سەرۆك بارزانی نایهەوێت چیتر كورد ژێر دەستی داگیركەران بژێت

سەرۆك بارزانی نایهەوێت چیتر كورد ژێر دەستی داگیركەران بژێت
هەموو كورد شانازیی بەسەرۆك بارزانی بكەین كە نایهەوێت چیتر ژێر دەست و بێ‌ دەوڵەتی سەربەخۆ بین .دەبێ هەمو كوردێك شانازی‮ ‬بەوە بكات كە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬دیارە ئەمڕۆ لە مەیدانی‮ ‬خەبات و لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێگەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە ئەمەش گەورەیی‮ ‬كورد نیشان دەدات‮. ‬ئەم تێكۆشەرە شەو و رۆژی‮ ‬خستۆتە سەر‮ ‬یەك بۆ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانیە و هەموو دڵسۆزێكی‮ ‬ئەم وڵاتە دركی‮ ‬پێ دەكات ئەوەیە هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەستیان خستۆتە ناو دەستی‮ ‬دوژمن بۆ لەناوبردنی‮ ‬دەسكەوت و خەون و ئاواتی‮ ‬نەتەوەكەمان و دوژمنانی‮ ‬كورد زۆربەی‮ ‬پیلانە گڵاوەكانیان لە رێگای‮ ‬ئەم حزب و لایەنانە جێبەجێ دەكەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارەدا ناوماڵی‮ ‬خۆمان رێك خەینەوە‮ ‬،دەبێت هەموو تاكێكی‮ ‬كورد هۆشیارانە بیركاتەوە و رێگا نەدەن ئەجندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬دەسكەوتەكانمان لەناو ببەن‮. ‬پشتگیریكردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەركێكی‮ ‬كوردانەیە چونكە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو سەركردەیە بەدیهێنانی‮ ‬ئاوات و مافە رەواكانی‮ ‬كوردە‮.‬
بەدرێژایی مێژوو و خەباتی رزگاریخوازی كوردستان هەموو كات دوژمنانمان كاریان لە سەر دروستكردنی درز و ناكۆكیی ناوە لە نێو ریزەكانی نەتەوەی كورد كردەوە ، چونكە زانیویانە گەر كورد یەك دەنگ و یەكریز بن دەگەن بە مافەرەواكانیان ، بۆیە كاتێك كە سەرۆك بارزانی داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەكان كرد ، جگە لە ریفراندومی سەربەخۆیی پەیامی یەكریزیی و تەبایی نێو ماڵی كوردە بە پلەیی یەكەم و هەموو پرۆسەیەك بە یەكریزی سەكەوتنی مەزن بەدەست دێنێت .
نەتەوەی كورد بەدرئژایی مئژوو خوێنی زۆری رشتوە و چەندان راپەرین و شۆرشی كردووە لەپئناو سەربەخۆیی, شایەنی باسە ئەمرۆ پئگەی كورد رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پئش دەچئت لە جیهاندا، بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەستبئنین پئویستە هەرچی ناكۆكی ناوخۆیی هەیە وەلابنرئن و ئاشتی و تەبایی لەنئو خەلكی كوردستان بە گشتی و لایەنە سیاسیەكان بەتایبەتی رەنگ بداتەوە .
بەبروای من یەكگرتنی نئوخۆیمان سەركەوتن مسۆگەر دەكات و بەرەو دەولەتبونمان دەبات، لەم رۆژەدا ئیمە دەنگ بەلایەنی سیاسی نادەین بەلكو دەنگ بۆ داهاتوی خۆمان دەدەین، لەلایەكی ترەوە گوئبیستی هیچ سرودئكی حزبی نابین تەنها نیشتیمانی نەبئت، بۆیە پئویستە هەمومان لەو رۆژەدا بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین و دەنگ بۆ سەربەخۆیی بدەین و خەونی چەند سالەی كورد بكەین بەراستی، دەولەتبون قۆناغئكی زۆر گرنگ و هەستیارە چونكە دەولەت پئویستی بە خاك و گەل و دەسەلات هەیە بەبئ ئەم بنەمایانە دەولەت دروست نابئت .
