بەرژەوەندی نیشتیمانی لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکی دیەوە ....
July 21, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم لایەنانە سەرەرای پابەند نەبوویان بەبەڵێنەکەیان ، کەوتنە پیلان گێری دژی حکومەت و تێکدانی ئارامی وئاسایشی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ کودەتاکردن بەسەر پەرلەمانتارانی پارتی و هێرش کردنە سەر بارەگاکانی پارتی و سوتاندی وشەهید کردنی کادر و ئەندامانی لەزۆنی سەوز و نیلی و هەوڵدان بۆ تیرۆر کردن و رفاندن قنسول گەری و ئەندازیارانی بیانی و بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە پایتەختی هەرێم .
لە ئێستادا پارتی دیمووکراتی کوردستان وەک هەمیشە گەورەی نواند و ڕەزامەندی دەربڕی بەکاراکردنەوەی پەرلەمان بەهەمان دەستەی سەرۆکایەتی و دەستی لەهەموو هێڵە سورەکان هەڵگرد بۆ پێکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کە پرسێکی نیشتیمانیە و سەد ساڵە نەتەوەی کورد لەپێناویدا خەبات دەکات و سەدان هەزار شەهیدی لەپێناویدا بەخشیوە و پەیوەستە بەژیانی تاک بەتاکی کوردەوە ....
گەورەی نواندن و پێش خستنی بەژەوەندی نیشتیمانی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە جێگای ڕێز و تەقدیرە و نەرمی نواندن لەئاست بزوتنەوەی گۆران بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بەهەمان دەستەی سەرۆکایەتی ، تەنازول کردن نیە ، تاکە هۆکار بۆ دەست هەڵگردن لەهێڵە سورەکان ، لەپێناو بەرژەندی نیشتیمانیە کەلەئێستادا دەرفەتێکی زێرین هاتۆتە پێش ، بەتێروانی نی پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی زۆر گەورەترە لەحزبێک و ناکرێت بکرێتە قوربانی هەندێ کێشەی لاوەکی ، ئامانج و ستراتیژی پارتی سەربەخۆی کوردستانە کە ئامادەیە لەپێناویدا هەموو قوربانیەک بەخۆی بدات ....
ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نه‌كان سیاسه‌تی بكردبا چی رووی ده‌دا ؟ لێره‌دا گه‌وره‌ی و لیهاتوی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتیمان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و گه‌لی كوردیان له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزب و تاكه كه‌سیه‌وه داناوه ،، لەم ئانوساتەی قیادەی پارتی و چەند لایەنێک لەهەوڵی بەدەست هێنانی مافی ڕەوای گەلی کوردن کە سەربەخۆییە ، ده‌بینین و ده‌بیستین لایه‌نه‌كان بەراست و چەپی خۆیاندا ژەهر دەرێژن و ئیشوکاریان چه‌واشه‌كاری و قصه‌و قصه‌لۆكو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و موزایه‌ده و نازان كردارچیه‌و هه‌ر رۆژه‌و كێشه‌و گرفتێك بۆمیلەت دروست ده‌كه‌ن .
به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لایه‌نانه به‌كردار و دلسۆزی بێ گوێدانه هیچ موزایه‌ده و تۆمه‌تێك ئیش له‌سه‌ر بەدەست هێنانی مەفەڕەواکانی گەلی کوردە و لەهەوڵدایە ئه‌م میله‌ته خێر لەخۆنەدیوە به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببات ،، گەر پارتی دیموکراتی کوردستان به‌هەمان ریتمی (گۆران باڵی دەست ڕۆشتووی یه‌كێتی كۆمه‌ل) ئیش‌و كاری بوایەتە تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و چه‌واشه‌كاری و موزایده‌كردن گومانیتێدانیە لە ئێستادا ولاتێك نەمابوو به‌ناوی كوردستان و ژیان زۆر ئه‌سته‌م ئه‌بوو ،، هیوادارم هه‌موو كوردێكی دلسۆز و خەم خۆری خاک و نیشتیمان ، لێكولینه‌وه له رووداوه‌كان بكات بۆی رون ده‌بێته‌وه كی له پشت ئه‌م قه‌یران و كێشه‌و گرفتانه‌وه‌یه لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێ و کێ رێگری له‌چاره سه‌ره کردنێ .