ئەمجارە رووی قسەم لە بەرپرسانی پارتییە،شەرمنانە سیاسەت مەكەن

ئەمجارە رووی قسەم لە بەرپرسانی پارتییە،شەرمنانە سیاسەت مەكەن
كاتی هاتوە،ئەگەر تاوەكوو ئێستا نەمان توانیوە وەكوو پێویست خزمەت بە هاونیشتمانیان بكەین، ئیتر كاتی هاتووە خۆمان لە هەموو قەید و بەندەك دەرباز بكەین،كاتی هاتووە غرور وەڵا بنین و دەست لە ناو دەست خزمەت بە نیشتمكان بكەین،كاتی ئەوە هاتووە لە بری بیر كردنەوە لە قافلەی سەیارە و پرۆگرامی بی كەڵك و ریكڵامی كەسی ،بۆ ناو جەماوەر شۆر ببنەوە گوێبیستی قسەی خەڵك بن،كوچە و كۆڵان بازار و مۆڵ با شوێن پەنجەی ئێوەی پێوە دیار بیت ئاخر ناكرێت تاسەر چاوەروانی چارەنوس بین.
رووی قسەم بۆ ئەو بەرپرس و كادیرانەی پارتییە كە تاوەكوو ئێستاش شەرمنانە سیاسەت دەكەن،رووی قسەم لە ئەو كەسانەیە كە تاوەكوو ئێستاش لاپەرەكانی فەیسبوك یان پرە لە ریكڵامی كەسی چاڵاكی دەستكرد كە تەنیا كات دەكوژیت ولە خزمەتی خۆیدایە،لە بری خزمەت بە خەڵك و ئەو پرۆسە گرینگ و چارەنوسسازەی كە لە پێشمان دایە.
ئیتر كاتی ئەوە هاتووە واز لە سەفرەكان بودەرەوەی ووڵات و ژیانی ڵۆكس بهێنن و شانی بدەنە بەر وا هەست دەكەم تاوەكوو ئێستا دەرك تان بە گرینگی ئەو بابەتە نەكردبیت.
ئاخر ئێوە هەڵگری رێبازەكی ئەوندە پیرۆزن كە تەواوی ناحەزان حەسوودی پێوە دەبەن قۆڵی لێ‌ هەڵمالن كات زۆر تەنگە
Top