شكستی دیموكراتی و سەركەوتنی دیكتاتۆری لە عێراقی دروستكراو

شكستی دیموكراتی و سەركەوتنی دیكتاتۆری لە عێراقی دروستكراو
لە ماوەی 90 ساڵی رابردوو حوكمرانی رژێمە یەك لە دوای یەكانی عێراق ، جگە لە كوشتن و برٍین و پێشێڵكردنی مافە دیموكراسییەكان بە تایبەت بۆ میللەتی كورد كە بە دووەم نەتەوە هەژمار دەكرێت و بەزۆر بە عێراقی دروستكراو لكێنراوە ، نەیتوانیی مانای دیموكراسی بزانێت و تەنیا دیكتاتۆرانە و خۆسەپێنەرانە و دیكتاتۆرانە بەردەوام بووە ونە لە رابردوو و نە لە ئێستاشدا نە باوەریان بە مافە زەوتكراوەكانی نەبووە.لە ساڵی ١٩٢٠ـەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣، ئایا پشکی کورد لە حوکمڕانی عێراق چی بوو؟ ھەڵمەتەکانی ئەنفال، بۆردمانی کیمیایی، وێرانکردنی گوندەکانمان، گۆڕی بە کۆمەڵ، جینۆساید- ئەمە بەشی کورد بوو لەو کاتەوە و لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدادا. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، ئایا پشکی کورد چی بوو؟ ئەوان بودجەی کوردستانیان بڕی و پابەندنەبوون بە دەستووری عێراقییەوە. کەواتە پرسیاری ئێمە بۆ گەمەکارە نێودەوڵەتییەکانی وەک ئەمریکا و ئەوانی دیکە، ئەوەیە: ئایا پێویستە ئێمە چی دیکە بکەین؟ ئێمە کۆششی سەختمان کرد بۆ ئەوەی دەستوورێک لە عێراقدا ھەبێت کە دەستەبەری مافەکانی ھەموومان بکات. ئێمە دەنگمان بەو دەستوورە دا. بەڵام لە دیباجەی دەستوردا ئەوە بە مەرج دانراوە کە یەکپارچەیی عێراق بەندە بە جێبەجێکردنی دەستوورەکەوە. کەواتە پرسیارەکەی من بۆ ئەوان ئەمەیە: ئایا دەستوری عێراق جێبەجێ کراوە؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر، کەواتە ھەر لەبەر ئەوەشە کە ئەگەر لە گۆشەنیگا و کاردانەوەی گەمەکارە نێودەوڵەتییەکان بڕوانین، ئەوا ھیچیان نەیانوتووە کە ئەوان دژی ریفراندۆمن. ئەوان دەڵێن رەنگە ئەمە کاتێکی باش نەبێت، یاخود رەنگە کێشەی لێ بکەوێتەوە، منیش لە دوو خاڵدا بۆچوونی جیاوازم ھەیە لەگەڵ ئەواندا. ئەمە کێشەکان زیاتر ناکات. ئەگەر ئەم ریفراندۆمە نەکرێت، ئەوا سەردەکێشێت بۆ ناسەقامگیریی زیاتر لە پەیوەندییەکاندا، سەردەکێشێت بۆ ناسەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا. ئێمە دەمانەوێت ئەم ریفراندۆمە ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی رێگری لە ناسەقامگیری بکەین. ئەگەر ئەو گەمەکارە نێودەوڵەتییانە دژی ئەم ریفراندۆمە بن، ئەوا ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە ئەوان دژی بەھا و پرەنسیپەکانی خۆیانن کە مافی ئاشتییانە و دیموکراتییانەی خەڵکە بۆ گوزارشتکردن لە بڕیارەکانیان لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە. ئەگەر ئەوان دژی ریفراندۆمەکە بوەستنەوە، ئەوا مانای وایە ئەوان دژی دیموکراسین...
