ریفراندۆم پردی پەرینەوە بۆ سەربەخۆیی،سەربەخۆیش ئامراز و ئامانج
July 16, 2017
وتار و بیروڕا
دوای روخانی حکومەتی بەعسی جارێکی تر سەرکردایەتی کورد دڵسۆزانە داوای مافی گەلی کوردی کرد و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقی داھەندێ مافی سەرەکی پەسند کرد، کورد بوو بە شەریک لە عیراقی نوێ، بەڵام ئەوەش دیسان تەنیا چەند سالێکی بری دواتر كهوتنهوه ههمان سیاسهتی عێراق چیهتی و پهراوێزخستنی كورد و جارێکی تر کەوتنەوە خۆیان بە شێوازی تر ھەوڵی سرینەوەی کورد دەستی پێکرد بە برینی بوجە و قوتی خهڵك و لە ئایندەش ئەگەری برینی دەرمان و خۆراکیش لە ئارادایە و لەلایەکیش ھەوڵی دروخستنەوەی پێگە ومەکانەتی کورد دەدات بۆ ئانیدەش بە ھۆی زۆرینەوە ئەگەر ھەیە بەشداری کورد لە حکومەت نەھێڵێن و لە ئێستاداش شتێک نەماوە بەناوی شەراکەت و هاوبهشی كورد و عهرهب له نیشتیمانی عێراق.
حکومەتی عێراق لە ١٠٠ ساڵی رابردوو نەیتوانی و نەیویست کەمترین داخوازی و داوای کورد جێ بە جێ بکات، کوردیش ھەر دەرفەتیک ھاتبیتە پیشەوە بۆ دانوساندن نیازپاکی خۆی نیشانداوە و دەرگای کردووتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق ھیج کات ڕاستگۆ نەبوو لەگەل نەتەوەکانی تر بەتایبەت گەلی کورد ھەمیشە غروریەت و عروبەی لە دەستەڵاتدا پێوە دیار بوو کوردی وەک نەتەوەیەکی شەریک قبول نەکردووە.
ھەڵومەرجی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ئێستادا گونجاوە و کوردیش دەیەوێت لە ڕێگەی ریفراندۆمەوە لەو دەریایە بپریتەوە کە بە خوێنی ڕۆڵەکانی ھاتووتە ئاراوە ، لە ئێستادا ھەنگاوەکانی دەست پێکردووەو بریاری داوە لە ( ٢٥_٩_٢٠١٧) ڕیفراندۆم بکات وە ریفراندۆمەکەشی بۆ سەربەخۆیە، بەڵام میکانیزمی جیابوونەوە لەدوای ڕیفراندۆم دەبەسترێتەوە بەو ڕێ و شوێنەی کە لەڕووی نێودەوڵەتی و ناوخۆیانەوە پێویسته له ههمان كات بهرێگه چارهی ئاشتیانهو دیالوگ.
پرسیاری ئەوە ئەکەن کە کورد بنەماکانی دەوڵەت بوونی نیە، بەڵام ئەگەر بە میژووی وڵاتاندا بچینەوە ئەوانەی سەربەخۆیان وەرگرتووە ھیچ کامیان ھێزی تایبەت و تۆکمە و یەکگرتوو لەگەل ئابوریەکی باش و سەربەخۆیان نەبووە، بەڵکو ئەوە ھۆکاریک بووە بۆ ئەوەی پێی بگەن و بتوانن پارێزگاری لە نەژارد و ئیتنی خۆیان بکەن ھەوڵی سەربەخۆیی خۆیان داوە.
دروست بوونی ھەر دەوڵەتێکیش بەبێ قوربانی و ناخۆشی نەبووە یا نابێ، چونکە ھیچ وڵاتیک پیی خۆش نیە پارچە پارچە بێت، ھەموو دەوڵەتێکیش لە سەرەتای دروست بوونی دوچاری چەندین کێشەو گرفت دەبێتەوە، بەڵام کە بویت بە دەوڵەت ئەو کات سەروەریەکت ھەیە خاوەن توانای خۆتی و ئەگەر وڵاتەکەت دەوڵەمەند بوو بە سەرچاوەی سروشتی یا سنورێکی جوگرافیای سیاسی باشت ھەبوو زوو وڵاتان دەست بە پشتیوانی و لە ناوخۆشدا زوو دەست دەکەن بە چاکسازی کردنی ئەو دەوڵەتە، به دیدی من كوردستان لهم روانگهیهوه زۆر لهباره، چونكه خاوهنی پێگهیهكی جیۆپولهتیكی زۆر گرینگه له رۆژههڵاتی ناوهراست لهلایهك و لهلایهكی تریش دۆڵهمهنده بهسامانی ژێر زهوی.
