سەركردەی پێشمەرگە ،دڵسۆز ونیشتیمانپەوەر ، دەوڵەتی سەربەخۆیی بەدی دێنێت

سەركردەی پێشمەرگە ،دڵسۆز ونیشتیمانپەوەر ، دەوڵەتی سەربەخۆیی بەدی دێنێت
كورد لەمێژووی خۆیدا سەركردە و كاریزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. حزب لە كوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای گەلی كوردستان دامەزراون، لەو پێناوەشدا خەڵكیان لە دەوری خۆیان كۆكردۆتەوە. ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی كارتێكەر لە رووداوەكانی ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی كەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەی سیاسەتی دوارۆژی ناوچەكەیە و ئەم راستییە لەكاتی سەردانی شاندە باڵاكانی بیانی بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆ. باسەكە لێرەیە ئایا بۆ لێدوانی نەیاری دەدرێت لەبەرانبەر سەرۆكێك كە هەمیشە خزمەت بە وڵاتەكەی بكات، یا سەرجەم وڵاتەكانی دنیاو بەتایبەت وڵاتێكی وەك توركیا سەردانی بەرەكانی جەنگ بكات و سوپاسی سەرۆك و سوپاسی پێشمەرگە بكات، بڵێت بە هەموو توانایەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەكەین، یا سەرۆكێكی وڵاتێكی زلهێزی دونیا وەك فەرەنسا سەرۆكەكەی بۆ دووەم جار بۆ كوردستان بێت و سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكان بكات. ئەمانە هەموو كاری سیاسەتی دڵسۆزانەی كورد و بە كەسێكی كارێزمایی دەكرێت، كە بیەوێت دەوڵەتێكی گەورەو بەهێز درووست بكات، ئەمەش زۆر ڕوون و ئاشكرایە كوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە.

با هەموو مان پشتیوانی ،شۆرشی سەربەخۆیی سەرۆك بارزانین.ئەگەر تا دوێنی شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد بە مەبەستی رزگاریخوازی و ئازادی بوو لە ژێر دەستی زۆڵم و زۆرداری و جینۆسایدی كورد و ئامادەكاریی و هەوێنی دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بوون ..لە ئێستادا پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی شۆرٍشێكی نوێی بەرپاكردووە بە ناوی "شۆرشی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان"، كە دەخوازێت و پێوستە لە سەر هەر تاك و كوردێكی دڵسۆز و گشت نیشتیمانپەرەوەران پاڵپشت بن هەر كەسێك بە هەر شێوازێك چ نووسین و چ مەعنەویی و ئەوەی پێوستە بكات ، بە هەموو لایەكمان هاوكاری سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیاندنمان بۆ لووتكەی سەركەوتن .. سەرٍەرای گشت كۆسپ و ناخۆشییەكان بەڵام كاروانی سەربەخۆیی كوردستان لە دەستێكی ئەمین دایە و بەدڵنییاییەوە نزیك بۆتەوە لە ئامانجە گەورەكە .. هەموو سەركردەیەك سەرۆك بارزانی نییە و هەموو حزبێكیش پارتی دیموكراتی كوردستانییە كە خۆی لە بەر رٍەشەبا و پیلانگێرییەكانی دوژمنانی كورد وەك چیاییەك بەرگری بكات و پێداگری لە سەر مافەرٍەواكانی كوردستان بكات .71 ساڵە بەسەر ئەو بۆچوونانەی دوژمندا تێدەپەڕێت كە ڕێزدار مەسعود بارزانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی كوردی باشوری كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵدەدەن ئەو ئاواتەی بارزانی لەو بەشەی كوردستاندا سەقامگیر بكەن، كەچی دیسانیش دوژمنە دەرەكییە داگیركەرەكانی كوردستان بە زانیاریی و هەروەها بەناو دۆستانی خۆمان لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندا، بۆ مامەڵە و بەرژەوەندیی ڕێكخراوەیی، بە ئەگەر و بەڵام و ئەمما پێشیان بەو پرۆژەیە گرتووە. هەرچەندە لەم ساڵانەی دوواییدا زەمینەی بە دەوڵەت بوونی كوردستان لە هەمیشە لەبارترە، بەڵام ئەوان هەر ڕۆژەی بە بیانوویەك ناهێڵن ئەو ئاواتەی كورد بەجێ بگات! یەكێك دەوڵەتی بۆ نەتەوە ناوێت، یەكێك ناڕێكی لە ماڵی كورددا دەكاتە بیانوو و ئەویتریان بووەتە گوێ لەمستی دوژمن و بە فیتی ئەو دەجوڵێتەوە و بەگشتی هەموویان لە سەرچاوەیەك ئاو دەخۆنەوە كە نەتەوەی كورد قازانجی لێ ناكات و لەمپەرن لەبەر دەم دەوڵەتی كوردستان دا.

خەبات و تێكۆشانی بەردەوام و بێوچانی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی و هەروها پێداگری بەردەوام بۆ گەرٍاندنەوەی مافە داگیركراوەكان لەلایەك و لە لایەكی تر دیاركردنی سنووری هەرێمی كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە كورد ودۆزە رەواكەی كردە ئەمرٍی واقیع و ئێستا وڵاتانی ناوچەكە و جیهان خاوەن پێگەیەكی بەهێز و نەتەوەیەكی خاوەن ناسنامە و كەلتووری تایبەت بە خۆیان دەبینن .سەرۆک مسعود بارزانی یەکێکە لەو ڕێبەرە مەزنانەی دونیا کە ئەمڕو هەر کوردێکی دڵسوز و نیشتیمان پەروەر شانازی پێوە دەکات، چونکە سەلماندویەتی بو ڕۆڵە دڵسۆزو نیشەیمانپەرەوەکانی نەتەوەکەی کە ڕێبەرێکە دەتوانێت کاروانی خەبات و تێکوشانی کورد بگەیێنێتە کەنارێکی ئارام و کوردو کوردستان لە ژێردەستی و نەهامەتی ڕزگار بکات بە پاڵپشتی و هاوکارێ ڕۆڵە دڵسوزەکانی وڵاتەکەی.. لە سەر ئاستی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بە تایبەت لەم قوناغە هەستیارەی کە گەلەکەمان پێییدا تێدەپەڕێت ڕۆڵی بارزانی ڕۆڵێکی مەزن و بەرچاوە چ لە بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی کەلی کوردستان لە شەڕی دژی تیروری نێودەوڵەتی دا چ لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە کانی دا لە گەڵ دەوڵەتانی ناوچەکە و دەوڵەتە زلهێزەکڵنی دونیادا کە دەبینین ئەمڕو دوزی کورد بە پێی ئەو سیاستە هێمن حەکیمانەی کە هێژا بارزانی پەیڕەوی کردووە و دەکات گەیشتوتە چ ئاستێک ،ئاستێک کە وا خەریکە مەسەلە ڕەواکەمان پێ دەنێتە قوناغی گەیشتن بە سەربەخۆیی . ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە سەر هەمو ئاستەکانی دونیادا وەک سەرۆکی دەوڵەتێک ڕێزی لێ دەگیرێت و پێشواری لێ دەکرێت وخاوەن پێگەو کەسایەتییەکی زور بە هێزە وهەمو هەوڵێکیشی خستوتە گەڕ بو ئەوەی ئەو پەڕی پشتگیری دەوڵەتان مسوگەربکات لە پێناو سەربەخویی کوردستاندا ..
Top