کۆنگرەی نەتەوەیی.. یان سووکایەتی بە یەکێتی نەتەوەیی؟
July 16, 2017
وتار و بیروڕا
پەکەکە لە هەر بەشێکی کوردستان کلکێکی درووست کردووە و دژ بە حزبەکانی تری ئەو بەشەی کوردستان رایدەوەشێنی، لە باکوور هیچ حزبێکی کوردستانی قبوڵ ناکات، لە رۆژهەڵات بنکەکانی لەگەڵ سوپای پاسداران تێکەڵ کردوون و رێگریش لە چالاکی سیاسی و سەربازی حزبە کوردیەکانی ئەو بەشەی کوردستان دەکات، لە رۆژئاوا لەگەڵ سوپای ئەسەد هاوپەیمانە و بنکە و بارەگای حزبە کوردیەکان دادەخا و ئەندامانیان زیندانی دەکات، لە باشوور دژی گشتپرسییە و دەوڵەت بە ئێکسپایەر ناودەبات، لەگەڵ حەشدی شەعبیش هاوئامانجە و هیلالی شیعی بۆ ئێران درووست دەکات، تەنها رژێمی تورک بە دوژمن دەزانێ و لە تورکیا بڕوای بە خەباتی چەکداری هەیە، لەگەڵ رژێمەکانی ئێران و عێرق و سوریاش هاوپەیمانە و دژ بە خەباتی سیاسی و سەربازی کوردانی ئەو سێ بەشەی کوردستانیش دەوەستێتەوە، جا بەو هەموو تایبەتمەدیانەی پەکەکە دەپرسم: ئایا بوونی پەکەکە و کلکەکانی لە کۆنگرەی نەتەوەییدا سووکایەتی کردن نییە بە یەکێتی نەتەوەیی و ئامانجە نەتەوەییەکان؟