پەیامێک بۆ گۆڕانخوازەکان…..بەربژێرەکەتان لەکوێیە؟

پەیامێک بۆ گۆڕانخوازەکان…..بەربژێرەکەتان لەکوێیە؟
بزووتنەوەی گۆڕان، هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠٩ دەیەوێت خەڵک بەرەو ئاراستەیەک ببات کە دەنگیان بەبادا بچێت، ئەو کاتە بەربژێری هاوپەیمانی کوردستان مەسعوود بارزانی بوو، بزووتنەوەی گۆڕانیش بەهەموو هێزیو توانایانەوە پشتویانیان لە (کەمالی میراودەلی)، کرد گوایە ڕکابەری بارزانییە، میراودەلی، بووە سەرمەشقی ئەو هەڵاراگەیاندنیەی گۆڕان کە دواجار دەنگی گۆڕانەکان و یەکێتیش بۆی چوو، وەک ئەو سیناریۆی ئێستا کە گۆڕان دەلێت “ئێمە لایەنگرانمان سەرپشک دەکەین، بەڵام لەگەڵ ڕیفراندۆم نین بەم شێوەی ئێستا”، ئەو کاتەش دەیان گوت میراودەلی بەربژێرمان نییە بەڵام جەماوەری گۆڕن سەرپشک دەکەین، حەقە خەڵکی کوردستان لە بزووتنەوەی گۆڕان بپرسن ئەری ئێوە بوون لە سنووری پارێزگاری سلێمانی، میراودەلیتان دەرچواند، پێیمان نالێن ئێستا لە کوێیە؟ ئەری بەراست بەربژێری هاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ خەڵک باش بوو یان هی بزووتنەوەی گۆڕان؟ بارزانی لە کوردستان ماوەتەوە و شەری داعشی کردووە، بەباش و خراپ لەگەڵ خەڵکی خۆی بووە، سیاسەتی کردووە و دیپلۆماسیەتی کوردی گەیاندوەتە لوتکە، ئەری بەراست بەربژێری ئێوە چەند ساڵە کوردستانی نەدیووە؟ چی لێهات بەڵێنەکان چیان لێهات؟.

لەراستیدا حەقی خەڵکی کوردستان کە لەخۆیان بپرسن ئەو دەنگانەی بە هاش و هوشی راگەیاندنی ئاراستە دەکرێن دواجار خزمەتی کێ دەکات؟ کێ سودمەندە؟ ئەمانە هەموویان پرسیارن دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە، بۆ پرسی ڕیفراندۆمیش بەهەمان شێوە بزووتنەوەی گۆڕان دەتوانێت گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی سیناریۆی (کەمالی میراودەلی) بەخەڵک بدات؟ بێ گومان نەخێر لەوەتەی گۆڕان هەبووە، کاری لەسەر کاردانەوەی پرۆژەی پارتی و یەکێتی نەکردووە، خۆی پرۆژەی نەبووە هەشی بووە بەخراپ شکاوەتەو باشترین نمونە جیاکردنەوەی هەرێمی سلێمانی و گەرانەوەبۆ باوەشی حکوومەتی عێراق کە شکستی هێنا.

دەکرێت بزووتنەوەی گۆڕان وەک مەشروعێکی ئەنتی پارتی تەماشابکرێت لەکاتێکدا ئەگەر هاتوو بزووتنەوەی گۆڕان گۆڕانکاری لە سیاسەتی خۆی بکات رەنگە لەبەرژەوەندی خۆیدابێت بەڵام ئەم دژە سیاسەتەکەی بەکاری دەهێنێت دواجار دەبێت خەڵکی کوردستان باجی بدەن.
Top