یەكریزی واتە دەوڵەتبوون و گەیشتن بە لووتكە

یەكریزی واتە دەوڵەتبوون و گەیشتن بە لووتكە
دوای دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان و دواتر خەباتی مەدەنی و دروستكردنی جكومەتی كوردستان لە ماوەی 25 ساڵی رابردوو ، هەرێمی كوردستان رۆژ لە دوای یەك لە كرانەوەی زیاترە بەرووی جیهان ،رۆژلە دوای رۆژ پەیوەندیە سیاسی دیبلوماسی ئابوری و سەربازی و كومەلایەتیەكان بەهێز تر دەبن لە سەر بەرژەوەندی هاو بەش ،هەر ئەمەش بۆیتە هوی جولاندنی دووژمنانی هەرێمی كوردستان لە تیرورست و دڵ رەش و خراپەكاران و شوفینی بۆ تێكدان و لە ناو بردنی ئەو ئەزمونە سەركەوتوانە ،بەڵام هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەنگاو نان بەرە و سەركەوتنی یەكجارەكی ،كە ئەویش بریتیە لە گشت پرسی بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەم قوناغەش بەرهەمی جەنابی سەرۆك بارزانی وگەلی كوردستان كەخەباتێكی پڕلە قارمانیەتی پڕ لە شورش و پر لە فیداكاری و پڕ لە قوڕبانیدان پر لە قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە كوردستان پڕ لە ئێش ئازاری نەتەوەیەكە ،هەر بۆیە ئەمڕووكە ئەركە لە سەر هەموو پارت و هێزو لایەنەكانی كوردستانی خەبات بۆ یەك رێزی تەبای خەلكی كوردستان بكەن ،كار بكەن لە سەر نەهێشتنی ئالوزی گرفتەكان ،هەر لایەنێكی سیاسی پێویستە خوی ئامادە بكات بۆ رێنمای كردن و ئامادەكردنی خەلكی كوردستان بۆ سەر خستنی ئەم پڕوسەییە دیموكراتییە كە بریتیە لە ڕاپرسی، وابكەین ئەم ڕاپرسییە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنیت پێشانی هەموو جیهان بدەین كە گەلی كورد دەیەوێت وەك هەموو میلەتانی تر ببێتە خاوەنی سەروەری دەوڵەتی خوی ،چونكە نەتەوەی كورد لە زور نەتەوەی تر لە هەموو رویەكەوە شایانی ئەوەیە كە خاونی دەولەتی سەربەخۆیی خۆی بێت ،

بە درێژایی دیرۆكی خەبات و كوردایەتیمان ، دوژمنانی كورد جگە لە بەكارهێنانی هەموو جۆرە چەكێكی كۆمەڵكوژ و وێرانكەر و هەوڵدان بۆ سرٍینەوەی مۆركی كورد لە ریشەوە ، چەكێكی زۆر ترسناك و كاریگەری بەكارهێناوە ئەویش چەكی نەتابایی و دروستكردنی ناكۆكییی و درزبووە لە نێوان ریزەكانی میللەتی كورد ، چونكە دوژمن باش ئەو راستییەی زانییووە كە نەبوونی یەكبوونی و یەكدەنگی باشترین چەكە بۆ ئەوەی كورد نەگات بە ماف و ئامانجەكانی وەك ئەوەی ئێستا لە رەوشە چارەنووسسازەدا دەبینن دوای ئەو هەموو كارەساتەی كە بەسەی هاتووە نەیتوانیی تەجرووبە و وانە وەربگرێت و نێو ماڵی خۆی رێك بخات تا گەیشتن بە مافە زەوتكراوەكانی.جێگای‮ ‬داخە هەندێك لایەن بە نەفسی حزبایەتی بەر تەسك و رق و كینە و بەو نەفەس و ئەخلاقییاتە كار بكات بۆ كۆیلەكردنی‮ ‬خەڵك و هێشتنەوەی‮ ‬خەڵك لە چوارچێوەی‮ ‬وڵاتێك كە هیچ گرنگییەكی‮ ‬نییە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و لە هەموو رووێكەوە شكستخواردوو و رماوە،‮ ‬هۆكاری‮ ‬هەموو ئەمانەش دژایەتیكردنی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمە كە باش دەزانن بۆ خۆشگوزەرانی‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد ماندوونەناسانە ئەو ئەركە قورسەی‮ ‬خستۆتە ئەستۆی‮ ‬خۆی‮ ‬و تا ئەنجامێكی‮ ‬زۆر زۆر باشی‮ ‬هێناوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە حزبەكانیش مەردی‮ ‬خوا بن و دەست و لەناو دەست ئەگەر كارئاسانیش نەكەن كاری‮ ‬تێكدەرانە نەكەن و ناوی‮ ‬خۆیان پیس نەكەن بەدژایەتیكردنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬ئەم گەلە كە هەزاران شەهید خوێنیان بۆ ئازادی‮ ‬و خاوەنی‮ ‬سەروەری‮ ‬میللەتەكەیان رشتووە بە ئامانجی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە رۆژێك لە رۆژان نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆیان بە ئاسوودەیی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬ژیان بەسەر ببەن‮. ‬نەك كەس و لایەنێك هەبێت ئەو هەموو ئامادەكارییەی‮ ‬كراوە بۆ راگەیاندنی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬و بەرێوەچوونی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم خەڵكی‮ ‬لێ سارد بكەنەوە و كاربكەن بۆ تێكدانی‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬وا چارەنووسساز‮. بۆ قۆناغی ئێستامان یەكریزی و پاراستنی دەسكەوتەكان واتەی هەر چی زوو بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستانە و گەیشتنە بە لووتكەی سەرفرازیی..
