کۆمەڵی ئیسلامی و ژانی دەوڵەتی فەلستینی
July 22, 2017
وتار و بیروڕا
دەوەرە ئەو کەرەی لە قوڕەی دەربێنە! فەلەستینیەکان سەدەیەکی تریش دژی ئیسرائیل بجەنگن نە (١٨٢٠٠٠) کەسیان لێ دەکوژرێ و نە کیمیاییان لێ دەدرێ و نە لە عەشیرتێکدا (٨٠٠٠) نێرەوەزیان لێ زیندە بەچاڵ دەکرێ، کەچی ئەو کۆمەڵە ئیسلامیە و ئەمیرە خۆش خەونەکەیان ژانی ئایدۆلۆژی گرتوونی و داوای دەوڵەتی فەلەستینی دەکەن، بەری نەتەوەییان فڕی داوە و چاوەڕوانیش ناکرێ بۆ تەنیا جارێکیش بە هەڵوێستی کوردایەتی دووگیان ببن و ئەوەتا دەڵێن: زەمینەی گشتپرسی لەبار نییە و کاتی دەوڵەتی کوردستان نەهاتووە.