دیسان پۆستی پارێزگاری سلێمانی و قەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم

دیسان پۆستی پارێزگاری سلێمانی و قەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم
بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەنێوان یەكیەتی و گۆران لەسەر چۆنییەتی بەرێوەبردنی حكومەتی خۆجێی سلێمانی ،باس لەوە دەكات كە حكومەتی بنكە فراوان لەگشت لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی 30/4/2014 پێكدەهێنرێت ، كەهەموو لایەنەكان بەپێی بەركەوتی هەڵبژاردن بەشدار و هاوبەشن لەبەریوەبردنی پارێزگای سلێمانی ،ئەوە یەكەم برگە بوو كە هەردوو هێزی یەكیەتی و گۆران لە سەری رێككەوتبوون بەڵام ئەگەر سرنجێك بە ژمارەكان بدەین باشتر راس تییەكانمان بۆروون دەبیتەوە كە تاچەند دیموكراسییانەیە.
ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەو شێوەیە بوو لە كە لە كۆی 2129824 كەس كەمافی دەنگدانی هەبوو 886840 كەس دەنگی داوە و گۆران بە359600 دەنگ و بە رێژەی 40.55% دەنگەكان، یێكەم و یەكیەتی 318723 رێژەی 35.94 % دەنگەكان دووەم دەنگی هێنابوو هەبۆیەش شایستەی هەڵبژاردن بە پێی سندۆقەكان دەبیت بزوتنەوەی گۆران بۆ هەر چوار ساڵ پارێزگاری سلیمانی بوایە ، بەڵام بە پێی ئەو رێكەوتنە ناشەرعییەی كە هەردوو لایەن ئەنجامیاندا كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دوو ساڵ یەكەمی پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە (د.ئاسۆ فەرەیدون علی ئەمین) كەلە بەرواری(11/12/2014) دەست بەكار دەبێت تا بەرواری(9/8/2016)، و كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دوو ساڵی دووەم پۆستی پارێزگای سلێمانی بریتیە لە(د.هەڤاڵ ئەبوبەكر) كەلە بەرواری (10/8/2016) دەست بەكار دەبێت تا بەرواری (30/4/2018 ).
بە لە بەر چاو گرتنی تەواوی ئەوانەی كە لە سەرەوە باسی لێوەكرا ،پرۆسەی دیموكراسی كە لە سندۆقەكانی دەنگدان بەرێوەچوو هەر بە مردوویی لە دایكبوو.
رۆژی 3-5-2017 سەردار قادر، دەستلەكاركێشانەوی خۆی راگەیاند، بەگوێرەی نووسراوێكی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 9-5-2017 دەركرا و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرا، ئاماژە بە دانانی عومەر قەڵادزێی، لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی كرا. قەڵادزێی، لە پشكی یەكێتی نیشتمانییە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت بۆ دەرچوو، رۆژی 11-5-2017 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بەوەكالەت بە فەرمانی حزبەكەی بووە، هەروەها بە فەرمانی حزبەكەشی ئامادەیە پۆستەكە جێبهێڵێت”
لە كاتی ئێستاشدا دووبارە بزوتنەوەی گۆران چاوی لە وەرگرتنەوەی دووبارەی پارێزگاری سلێمانییە بەڵام لە هەموو ئەوانە سەیر تر ئەوەیە ئامادەن بە هەموو شێوەیەك پارێزگارەك بەدەر لە یاسا دابنین و حیلەی شەرعی پێ‌ بكەن تەنیا بۆ ئەوەی بڵێن سەرۆكی هەرێم ناشەرعییە ئەوە لە كاتەكدایە كە سەرۆكی هەرێم بە پێی گەورەترین دەستەڵاتی دادوەری لە ووڵات بۆ مەبەستی نەبوونی بۆشایی یاسایی تاوەكوو كاتی هەڵبژاردن بەردەوام دەبیت و هەموو ئەوانەی كە خۆیان ئەنجامیانداوە گوایە كە یاساییە
Top