ئیرادەی میللەتی كورد لە پروپاگەندەی نەیارانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بەهێزترە
July 18, 2017
وتار و بیروڕا
پروپاگەندە وتابووری پێنجەم دژی ریفراندۆم ناتوانن ، ئیرادەی كورد بۆ بەدەسهێنانی سەربەخۆیی لاواز بكەن ..میللەتی كورد، لە ئامانج ومافەرەواكانی نزیكبۆتەوە .. دوای دەیان ساڵ داگیركاری خاكی هەرێمی كوردستان لە لایەن رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و رٍەتكردنەوەی مافەرەواكانی باشترین رێگە بۆ هەرێمی كوردستان سەربەخۆبوونە، لە روویەكی ترەوە دەوڵەتی سەربەخۆ مافی هەموو میللەتێكە، سەرجەم گەلانی جیهان مافی خۆیانە مافی چارەی خۆنووسین لە رێگەی ریفراندۆمەوە بۆ خۆیان دیاری بكەن، كوردیش وەك گشت میللەتانی دیكەی سەر رووی زەمین، مافی خۆیەتی بڕیاری مافی چارەی خۆنووسین بدات و، دەوڵەتی سەربەخۆ رابگەیەنێت، بەتایبەتی لە ئێستادا كە وڵاتانی زلهێزی جیهان گەیشتوونەتە ئەو راستییەی كە شتێك بە ناوی یەكپارچەیی عێراق نەماوە و پێویستە كورد لە عێراق جیابكرێتەوە، ئەمە بێجگە لەوەی كە ساڵەهای ساڵە گەلی كوردستان لەم پێناوەدا خەبات دەكات و دەیان شۆڕشی بەرپا كردووەو سەدان هەزار شەهیدی پێشكەش كردووە.ریفراندۆم مافێكی رەوا و ئاسایی هاووڵاتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەشێكی دیكە لە توێژەرانی بواری سیاسی پێیانوایە ریفراندۆم پرۆسەیەكە، یان كارێكە لە توانادایە بكرێت و ببێتە واقیعێكی بەرچاو، هەرچەندە زۆر جار ئەو بڕیارانەی كە لە ریفراندۆمەوە دەردەكرێن، بڕیاری هەتاهەتایی و چارەنووسسازن و گرنگیی خۆیان لەگشت كایە جیاوازەكاندا دەبێت، چونكە ریفراندۆم شێوازێكی بەشداریكردنی هاووڵاتیانە لەدروستكردنی بڕیاری سیاسیدا، كە بە یەكێك لە رێگاكانی دیموكراسیی راستەوخۆ دادەنرێت و دەرفەتی ئەوە بۆ جەماوەر دەڕەخسێنێت كە لەبارەی پرسێكی دیاریكراوەوە دەنگ بدەن. ریفراندۆم باشترین سیستەمی دیموكراتییە بۆ بڕیاردان. ریفراندۆم باشترین سیستەمی دیموكراتییە بۆ بڕیاردان، هەروەها ئەگەر وردبینەوە، ریفراندۆم باشترین رێگەیە لەم قۆناغەدا بۆ چەندین هەنگاوی گرنگ، لەوانە بۆ سەربەخۆبوونی گەلی كورد و بڕیاردانی چارەنووسیش هەنگاوێكی گرنگە، سەرجەم میللەتی كورد و بگرە پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان بە ئایینی جیاواز وەك مەسیحی و ئێزیدی و كاكەیی و...هتد، هەروەها توركمانیش پشتگیری لێ دەكەن، چونكە دەزانن مانەوە لەگەڵ عێراقدا خزمەت بە كەس ناكات. بەدڵنییایەوە دەرفەتی راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ لە ئاسۆدایە و زۆر نزیكە.