نیوخۆی ھەریم:
لە ناوخۆی کوردستان کێشە سیاسسیەکان تا رادەیەکی زۆر کاریگەری ھەیە لەسەر دانوساندنەکان، بۆیە پێویستی بەوەیە کاری جدی تر بکرێت بۆ ئەوەی لیکنزیکبونەوەی زیاتر ھەبێ، لەرووی کارگێری و دەوڵەتداری، کوردستان توانیەتی بناغەیەکی باش بۆ دەوڵەتەکەی دابنیت، لە رووی ئابوریەوە دەتوانین بە ئاسانی نەوتی خۆی بفرۆشێ لە رووی کشتوکاڵیەوە دەتوانین لەسەر پێی خۆی ڕابوەستێ لەرووی ھێزی چەکداریشەوە ئێستا ھێزێکی کاریگەری ھەیە له ههمان كات دا لهلایهنی پەروەردوە و تەندروستیشەوە بناغەی باشی پێگەیاندنی ھەیە و فرۆکە خانە و دیپلۆماسیەتی سەرکەوتوو و پشتیوانی باشی نێودەوڵەتی ھەیە، بۆیە دەڵیم لە ھەموو بوارێکەوە تا ئاستیکی باش توانراوە بناغەی دەوڵەت دروست بکرێت
دراوسێکان:
ھەڵوێستی دراوسێکان ھیچ کاتێک دوژمنانی کورد وەک ئێستا ناکۆک نەبوینە ناکۆکیەکانیان بە جۆریکە ناتوانن بۆ کاتژمێریکیش پێکەوە دابنیشن زۆربەشیان بەرژوەندیان بە کوردستانەوە بەستراوەتەوە.
نێودەولەتی:
ھەڵویستی نیودەوڵەتی ئێستا ھەڵومەرجێکی ھەرێمی ھاتۆتە پێش، شەڕی داعش لە کۆتایی نزیک ئەبێتەوە، ھەموو لایەنە عێراقی و ھاوپەیمانان خەریکی دابەشکردنی میراتی داعشن، کوردیش وهك نهتهوهیهكی زیندوو له رۆژههڵاتی ناوین پێویستە ئەو ھەڵومەرجە بقۆزیتەوە دەستکەوتی گەورە بهدەست بێنێت، ئەو بەرگریەی کورد لە شەری داعش کردی و دیپلۆماسیەتی سەرکەوتووی سەرکردایەتی کوردو کورستان لە ئێستادا جێگەی بایەخی زۆربهی وڵاتانە و چانسی کورد لە ئاستێكی باش دایە.
بۆیه دهكرێت بڵێن کاتەکە زۆر لە شوێنی خۆیەتی، چونکە نە داعش ھێندە بەھێزە بۆ پەکخستنی پرۆسەکە بەکاری بھێنن و نە حەشد و سوپای عێراق و لایەنە سونیەکانیش ھێندە بەھێزن بتوانن پرسێکی تر بکەنە ئامانجی خۆیان.
ریفراندۆم چیە؟ ڕێفراندۆم پرۆسەیەکی یاسایی دەنگدانی کۆمەڵێکە لە ناوچەیەکدا یان گەلێک لە ولاتێکدا، پرسیاریان لێدەکرێ بۆ یەکلایی کردنەوی کێشەیەک یان پرسێک بە دەربڕینی ڕای خۆیان بە دەنگدان ڕای زۆریەی خەڵک بە قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوە وەردەگیرێ ئەبێتە سەرچاوەی یەکلایی کردنەوەی پرسەکە یا کیشەکە.
بەگشتی ریفراندۆم بۆ چەند شتێک دەکرێـت پێویستی بە چەند ڕەگەزی ئەساسی ھەیە، ئەویش ھەبوونی گەلێک یان کۆمەڵیک، یان بوونی ناوچەیەکی دیاریکراو یا بووونی کێشەیەکە کە پێویست بێ ڕای لەسەر وەربگرن .
بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم چەند مەرجێکی ئەساسی ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین پشتی پی ببەستریت، ئەویش یاسایەک سەروەریی یاسایی بەسەر ناوچەیەک ھەبێت ڕێنمایی باوەڕپێکراو پشتی پێ ببەسترێت، سەرژمێری تەواوی دانیشتوانی ئەو ناوچەی کە لێی ئەنجام دەدرێت، دەستە و دەزگای باوەرپێکراو بۆ سەرپەرسشتی کردنی ریفراندۆم.
ئایا لە ھەرێمی کوردستان ئەو شتانەی ھەیە کە پێویستە ریفراندۆمی بۆ بکەین؟
ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی بە پێی ئەو دەستەڵاتەی دەستوری عێراق دایتیە ئەنجومەنی پارێزاگاکان و ئەوانیش بریاریانداوە بگەرێنەوە سەر ھەرێم کە ئەوەش دەستەڵات دەات بە ھەرێم بۆ ئەوەی دەستەڵاتی یاسایش لەوێ جێ بەجێ بکات وە پێی دەستوریی عێراق کورد نەتەوەیەی دووهمه لە سنورێکی دیاری کراوی له چوارچێوهی دەستەڵاتیکی فیدرالی و داتا و سەرژمێریکی باوەپێکراو لەگەڵ ھەبوونی دام و دەزگای پاوەرپێکراو یاسایی بۆ سەرپەرسشتی کردنی ھەیە.
