رزگاربوونی هەتاهەتایی یان كۆیلەبوونی هەتا هەتایی

رزگاربوونی هەتاهەتایی یان كۆیلەبوونی هەتا هەتایی
كوردستان بەرەو قۆناغەكی چارەنوسسازدا تێدەپەریت،ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كورد بریاری راستەقینەی خۆی بدات، لەو كاتەوە كە بە زۆر و زۆرداری كورد دابەش بووە، لە هەوڵی رزگاربوون لەو كۆیڵایەتییەدا، بووە كە بە مڵی داهاتووە ،بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی رزگاربوون لە ستەمكاری بووە ولە پێناو ئەو ئامانجەوە قوربانیداوە.
دوژمنانی كورد بە هەموو شێوەیەك كوردیان كۆمەڵكوژ و رەشەكوژ كردووە ، بە هەر جۆرەك كە بۆیان لوا بیت لە هەوڵی دروستكردنی دوبەرەكی لە نێوان كورد دابوونە و ئەو دووبەرەكییەش لە هەموو بەشە پارچەكراوەكانی كوردستان رەنگی داوەتەوە، بە بێی ئەوەی كە كورد خۆی هەست پی َبكات پەرەی بەو دوبەرەكییەداوە.
بە هەموو شێوەیەك كوردچەوسێندراوە و زۆرتر و زۆرتر بەرەو خێلایەتی پاڵی پێوە نراوە،بۆ ئەوەی بەئاسانی كۆنترۆڵیان بكات و دوبەرەكی و دوژمنكاری و خێلایەتی رێگر بیت لەوەی كە كورد بریار لە چارەنووسی خۆی بدات ، هەڵبەت ماكیاوڵ كە بیردۆزەكی رۆژئاوایە، دەڵێت :"دوبەرەكی دروست بكەو حوكمرانی بكە" سیاسەتی داگیركەرانی كوردیش هەر لە سەر ئەو بناغەیە بنیاتنراوە و ئەوەش هۆكارەك بووە بۆ ئەوەی كورد بە ئامانجی بنەرەتی خۆی نەگات و نەگاتە ئەو ئاستەی كە بیر لە مافە بنەرەتییەكانی خۆی بكات.
مەبەستم لەو نوسینانە ئەوە نییە كە بۆ مێژوو بگەرێمەوە یان نمونەیەك بۆ ئەو بابەتانە بهێنمەوە چوون ئەو بابەتانە ئەوندە زۆرن كە باسكردن لە هەر یەكیان دەبیتە سەر هەڵدانەوەی ئەو برینانەی كە هێشتا سارێژ نەبوونە تەنیا دەتوانم ئیشارەیەك بەو دووبەرەكییە بكەم كە لە كاتی ئێستادا هەیە سەیرتر لە هەموو ئەو بابەتانە ئەوەیە كە چۆن كەسەك دەتوانیت بەرهەڵەستی رزگار بوون لە كۆیلایەتی بیت..
هەر بۆیەش لەو قۆناغەدا دوژمنانی كورد بە هەموو شێوەیەك لە هەوڵی وەستاندنی ئەو پرۆسەی ریفراندۆمدان بۆ ئەوەی كە گەڵی كورد بە مافە رەواكانی خۆی نەگات، هەموو شتەك بە مافی خۆیان دەزانن َتەنانەت ئامادەن سنورەكان ببرن ،بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان بگەن بەڵام لە هەمبەر مافە رەواكانی كورد رێگر دەبن.
بە پشت بەستن بە هەموو ئەوانەی لە سەرەوە باسی لێوە كرا كاتی ئەوە هاتووە كە كورد لە هەمبەر مێژووی رابردووی خۆی دەرسەك وەربگریت و چیتر نەبیتە هۆكاری دووبەرەكی و بابەتی لاوەكی نەكاتە هۆكاری دوركەوتنەوە لە ئامانجەكان و باشتر وایە كە گەڵی كورد بریاری كۆتایی لە سەر چارەنووسی خۆی بدات. ئایا سەر بە خۆبین و هەتا هەتا لە كۆیلایەتی رزگار بین یان سەر بە ئەوان بین و هەتا هەتایە لە كۆیلایەتیدا بین؟
Top