نێچیرڤان بارزانی چی كردووە بۆ ئەوەی سنورەكان دانەخرێن؟!
July 21, 2017
وتار و بیروڕا
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دوای روخانی رژێمی به‌عس و به سه‌رکردایه‌تی نێچیرڤان بارزانی دۆخێکی ئابوری ئه‌وتۆی خوڵقاندووه له جێگای ئه‌وه‌ی کوردستان پێویستی به کردنه‌وه‌ی سنوره‌کان هه‌بێت دراوسێکان خۆیان له کوردستان زیاتر پێویستیان به کردنه‌وه‌ی سنوره‌کانه بۆ به‌رده‌وامیدان به ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ کوردستان و گه‌شه‌دان به وه‌به‌رهێنان له کوردستان.
له چه‌ند ساڵی رابردوو شاره‌زایانی ئابووری وڵاتی ئێران چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی که‌می وه‌به‌رهێنانی ئێرانی له هه‌رێمی کوردستان له چاو تورکیادا، چونکه سه‌رمایه‌دارانی تورکیا به رێژه‌ی چه‌ندین ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیانیان کردبوو له کوردستا و ئێران نه‌گه‌یشتبووه چه‌ند سه‌د ملیۆنێک.
ئه‌گه‌ر به وردی له ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و دوو وڵاته بکۆڵینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت به‌هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به شاره‌زایی نێچیرڤان بارزانی بۆ ده‌ستی کاری سه‌رمایدارانی ئه‌و ولاتانه ره‌خساوه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کالاکانیان و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستاندا، به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگا نادات سنوره‌کانیان به ڕووی هه‌رێمی کورستان‌دا و ئه‌و زیانه زۆره به ئابوری وڵاته‌کانیان بگات، به راده‌یه‌ک ئێران و تورکیا هه‌ریه‌که چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و له‌و ده‌روازانه‌وه رۆژانه ملیۆنان دۆلار قازانج به وڵاته‌کانیان ده‌گات.
شایه‌نی باسه به ده‌وڵه‌تمه‌داری چه‌ندین ساڵه‌ی نێچیرڤان بارزانی له رووی ئابووریه‌وه کارێک کراوه ئیدی گه‌لی کورد مه‌ترسی سنور داخستنی دراوسێکانی نه‌بێت و نێچیرڤان بارزانی کارێکی وای کردووه ده‌وڵه‌تانی خۆیان بیر له سنور داخستن نه‌که‌نه‌وه وه‌ک له نوێترین لێدوانی مه‌ولو چاوشئۆغڵۆ ده‌ڵێ رازی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڵام نابێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته ببێته مه‌ترسی بۆ ئاسایشی تورکیا و هیچ لایه‌نێكیش له‌و ده‌وڵه‌ته‌وه هێرش نه‌کاته سه‌ر تورکیا که مه‌به‌ست لێێ په‌که‌که‌یه و ئه‌م مه‌رجانه‌ی چاوش ئۆغڵۆش چه‌ندین ساڵه جێبه‌جێ کراون و هه‌میشه کوردستان مایه‌ی سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌که نه‌ک نائارامی.