چی بکەین بۆ سەربەخۆیی؟
سەرەتا دەبێ ناوخۆی کۆبکاتەوە، ھەموو ھەوڵ و سەردان و مەبەستێکی بۆ سەرکەوتنی ریفراندۆم بێت وە ریفراندۆمیش بکرێتە پرسێکی نیشتیمانی بۆ ئامانجێكی گهورهی نیشتیمانی. پێویستە ھەرێمی کوردستان فۆرمی تایبەت ئامادە بکات بۆ ناوخۆی ھەرێم و عێراق و دراوسێکان لەگەڵ وڵاتانی جیھان رسم و شیکاری دەوڵەت و ریفرندۆمی تێدا روونبکاتەوە بەو شێوەیەیخوارەوە:
یەک بۆ ناوخۆی وڵات:
سەربەخۆیی دەبێت بەرنامەیەکی روون و دیار ھەبێت کە ھەموو ئەگەرە چاوەروانکراوەکانیشی دەست نیشان کردبێت ھەم لایەنی باشە و ھەمیش لایەنی خراپەکە، دەبێت روانگەیەکی فراوان و دیاری کردنی ستراتیژیەتی پرسەکە لە رێگەی پلاتفۆرمێکەوە بگەینیتە ھاوڵاتیان کە لە گرنگی سەربەخۆیی ئاگاداریان بکاتەوە، وە شیکار و رسمی تەواوی ئایندەیان بۆ بکات نابێت ھیچ شتێک بمێنێت کە ھاوڵاتی پرسیاری لا دروست بێت وە ھەمان شت بەکار دێت بۆ دانوساندن لەگەل حکومەتی ناوەندی عێراق، ھەروەھا بۆ دەوڵەتە دراوسێکان تا بزانن کورد نیازی چییەو چۆن ئیدارەی خۆیان دەکەن ستراتیژیەتیان چۆنە و تاچەند دەتوانن قبولی بکەن لهگهڵ ئهوهش دراوسێكان دهبێت بزانن كه كورد مایهی ههرهشه نیه بۆ سهر ئاسایشی ئهوان، بهڵكو پێچهوانهكهی راسته.
دووەم: لەگەل عێراق دەبی زۆرترین شاند بنێرێت و کاریگەرترین کارەکتەری خۆی بەکار بینێت و ھەموو حیزبە عێراقیەکان بەسەر بکاتەوە دڵنیایان پێ بدات کە سەرەبەخۆی ھەر دیتە ئاراوە بۆ ئەوەی ئەوان پشتیوان بن و لە ئایندە وهك دوو دۆست و جیرانی باش ئەبن ئەگەر توانرا بە لێکگەیتن و رێککەوتن لەگەڵ عێراق ئەوە مێژووی ھاوبەش دروست دەکەن و دەبنە دوو جیرانی نمونەیی.
سێیەم: لەگەڵ دراوسێکان و دەوڵەتە زلھێزەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کۆپیەک کە ریفراندۆیمی لەسەر کراوە وەکو بەلێننامەیەکی دیپلۆماسی بۆ بەدەستھێنانی پشتگیریی نێودەولەتی و مەرجی یاسایی نیودەوڵەتی بوون بنێردرێت .
ئامانجی ریفراندۆم سەربەخۆییە، سەربەخۆیش ئامرازێکە بۆ ئەوەی خاک و ئاڵاو نیشتمانی خۆی بپارێزێت ھیچ ئامانجێکی سیاسی و کەسی لە پشت نیە، بەڵکو ئەوە چارەنوسی گەلیکی پێوە بەندە کورد بە خۆراگری و توانا و لێھاتویی و قوربانیدانی خۆی نەتەوەی دروست کردەووە، بە ھەمان ئیراد و شەفافیەت و گەڕانەوەی متمانە و ھەبوونی نەوت و گاز و ئیمکانیاتی ئابووریی و سەربازیی گەورەوگهلێكى زیندوو و سەرکردەیەکی نەتەوەیی بەھێز دەتوانێت دەوڵەت دروست بکات ھەموو پێکھاتەکان دەتوانن بە ئاشتی و برایەتی لە ژێر سایەی ولاتیکی نوێ پیکەوە بژین، بۆیه كاتی ئهوهیه كێشه حزبی و كهسیهكان بهلاوه بنێین و ههموومان یهك دهنگ بڵێن (بهڵی بۆ سهربهخۆی كوردستان).