راستییەکان دەرکەوتن

راستییەکان دەرکەوتن
چەند ساڵێکە نەیارانی کوردایەتی و دژانی سەربەخۆیی کوردستان بێ ئەوەی ئاوڕ لە میژوو بدەنەوە، یان راستتر بڵێین: پێچەوانەی بڕیارەکانی مێژوو دواون و زۆرترین تۆمەتیان بۆ هەڵوێستە نەتەوەییەکانی سەرۆک بارزانی هەڵبەستووە و بەوە تاوانباریان کردووە کە لەگەڵ تورکیا رێککەوتووە و تەنانەت دەیانگوت: بارزانی نیوەی کوردستانی بە تورکان فرۆشتووە، ئێستا کە سەرۆک بارزانی پێچەوانەی خواستی تورکیا بڕیاری گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانی داوە، ئەو بڕیار و هەڵویستەی سەرۆک بارزانی دوو راستی حاشا هەڵنەگرمان پی دەڵێ:ــ
یەکەم راستی ئەوەیە کە هەموو تۆمەتەکان لە هزرێکی نەخۆش و بیرێکی رقاویەوە سەرچاوەیان گرتووە.
دووەم راستیش ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردەوە بڕیار وەردەگرێ و لە پێناو بنیاتنانی ئایندەیەکی گەشیش بۆ نەەوەکانی داهاتوو هەڵویست وەردەگری و، لەو پێناوەشدا تەنها گوێ لە کورد و ئامانجە نەتەوەییەکان دەگرێ.
لێرەدا دەپرسین: ئێستا چی دەڵێن؟ ئەوەتا ئەو بڕیارەی سەرۆک بارزانی تورکیای تەنگاو کردووە و سەرۆک بارزانیش سوورە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی و گەیاندنی کورد بە کەناری ئارام، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەوانەى تا دوینێ تۆمەتیان بۆ سەرۆک بارزانی هەڵدەبەست، ئەمڕۆ بە تورکیا کورد دەترسێنن و دەڵێن: ئەو هەڵوێستەی بارزانی تورکیای نیگەران کردووە و لەگەڵ ئێران و عیراق سنوورەکان دادەخەن و لە برسان دەمانکوژن و هیچ دووریش نییە بە هێز لەناومان بەرن.
Top