له قۆناغهكانی خهباتی نهتهوایهتییمان كه دهكرێت بووترێت دوو قۆناغی گرنگمان ههبووه. یهكهمیان سهركردایهتی شۆڕش داخوازی خهڵكی كوردستانی دهستنیشانكردووه و له قۆناغی شۆڕشی پڕ شكۆی ئهیلوولدا ئۆتۆنۆمی وهك چارهسهری واقیعی بۆ پرسی كورد دهستنیشانكردبوو.له قۆناغی دووهمیشدا كه قۆناغی دوای راپهڕین بوو، خهڵك نوێنهرانی خۆی ههڵبژارد و پهرلهمانیش فیدراڵی وهك داخوازی كورد پهسند كرد، بهڵام ئهمجارهیان ئهوهی سهرۆك بارزانی داوایدهكات جیاوازه و خهڵكی كوردستان راستهوخۆ خۆیان بهشداری له دیاركردنی داخوازیان بۆ جیابوونهوه و سهربهخۆبوون یاخود مانهوه له عێراقدا دهكهن. دهتوانیین بڵێن ئهم ههنگاوهیه كه شۆڕشێكی گهوره له هزری كوردبوونماندا درووستدهكات و بۆ یهكهمجار له مێژووماندا كهسایهتی نهتهوهییمان دهكهوێته سهر شاڕێگهی خۆی و بونیات دهنرێت.دهتوانین بڵێین ئهمه گهورهترین گۆڕانكارییه كه له مێژووی سیاسی بزووتنهوهی كوردایهتییدا روودهدات و كاتی ئهوه هاتووه ههمووان پشتیوانی لهسهرخستنی ئهو پرسه بكهین و پشتیوانی له داواكارییهكهی سهرۆك بارزانیی بكهین.
دوای دابەشكردنی رۆژهەڵاتی ناوین لەسەر بنەمای بەرژەوەندی زڵهێزانی وەك بەریتانیا و فەرەنسا چەند دەوڵەتێكی دەستكرد پێكهێنران، لەوانە عێراق، لەو كاتەوە كە عێراق لە هەر سێ ویلایەتی بەغدا، بەسرە، مووسڵ، بەیەكەوە لكێنرا و ناونرا عێراق و مەلیكێكیان بۆ دانا، داوای عێراق لە كورد ئەوەبووە كە دەبێت خزمەتی عێراق بكەن و بیپارێزن بە گیانتان و نابێت داوای هیچ بكەن و پێتان خۆشبێت یان نا دەبێت پلەی دووەم و سێیەم قبووڵ بكەن و لە هەموو بوارەكاندا كوردی هاوكاری عێراقی كرد، لە جەنگەكانی عەرەبدا بەشداری كرد، لە هەموو شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خوێنی كورد رژا بۆ خاتری عەرەبە عێراقییەكان. لەكاتێكدا هەركە كورد شۆڕشی كردبێت هەر لە ناوخۆمان خائین و جاشیان لێ داتاشیوین، لە شەڕی عێراق و ئێران سەرزەمینی كوردستان مەیدانی شەڕ بوو، بە هەزاران لە رۆڵەكانی و شار و دێهات و رەز و باخی كورد بوونە سوتماكی شەڕەكە.هەروەها سەرباری كیمیاباران و ئەنفالكردن و راگواستن و بە عەرەبكردن و سیاسەتی زەوی سووتا و بەرامبەر كورد و كوردستان، هێشتا كاربەدەستانی بەغدا دوای 2003 كردار و رەفتاریان پێماندەڵێن كە هەر لەگەڵ ئەوان بین، تا ئێستا بە فەرمی حكوومەتی عێراق داوای لێبوردنی لە كورد نەكردووە، دانی بەو تاوانانە نەناوە كە بەرامبەر كوردستانیان كراوە، لە كاتێكدا ئەوان میراتگری ئەو دەوڵەتەن كە تاوانی گەورەی بەرامبەر كورد و خاكەكەی ئەنجامداوە. سەرباری عێراقی نوێ و نووسینی دەستوور و بنیاتنانەوەی عێراقی تازە لەسەر بنەمای تەوافق و شەراكەت كە دەستوور حەكەم بێت، بەڵام كاربەدەستانی بەغدا بە هەموو جۆرەكانیانەوە پێیان باشە وپێان خۆشە وەك ئیستیعمار مامەڵە لەگەڵ كورد بكەن!لەو بارودۆخە سیاسی و دیبلۆماسی و سەربازی و كۆمەڵایەتی و تارادەیەك ئابووری و ئەو زەمینە سازییەی كە لە هەرێمی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی لە ئارادایە بۆ بڕیاردان سەبارەت بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، هەموو لایەنە سیاسییەكان و كۆمەڵانی خەڵك مەحكومین بەوەی ئەو بارودۆخە پیادە بكەین و بڕیار لە ئایندەی خۆمان كە بوون بەخاوەن كیانێكی سەربەخۆیی كوردستانە بدەین بۆ هەتا هەتایە لە عێراقی دروستكراو جیابینەوە ..