پێشەكی دەمهەوێت بڵێم ئەگەر پەرلەمانی كوردستان لە 2015 پێش كودەتا و ئاژاوەگێری ـ فەرمانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییان جێبەجێی كردبایە و بەربەست دروستكردنی گۆرٍان و كڵكەكانی نەبوایە ،بەدڵنییایی ئێستا لە قۆناغێكی زۆر جیاوازتر بووین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان .ڕاپەرینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ و پاشانیش كۆڕەو یەك ئاماژەمان نیشان دەدەن كە قۆناغی یەكەمی دامەزرانی دەوڵەتی كوردستان سەركەوتوو بوو. چونكە ڕاپەڕین سەرتاسەری بوو، هەموو باشووری كوردستانی گرتەوە، سەركردایەتیەكی سیاسی هەبوو كە سەركردایەتی ڕاپەڕینی دەكرد. پاش ماوەیەكی كەم لەڕاپەڕینیش تێكڕا هەموو كورد دەستبەرداری هەموو مال و سەروەت و سامانی بوو، وەك هەڵوێستێك لەهەمبەر گەڕانەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری كۆڕەوی كرد. ڕووداوەكانی دوای ئەوەش كە خۆی دەبینێتەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمدا، ئاماژەن لەسەر ئەوەی نەتەوەی كورد لە باشووری كوردستاندا گەیشتبووە لانیكەمی یەكدەنگی و بەیەكەوە بوون و وابەستەیی و یەكدەستی، تا ئەوەی بتوانێت لەگەڵ هەموو جیاوازییەكانیدا لە ڕووی جوگرافی و ئابووری و بیروباوەڕی سیاسیدا، بەیەكەوە و وەك خاوەنی یەك بەرژەوەندی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات. لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری، لەپێگەی هێزەوە و زۆر چالاكانە بەشداری بكات لە پرۆسەی ڕزگاری عێراق و پاشانیش دووبارە داڕشتنەوەی عێراق. بە شێوەیەك كورد توانی لە بەرامبەر دووبارە یەكگرتنەوەی لەگەڵ عێراقدا فۆرمی فیدڕاڵی بەسەر دەوڵەتی عێراقدا بسەپێنێت. هەروەها كورد توانی سوود لە دەرفەتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی بەردەمی لەو قۆناغەدا ببینێت، لە گرنگترین دەستكەوتەكانی كورد لە قۆناغی دووەمدا كە بوون بە بنەمای سەرەكیی دابینكردنی پێداویستییەكانی دەوڵەتی كوردستان بریتین لە یەكەم: دامەزراندنی سیستەمێكی بەرگری و پاراستنی ئاسایش لەگەڵ سەربەخۆیی ئابووری كە دوو مەرجی گرنگ و سەرەكیی ناوخۆیی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانن، چونكە هەمیشە بەغدا ئامرازی هێز و ئابووری بەكار هێناوە بۆ مسۆگەركردنی ملكەچ پێكردنی كورد تا لە چوارچێوەی عێراقدا بمێنێتەوە. دووەم: فراوانبوونی پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی كورد لە سەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و جیهانی بە شێوەیەك كە هەرێمی كوردستانی كردۆتە خاوەن پێگەیەكی قورس و بە بەها لە هاوكێشە ناوچەییەكاندا. بە شێوەیەك سەركردایەتی كورد گەیشتۆتە ناوەندە بڕیاردەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و لە توانایدایە بەو ئامرازانەی لەبەر دەستیدان، كاریگەری هەبێت لەسەر بڕیارە چارەنووسسازەكانی پەیوەست بە كوردەوە، بەپێچەوانەی سەرەتای سەدەی بیستەم كە كورد تەنیا وەك ئامرازیك بەدەست لایەنەكانی دیكەوە بوو بۆ بەدیهێنانی ویست و بەرژەوەندییەكانیان. ئێستا كە ساڵی 2017یە و دوای 14 ساڵ لە وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن رژێمی ئێستای بەغدا و جێبەجێی نەكردن و خۆدزینەوە لە مافە دەستوورییەكان و دواتر دەركردنی بەرپرسە سیاسییەكانی كورد لە بەغدا و شكاندنی پەیمانی سیاسی و هاوپەیمانی و لە هەمووشی نامرۆڤانە تر سەپاندنی ئابلۆقەی دارایی و برینی بەشە بودجە و مووچە و لەوەش كارەساتبارتر ، نەناردنی چەك و تەقەمەنی لە كاتی شەرٍی تیرۆر ، كۆتایی بە پەیوەندی و شەراكەتی هەولێر وبەغدا هات ئەمەش وایكرد كە میللەتی كورد بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی بریاری یەكڵاكەرەو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بدات و بچێتە قۆناغی سێیەم كە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
Top