رفراندۆم و بانێک و دوو ھەوا !!

رفراندۆم و بانێک و دوو ھەوا !!
بسپۆری زمانی کوردی عەلی ڕۆخزادی لە کوردستانی ڕۆژھەڵات لە پەرتووکی خۆیدا باس لە چیڕۆکی "بانێکە و دوو ھەوا"، دەکات:
ژنێ ئەبێ و شەوێ لە ھاوینا کۆڕەکەی و بووکەکەی، و کچەکەی و زاواکەی بانگھێشتی ماڵەوەی دەکاتن لە دێر " شاڵیاوا".
دوای شێوخۆاردن لەسەر بان جێگای خەوتنیان بۆ ڕادەخاتن، بە جیاوازی: ھی کۆڕ و بووکەی لەوسەر و نەختێ دوور لەیەکتر تا نەلکن بەیەکەوە، وەلێ بۆ کچ و زاوای لەم سەر و لە تەک یەکتر تا لە خەوا جووت بن !
کاتی خەوتن ئەچێ لای کۆڕە و بووکەکەی و دەڵێ: ڕۆڵەگیان دوور لە یەک بخەون با لە گەرما دا بەکۆڵێن !
ئەچێ لای کچ و زاوا و پێیان ئێژێ: ڕۆڵەی دایکی جووت بخەون با سەرماتان نەبێ !
بووکێ گۆیی لە ھەر دوو قسەی خەسوو دەبێ و ئێژێ: ئاوەدان بێ شاڵیاوا، بانێکە و دوو ھەوا. ئەم پەڕی بان گڕ ئاوا، ئەو پەڕی بان سڕ ئاوا !
جا لە کوردستانیش و سەروبەندی ڕیفراندۆم ھەن ھەمان سیاسەتی پیرەژن پیادەدەکەن. لە ھەر شارێک و کۆبوونەوە و جێگەیەک بە جۆرێک ھەڵسوکەوت دەکەن گۆایە کوردستان و ریفراندۆمە و دوو ھەوا ! زۆر سەیرە ئەوان بە چ ڕوویەک لەو قۆناغە ھەستیارە دا واھایان پێخۆشە، تەنھا خۆیان دەزانن. ھیچ نەبێ ئەوان لە پیرەژن زیرەکترن.
ئەوە بەڵکۆ بەردەوامی ململانێی بووک و خەسوویە، کە شیکردنەوی سایکۆلۆژیای زۆری دەخایەنێ، و بەرھەمەکەی لەو ڕەفتارانەی کەسانێک بەدیار دەکەوێ !
*پسپۆری زانستەکانی پێداگۆگی و پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ
Top