گومان لەوەدانیە كە ئەمرۆ زۆربەی زۆری خەلكی كوردستان دەنگی بەلئییە و جیابوونەوە لە عئراق هیوای گشت كوردئكە چونکه عئراق خئری بۆ خەلكەكەی خۆی نەبووە تاكو بۆ كوردی هەبئت و عئراق بە بریاری ئینتیدابی بەریتانیاوە بە لكاندنی بە كوردستان بووە دەولەت . بۆیە دیاریكردنی رۆژی 25/9/2017 زەربەیەكی كوشندەی لە جەستەی داگیركەران و كۆیلەكانیان دا و تووشی شپرزەیی كردنەوە ..

بەو هەموو قوربانیدان و تێكۆشان و شانازییەی كە مییللەتی كورد بە درێژایی شۆرش وبەرخۆدانەكانی ئەنجامی داوە نەك نابێت بێ‌ دەوڵەت بێت ، بەڵكو دەبێ‌ هەر كەس ولایەنێك دژی بوەستێتەوە ریسوا و ناسنامەی كوردستانی بوونی لێوەربگیرێتەوە ..ئەزموونە مێژووییەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە رێزگرتن لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان و، جێبەجێكردنی .. هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دۆستایەتی و هاوكاری و رێز و خۆشەویستی لە نێوان وڵاتان و گەلان جیهاندا .. هۆكار و پاڵپشتێكی بەهێزیشە بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا..سیاسەتی پارتی بارزانی وەك رێبازی كوردایەتی و كۆڵنەدان درێژەپێدەری هەموو شۆڕشەكانی كوردستانە هەر لە شێخ عوبیدوڵای نەهرەی-یەوە بۆ شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بۆ شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی حەفید و قازی محەمەد و مستەفا بارزانیی، خەبات و بەرخودانی هەموو ئەم شۆڕشانە بۆ یەك ئامانج بووە، ئەویش ئەوە بووە كە كورد لە كۆیلایەتی و ژێردەستەیی رزگار بكەن، لەناو ئەم پرۆسەی خەبات و قوربانیدانەدا، كاتێك لە ساڵی 1946 پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دەستی جەنابی بارزانی نەمر دامەزرا، بووە رۆشناییەكی تازە بۆ شێوازی خەباتێكی نوێ لە ناو بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، ئەم وەرچەرخانە نوێیە لە شێوازی خەباتی نەتەوەیی، بۆ یەكەمجار بوو لە ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە سەردەستی پارتی و لە ژێر سایەی رێبازی بارزانیی نەمر هاتە ئاراوە.سەرۆك مەسعوود بارزانی كە لەم قۆناغەدا رابەرایەتیی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دەكات، لە پەرلەمانی كوردستان داوای ئەوەی كرد كە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و بڕیاردان لە مافی چارەنووس بۆ ئەوەی كوردستانیان بە ئازادی دەنگ بدەن و بڕیار لە ئایندەی خۆیان بدەن، ئەم هەنگاوە و نزیكبوونەوەی باشووری كوردستان .باوەڕی جەماوەری كوردستان بە (سەرۆك بارزانی) و هەوڵەكانی بۆ بە ئاكامگەیشتنی ئەم پرسە و، كورد دەگات بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی، چونكە زۆرترینی ئازارەكانی لەدایكبوونی ئەم دەوڵەتەی چەشتووە و نزیكە لە كۆتایی ئازارەكان، دواتر لەناو ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیەدا دەرفەتەكانی گەشەكردن و بەهێزكردنی پایەكانی بەڕێوەبردن كراوەتر دەبن و ئەو دەوڵەتەش نموونەیەكی جوان و گەشاوە لە هەمەجۆری ئیتنی و ئایینی و پێكەوەژیانی هاوسەنگ پیشانی جیهان دەدات.
Top