ئەنجامدانی راپرسی و کۆشش بۆ هێنانەدیی سەربەخۆیی کوردستان دژی عێراق و یو پارچەپارچە کردنی عێراقی دروستكراو نییه!، کە ئەمەش بەهیچ جۆرێک راستنییە، چونکە لە راستیداو لەبارەی مێژوییەوە نە عێراق کوردستانەو نە کوردستان عێراقە، بەڵکو کوردستان بەناڕەوا پارچە پارچەکراوەو باشوری کوردستان بەبێ خواستی گەلەکەمان لکێندراوە بە عێراقەوە، واتە لكێنراو (ئێلحاق) کراوە، بۆیە لەم گۆشەنیگایەوە سەربەخۆیی کوردستان عێراق پارچە پارچە ناکات، بەڵکو لكاندن کۆتایی پێدێنی و بۆ گشت پارچەکانی دیکەی کوردستانیش ئەم بۆچوونە راستە.ریفراندوم و سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردستانەو، لەگەڵ یاسانێودەوڵەتییەکان و لایەحەی مافەکانی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلان، گەورەو بچوکیان، پێچەوانە نییەو ئەمانەش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسندکراون. ئیتر بۆچی دەبی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئەڵمانیاو رووسیا ئەم مافە یاساییە رەوایە بە چەشنێکی پێچەوانە لێکبدەنەوە؟ لەکاتێکدا ئەرکی ئەو دەوڵەتانەیە بە هەڵوێستی خۆیاندا بچنەوەو لەگەڵ رێفێراندوووم و سەربەخۆیی کوردستاندابن و ئەو مافەی هەموو گەلانی جیهان بەم گەلەش رەواببینن کە پێشمەرگە ئازاکانی هەزاران قوربانییانداوە لە شەڕی رەوادا دژی تێرۆریستان کە ئاسایشی ئەو وڵاتانەو تەواوی وڵاتانی دنیایان خستبووە بەرمەترسییەوەو، پێشمەرگەکانی گەلەکەمان چالاکانە لە شەڕدان بۆ لەناوبردنیان.ریفراندۆم و پاشان هێنانەدیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە هەموو بوارەکانی سیاسی و بەتایبەتی ئابوری و ئەوانیترەوە لە قازانجی دەوڵەتانە کە لە کوردستاندا سەرمایەگوزاری وبازرگانی بکەن و باشترین پەیوەندیی لەگەڵ عێراق و دراوسێکانیشدا دەبێت.

سەرباری نارەزایەتی و دژایەتی حكوومەتی دەسەڵاتداری شیعە لە بەغدا ، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە پاڵپشتی پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان رۆژی سازدانی ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دیاری كرد كە رۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی ئەمساڵە.بەرێوەچوونی ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستانە لەوەی دەیەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە یان دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان دادەمەزرێنن.ریفراندوم نەتەنها هەرێمی كوردستان بەڵكو ناوچە جێی ناكۆكییەكانیش دەگرێتەوە كە ئێستا لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراون.چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە كورد بەبەهێزی پشتگیری لە سەربەخۆیی دەكەن و دەنگ بۆ جیابوونەوە لە عێراق دەدەن مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رۆژی بیست و پێنجی ئەیلوولی دوو هەزار و حەڤدە وەكو رۆژی بەرێوەچوونی ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرد.ئەم ریفراندوم لە سەرجەم ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانە مێژوویانەی كە ناوچەی كوردیانەی باكووری عێراق كە كەوتۆنەتە سنووری ماددەی سەد و چل بەرێوە دەچێت.ئەوەی دیار و بەرچاوە ، دەنگدانی بەڵی لە ریفراندومەكەدا لەلایەن زۆرینەی خەڵكی كوردستان پێشوازی لێدەكرێت و خەڵكی كوردستان دەنگ بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق دەدەن.لە تەمۆزی دوو هەزار و سێ ، ژمارەیەك لە رۆشەنبیرانی شاری سلێمانی بزووتنەوەی ریفراندومی كوردستانی دامەزراند لە كانوونی دووەمی دوو هەزار و پێنج ، راپرسیەكیان ئەنجامدا و وەڵامدەرەكان دوو بژاردەیان هەبوو : ئایا دەتەوێت لە چوارچێوەی عێراقدا بمنێنیتەوە یان سەربەخۆ دەبێت. لەسەدا نەوەد و هەشت پۆینت هەشت دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا و لەم راپرسیەدا یەك ملیۆن و نۆ سەد و نەوەد و هەشت هەزار و شەش كەس بەشداربوون. هەفپۆست
Top