کامیان باشتره‌ نوسه‌رێ گه‌لی خوت بی یان روشنبیری خزمه‌تکاری دوژمن؟

کامیان باشتره‌ نوسه‌رێ گه‌لی خوت بی یان روشنبیری خزمه‌تکاری دوژمن؟
چه‌ند سالێکه‌ به‌ تایبه‌ت پاش په‌یدا بوون و هاتنه‌وه‌ی هه‌ندێ حزبی به‌ حساب فریشته‌ ئاسا و غه‌مخوری گه‌ل و نیشتمان هندێ وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی نوێ له‌ لایه‌ن ئه‌م براده‌رانه‌ وه‌ زور گوی بیست ده‌بین و نمونه‌ش زورن که‌ نامه‌وه‌ێ ثی بنێم ناو هه‌موو ئه‌و قسه‌ه‌ بێژانه‌،،و ته‌نها سه‌رنج ده‌خه‌م یه‌ک بابه‌ت که‌ ئه‌ویش له‌وه‌دا کورت ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ به‌ حسابی ئه‌م براده‌رانه بێت هه‌ر به‌رێزێک نوسینه‌کانی پێخه‌مه‌ت و یه‌ک گرتن و هه‌نگاو نان به‌روه‌ ئامانجه‌ بالاکان بێت و هه‌ولێ دانانی به‌ربه‌سته‌ لاوه‌کی یه‌کان بده‌ن به‌رامبه‌ر پرسه‌ نیشتمانیه‌کان هه‌ر وه‌ک چون باس له‌ وه‌لانانیی کێشه‌ حزبیه‌کان ده‌که‌ن بو سه‌رخستنی پروسه‌ی ریفراندوم ئه‌وا ئه‌م به‌ حساب روشنبیرانه‌ ئه‌م که‌سانه‌ به‌ نوسه‌ری حزبی به‌ناو ده‌به‌ن بگره‌ زور جاریش له‌وه‌ خرابتر به‌ کوێله‌ی بنه‌ماله‌ ،،،که‌ من شتی وام له‌ هه‌موو دا گوێ بیست نه‌بووه‌ که‌سانێک هه‌بن نوسینه‌کانیان له‌ خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمان بێت و هه‌موو هه‌ول و ئومێدێکیان سه‌رخستنی نه‌ته‌وه‌که‌یان بێت له‌ پێناو گه‌یشتین به‌ ئارمانجه‌ به‌رزه‌کان داوای یه‌ک رێزی و واز هێنان له‌ کێشه‌ حزبیه‌کان بکه‌ن که‌سانێک هه‌بن ئه‌مانه‌ به‌ نوسه‌ر و کوێله‌ی حزبی به‌ناو بکه‌ن؟!ئاخو ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ نوسه‌ری حزبیش بن له‌ هه‌موو دونیا شانازی به‌ حزبێک وا ده‌که‌ن که‌ نوسه‌رێکێ وان نیشتمان په‌روه‌ریان په‌روه‌رده‌ کردبێت هه‌ر وه‌ها له‌ هه‌موو دونیا ئه‌م نوسه‌رانه‌ ده‌بنه‌ هێما و خه‌لک به‌ شانازیه‌وه‌ باس لێ ده‌کات و ناویان له‌ لاپه‌ره‌کانی مێژوو به‌ ده‌روشاوی ده‌مێنیت که‌چی له‌م وه‌لاته‌ لایه‌نی سیاسی وا هه‌یه‌ نه‌ک ڕیز له‌م که‌سانه‌ ناگرێت بگره‌ بێ رێزیشیان له‌ هه‌مبه‌ر ده‌کرێت،، که‌چی هه‌ر که‌سێ ته‌نها پێنوسه‌که‌ی له‌ خزمه‌تی داژه‌یه‌تی کردنی حزبێکی دیاری کراوی کوردستان که‌ مێژوویه‌کێ دور و درێژی له‌ خه‌بات و تێکوشان هه‌یه‌ و هه‌موو ولاتانی جیهان دان به‌و مێژوویه‌ی ئه‌و پارته‌ ده‌نن که‌ چیان کردووه‌ به‌ گه‌لی کورد و هه‌ر وه‌ها ته‌نها ئه‌رکیان په‌یدا کردنی کوسپ و ته‌گه‌ر بن بو به‌ دی نه‌هێنانێ خه‌ونی سه‌دا ساله‌ی ئه‌م گه‌له‌ که‌ ئه‌ویش ئه‌نجام دانی ریفراندوم و راگه‌یاندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خوی کوردستان به‌ که‌سانی روشنبیر و زانا له‌ قه‌له‌م ده‌ده‌ن و به‌حساب خویان ته‌نها ئه‌وانه‌ که‌ غه‌می نیشتمان ده‌خون ئاخر نازانم ئه‌مه‌ ده‌بێ چ غه‌مخوریه‌ک بێ که‌ تو هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌ له‌ بیر بکه‌ی و چاوت ته‌نها به‌ که‌م و کورتیه‌کان بێت ئاخر ئه‌مه‌ چ روشنبیریه‌تیكه‌ که‌ ره‌ش به‌ ره‌ش نه‌بینی و سپی به‌ سپی ؟ ئایا روشنبیران رولیان له‌ به‌دی هێنانی ئارمانجه‌ بالا کانی نیشتمانه‌ یان دژایه‌تی کردنی؟ ئایا روشنبیران ده‌نگ به‌ به‌ یاساکردنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن دژی کورد یان ده‌نگ ثی ناده‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟ ئاخۆ چون ده‌بێ ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌ بیر له‌م پرسانه‌ نه‌کردبێت وه‌ یان به‌ خه‌یاڵی دا نه‌هاتبێت که‌ خه‌لکانێک هه‌بن ئه‌م پرسانه‌ ئاراسته‌یان بکات ؟ بوویه‌ ده‌بێ ئه‌م به‌ حساب روشنبیرو لایه‌نه‌ سیاسی یه‌ی له‌ پشت ئه‌م روشنبیرانه‌ باش له‌مه‌ تێ بگه‌ن که‌ هیچ مه‌رج نیه‌ که‌س به‌ بالای خوی بلێت به‌لکو گه‌ل ئه‌م بریارده‌ ده‌دات و ده‌بێ گه‌ل به‌ بالای ئێوه‌ بلێ ،،هه‌ر بوویه‌ خه‌لک ئه‌و نوسه‌رانه‌ی پێنوسه‌که‌یان بو پشتگیری له‌ به‌دی هێنانی ئارامانجه‌ بالاکانی هه‌رێمه‌ زور پێ روشنبیر ترن له‌وانه‌ی روشنبیریه‌که‌یان له‌ پێناو ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ به‌ر به‌ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئارامانجه‌ که‌واته‌ نوسه‌ری گه‌لی خومان بین زور به‌ شانازیتره‌ له‌وه‌ روشنبیری خزمه‌تکاری دوژمنانی خومان بین،،
Top