ئەگەر چونەوە بۆ بەغدا وەک ڤێتنامییەکان بن.

ئەگەر چونەوە بۆ بەغدا وەک ڤێتنامییەکان بن.
ڕەنگە زۆرێکمان کەم تا زۆر ئاشنایەتیمان بە ناوی ڤێتنام وەک دەوڵەت هەبێت ، ئەوەش دەزانین ئەم وڵاتە توشی شەڕێکی چەند ساڵە بوویەوە لەگەڵ ئەمریکا بە هۆی بونی پێگەی جوگرافی لە جەنگی جیهانی دووەم ئەم وڵاتە بوویە وڵاتێکی داگیرکراوی فەڕەنسیەکان.
لە ساڵی ۱۹۵٦ دا لە گەڵ ئەمریکیەکان شەڕیکی خوێناوییان بەرپا کرد کوژراوو برینداری هەوردوولا ملیۆنانی تێپەڕاند.لە ساڵی ۱۹٦۸ بڕیاردرا شەڕ ڕابگیرێت و گرێبەستی ئاشتەوایی بنوسن لە نێوان هەردوو لادا .ئەمریکا داوای کرد وەفدی ڤێتنام سەردانی ئەمریکا بکەن و لەسەر خاڵەکانی ڕێککەوتن قسە بکەن بەڵام ڤێتنامییەکان ئەوەیان ڕەفز کرد بچنە ئەمریکا و رێک کەوتن لەسەر ئەوەی لە وڵاتی فەڕەنسا دانیشتن ئەنجام بدەن وەفدی ڤێتنامیەکان پێک هاتبوو لە چوار کەس دوو ژن و دوو پیاو .کاتیک گەیشتنە پاریس شاندێکی گەورەی ئەمریکی و فەڕەنسیەکان پێشوازییان لێکردن و ئۆتۆمبیلیان ئامادەکردبوو تا بەرەو شوێنی کۆبونەوەکە بڕۆن کەماوەی چەن ڕۆژیک بوو ئامادەسازی کرابوو لە خۆشترین شوێن و باشترین جێگا.بەڵام ڤێتنامیەکان ڕاخی نەبوون لەو شوێنە دابنیشن .
وتیان ئێمە هێشتا جەنگاوەرەکانمان خوێن لە برینیان دەچۆڕێت هێشتا لە شاخ خەبات بۆ ڕزگار بوون لە ژێر دەستەیی دەکەین بۆ ئێمە ئازادی و کۆتایی هێنان بە ژێردەستی گرنگە نەک شوێنی کۆبونەوە .ئەمریکیەکان زۆر هەوڵیاندا بە مادەو ئیمتیازات کاریگەری لەسەر ئەو ووفدە دروست بکەن .بەڵام ڤێتنامیەکان وتیان مرۆڤ دەکرێت بە بێ چاو ژیان بکات بەڵام بە بێ خاک ناتوانێت.
بێ ئازادی ناتوانێت خاک فرۆشتن پیشەی ئێمە نیە..
یەکێک لە ئەندامانی وەفدی ئەمریکییەکان لە یاداشتەکانی خۆیدا ئەوەی باس کردوە کە گەورەترین هۆکاری شکستی ئەمریکا لە ڤێتنام ئەوەبوو بە دریژایی ساڵانی جەنگ نەمانتوانی کەسانێک لەو وڵاتە دروست بکەین کار بۆ ئەمریکا بکات و ببێتە عەمیلی ئێمە.
بەرەو ۲۵/۹ بۆ سەربەخۆیی یان بەرەو بەغدا بۆ پاشکۆیەتی..
Top