لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی دەیان ساڵە قوربانیی دەبەخشین
July 20, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمری واقیعی وڵاتان لە گەڵ سەقامگیری كۆمەڵایەتی و سیاسی ، بوونی سەرچاوە كانزاییەكان و ئاشتی و ئاسایشی لەگەڵ هەر دەوڵەتێك مامەڵە دەكات ، ھەرێمی کوردستان لە رابردوو تا ئەمڕۆش لە زۆر روویەوە دەستکەوتی گەورەی لە سەر ئاستی نێودەولەتی تۆمارکردوە بە تایبەت لە رووی سەربازی و سیاسی و دبلۆماسی، ھەر ئەوە دەستکەوتنانەبوونەتە ھۆی رێگا خۆشکەرێکی بەھێز بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ئابووری سەربەخۆ و گرێبەست لەگەل کۆمپانیاکانی وەک ئیکسۆن مۆبیل و گازپرۆم و رووس نەفت واژوبکات، ئەو کۆمپانیانە لە ریزی ھەرە پێشەوەی کۆمپانیا گەوەرەکانی جیھانن کە روولی سەرەکیان ھەیە لە ئێستا و ئایندەدا لە سەر سیاسەت و ئاراستەکانی ولاتانی زڵھێز.رێک پێش ٣ سال حکومەتی عێراق بە ھەموو ھێز و توانایەکەوەی لە رێگای دادگا نێودەولەتیەکان کەوتبوویە خۆی بۆ ئەوەی رێگری لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی نەھێلێت نەوتی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بێ گەرانەوە بۆ بەغدا ساغ بکاتەوە و بفرۆشێت، ھەمیشە بەدوای ئەو کۆمپانیایانەوە بۆ کە لە بواری وەز لە پەیوەندی دابوون بۆ وەی پاشگەزیانبکاتەوە بەلام ئەوکاتیش ھیچی بۆ نەکرا مایەپۆچ حکومەتی عێراق مایەوە، بەلام ئەوەی ئێستا لە پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لە بواری وزە دا دەگوزەرێت زۆر لەوەی ٣ سال پێش ئێستا جیاوازترە ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی عێراق بێ دەنگی نواندوەیە لەو بارەیەوە لە ھەمان کاتدا وەزیری نەوتی عێراقی بە فەرمی رایگەیاند ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوت بە سەربەخۆ بفرۆشێت ئەوا ھیچ کاریگەریەکی لە سەر نڕخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا روونادات، ئەوەش خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە دڵنیایی بۆ ولاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک کە دژی فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نەوەستن. بۆیە ئەمرۆ وڵاتانی پێشەسازی جیهانی و ئیقلیمی بە بایەخەوە دەروانە پێگەی هەرێمی كوردستان و مامەڵەی لەگەڵ دەكەن ،هەموو ئەمانەش وایكردووە كە كورد هاوپەیمانێكی بەهێزی سەربازی و سیاسی و ئابووری بێت .
پرسیار ئەوەیە بۆ چی خەباتمان كرد و تێكۆشاین لە پێناو چی بوو ؟ ئایا بۆ ئەوە بوو تا عێراقی دروستكراو بە یەكپارچەیی بهێلینەوە یانیش ژێر دەست و كۆیلە بژین ؟ یا بۆ بەدەسهێنانی خۆراك و مووچە و لە برسا دا قوربانیمان بەخشیی ؟ !
ئەوە وەڵامێكە پێوستە عێراقچێییەكان بیدنەوە و باوەر ناكەم قورس بێت ، بەڵكو دەبێتە عارەقەی شەرمەزاریی لە روویان ببارێت و بیر بكەنەوە گەر كوردن و باوەریان بە ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆیی هەیە .
ئێمە خەبات و تێكۆشانمان كرد بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بە گشت داگیركەرانی كوردستان بگەێنین كە ئێمە خاوەن مافێكی رەواین كە ئەویش خاكی پیرۆزی كوردستانە و زەوتكراوە و دەبێت بە شەرٍ بێت یا ئاشتی بۆمان بگەرێتەوە. بۆیە لە پێناو گەرٍانەوەی خاك هەزاران قوربانیمان بەخشیی و ئێستاش لە بۆ بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی ریفراندۆم دەكەین و هەموو تاكێكی كورد بە شێوەیەكی ئاشیتخوازانە و وەك خاوەن مافێكی زەوتكرا و لە 25ی مانگی ئەیلوولی 2017 بەرەو سەندووقەكانی دەنگدان دەچن تا ئەو مافە بە " بەڵی " بەدەست بێنەوە .. هەروەها بە بێ بوونی سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون میللەتی كورد هەموو كات لە ژێر هەرٍەشە و جینۆساید دایە و خاوەن پێگەیەكی بەهێز نابێت لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی .