لە گەیشتنی كورد بە ئامانجە رەواكانی . بۆیە لە قۆناغی ئێستاماندا نەیاران ودوژمنانی كورد هەنگاو بە هەنگاو پەلاماری باشوری کوردستانیان داوە ،بە بڕینی بودجەو موچەی فەرمانبەران و کێشە نانەوە بو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ێیدارەی هەرێمی کوردستان و گۆڕینی ئاراستەی ڕێکخراوی تیروریستی داعش کە لە ئەنجامدا هێڕشی داعشی لێکەوتەوە بو سەر باشوری کوردستان و هەوڵدان بو لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کوردی وگوشاری گەورەی هاتنی ئاواڕەکان بە لێشاو ئەمەوزور پیلانی دیکە کە مەبەستی سەرەکییان لێدانی ئەم پڕوژە نیشتیمانیە بووە کە تا حاڵی حازر هەوڵەکانیان بەردەوامە لەم ڕووەوە. شایانی باسە باشوری کوردستان سەەڕای ئەو هەمو گوشارانەی دوژمنان بەڵام توانی ڕوبەڕوی هەمو تەحەدییە کان ببێتەوە و لە ڕوی سیاسی و ئەمنی و دیبلوماسی لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا سەرکەوتن دوای سەرکەوتن تومار بکات و ئوستوڕەی داعشیش تێک بشکێنێت و نەخشەی سیاسی دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان فەشەل پێ بهێنن و سیاسەتی ودیبلوماسیەتی حەکیمانەی بارزانی و ورەی پوڵایینی پێشمەرگە قارەمانەکان و پاڵپششتی دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران ڕۆڵێکی زور گەورەیان بینی و بووە هوی پاراستنی کەڕامەت و ناسنامەی گەلە کەمان و سەرۆ ماڵی هاونیشتیمانیانی کوردستان بە بێ جیاوازی لە پەلامارەکانی دڕندانەترین ڕێکخراوی تیرورێستی نێودەوڵەتی داعش ئەم سەرکەۆتنانە دەنگ و سەدایێکی گەورەی دایەوە لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە شێوەیێک کەئەمڕۆ مەسەلەی کورد بویتە بەشێکی گرنگ لە هاوکێشە سیاسیەکاندا و مروڤایەتی گەیشتووە ئەم قەناعەتە کە ێیدی بە بێ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە ناوچەکەدا نەک هەر ئاشتی و ئارامی ناهێتە دی بەڵکۆ هەڕەشەکان و مەترسیەکانیش زیاتر دەبن لە سەر ئاشتی و ئارامی جیهانی. لە کوی ئەم هەمو فاکتەرانە دەگەینە ئەم ئەنجامە کە ئەو دوژمن و ناحەزانەی کەسەد ساڵە کار لەسەر سڕینەوەی ناسنامەی گەلەکەمان دەکەن ئەمڕۆش هەمان شتن و نەگۆڕاون و ێێمەش دەبێ بە لوژیکی و ئەقڵانی بیر بکەینەوە و بزانین کە کێ هۆکاری خوڵقاندنی ئەم دوخە ناڵەبارەی هەرێمە و بە تایبەت لەڕۆی ئابوری ودراییەوە، ئامانجێکی گەورەی دوژمنکارانەی لە پشتەوە بووەتا ئەمڕۆ کە ئەویش بریتی بووەو و بریتیە لە داگیر کردنی ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان و لاوازكردنی پێگەی حكومەتی كوردستان بوو بەڵام نەك نەیانتوانی ئیرادەی پۆلایینی میللەتەكەمان لاواز بكەن ،بەڵكو ژیری و حیكمەتی سەركردایەتی سیاسی كوردستان توانیی شكست بە پیلانەكانیان بێنێت .