مرۆڤێکی ناخ ڕەش مەبە

مرۆڤێکی ناخ ڕەش مەبە
مرۆڤێکی ناخ ڕەش مەبە ، بەڵام ڕاست بەڕاست بزانەو خوار بەخوار. ئاخر خودا بۆیە شتێکی پیرۆزە چونکە بوونی دیار نییەو لە سەرووی ئەوەوەیە کە چاو بیبینێت ، ئەگەر خودا لە حاڵەتێکی دیاردا بینرابا هیچ قودسییەتێک و مەزنییەکی نەدەما.
(خودا) لە قورئان و لە ئینجیل دەڵێت ((هەرکاتێک بەندەکانم داوای شتێکم لێبکەن من ئامادەم)). کەواتە ئەو ئامادەیەو تەنها خودی (خودا)یە، کە خاوەنی (علم الغیب)بە.
مەهزەلەیەکی زۆر وێرانکەرە لەپێناو ڕازیکردنی دڵی بەرامبەر خۆت بگۆڕی ، ئاخر (بودا) بۆیە هەتاکوو ئێستاش ناووی ماووە چونکە خۆیبوو٠
(سۆکرات) حومکی یۆنانی کۆنی ڕەفزکرد تەنها لەبەر ئەوەی وەکخۆی بێت و نەبێتە موڵکی ئایینێک و کۆمەڵێک خوداوەندی درۆهین.
(مارتن لوثر) بۆیە توانی هەیبەتی کڵێسای کاسۆلیک و ئمپڕاتۆڕیای ڕۆما وەکخۆی پێناسە بکات و ئەو هەموو یاسا کلاواتانەی کڵێسا تێکبشکێنێت چونکە خۆی بوو. (هانز ئادەمی دووەم) بلیمەتترین گەنجی سەردەمی خۆیبوو ، ئەو دەڵێت (بلیمەتی من تەنها ئەووە بوو نەچوومە ژێر باری هیچکەس و خۆم خاوەنی خۆم بووم.
(ئەنتۆنیۆ توێنبی) لەدوای ئەوەی توانی دەیان موفەکر و فیلسوف بۆ زانستی سیاسەت دروستبکات ، لە کۆتاییەکانی ژیانی جەولەیەکی کرد بە چواردەوری جیهان ، تەنها بۆ ئەوەی بزانێت مرۆڤەکان خۆیان خاوەنی جیهانن یاخوود جیهان خاوەنی مرۆڤەکانە!
(هیتلەر) سەرشێتانە دەجەنگا تاکوو خۆی بێت ، لەپێناو خۆبوونی خۆییدا ئامادەبوو جیهان وێران بکات و چۆکی نەداو تا دوا هەناسە لەم پێناوە ج لەپێناوی گەیشتن بە لووتکە بەکارخستنی دوو عەقڵ خێراتر و زووتر دەتوانێت بتگەیەنێت بە ترۆپک و بۆ بەردەوامبوون لە لووتکە دەبێت خاوەنی هێزێکبین کە کەس نەیبێت ، هێزێکی وەکوو مەدرەسەی (فڕانکفۆرت) لە ڕەخنەگرتن لە خوود.
باڵاترین مرۆڤ ئەو کەسەیە کە هەر ڕۆژەو بەجۆرێک بژیت و نەهێڵێت ڕۆژی دووبارەی هەبێت....
Top