سیاسەت ھونەری خۆگونجاندنە یان فرت و فێڵ و درۆ؟

سیاسەت ھونەری خۆگونجاندنە یان فرت و فێڵ و درۆ؟
ئەوەی جێگەی باسە لە بازاری سیاسەتدا ژێر ئاوکردنی سەدان کەسی بێگووناح لەپێناو خۆڕزگارکردن و ھەڵمژینی ھەناسەیەکی ژیانی درۆ!، لەڕاستی دا سیاسەت بەڕێکردنی سەدان ڕۆژی ئاسایی یە بۆ گەیشت بەیەک ڕۆژی ڕاستە قینە؟!
بەدرێژایی مێژوو مرۆڤەکان فێڵ لەیەکتری ئەکەن بۆ مەبەستێکی ئامانجدار، کاتێک کە تێزی سیاسەت داڕێژرا، لەسەر بنەمای جەوھەری بوو نەوەک لەسەر بنەمای حەزی خود، لەکاتێک دا سیاسیەت بەواتای ھونەری بەڕێوەبردن و خۆگونجاندنە، ھەوڵدانە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی. مرۆڤەکان ھەر بەخۆیان ژیان و یاسا دەخوڵقێنن و بەخۆشیان لەناوی دەبەن و پێشێل دەکەن، زانای بەناو بانگی ئەڵمانی "ئادەم سمس" دەڵێت ھەموو مرۆڤێک ڕۆحێکی شەرانگێزی لەناخی دا ھەیە حەز دەکات ھەمووشتێکی بۆخۆی بێت نەوەک بۆ کەسی دووەم، بەڵام ئێمە لەکاتی پرسە نیشتیمانی و نەتەوەیەکان نابێت ھیچ یەکێک سازش لەم جۆرە پرسانە بکەین، ئەوەی لەم ناوچەیە دەگوزەرێت تەنھا گەوجاندنە و بەردەوام خۆڵ دەکرێتە چاوی خەڵک، دەسەڵاتی چوارەمیش بەئەرکە سەرەکییەکەی خۆی ھەڵناسێت، بەڵکو جگە لە درووستکردنی تابووری پێنجەم ھیچی تر نی یە.

ڕاستە دەمارگیرەکان لەشەوڕۆژێکدا دەتوانن دەسەڵات و چینێکی (Barbarisme) بەربەریزم درووست بکەن، بەڵام لەحاڵەتی ئاسیدا نایانھەوێت نیشتیمان درووست بکەن کەوا ساڵەھای ساڵە خوێنی لەپێناو دەڕژێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەستەواژە ھەڵەیە حەزناکەن لەدەرفەتە سیاسیەکان، کیانێکی جەوھەری درووست بکەین سوود لە دەرفەت و لاپەڕەکانی مێژوو وەربگرین، ھەموو کات سەردێری مێژوو بووینە بۆ خیانەت و دەست دۆیی بەرژەوەندی کەسی و لایەنێک، وەک: لەساڵی (١٥١٤ز) لەشەڕی چاڵدێران سەفەویەکان و عوسمانیەکان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان کوردستانیان کردە دوو لەت لەڕێگای پیاوانی ئاینی و میر و ئاغاکان کە ڕێگاخۆشکەر بوون، ھەروەھا لە ساڵی (١٩٢٠) ڕێکەوتنامەی سیڤەر کە ئەوکات بەریتانیا و ھاوپەیمانەکانی دانیان بەمافەکانی کوردستان نا، ئەمانە بەھۆی بەرژەوەندی خودمختاریەکان و شێخ و ئاغاو میرەکان ئەم دەرفەتە لەبار چوو دواتریش ڕێکەوتنامەی لۆزان (١٩٢٣) شوێنی سیڤەری گرتەوە بەتەواوەتی مافەکانی کوردی پێشێل کرا، بەڵام لەئێستادا پێویستە بەرژەوەندی گشتی و مێژوویی بقۆزینەوە و بەڕێکردنی سەدان ساڵی گرژ و ئاڵۆزی و لەت لەت بوون و کیمیا باران و وێرانکردنی (٥٠٠٠) لادێو جینۆسایت تاوانەکانی داعش بەسەر کوردانی ئێزدی بوو، بۆ ئەوەی بگەین بەیەک ڕۆژی ڕاستەقینە کە ئێستایە، تەنھا لەیەک دەرفەت پاڵپشتی یەکتر بن بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە دۆگماتیزە تێبپەڕێنین و بچینە نێو قۆناغێکی ئاڵتوونی، پاڵپشتی سەرکردەی کاریزما جەنابی سەرۆک بارزانی بین، ئەگەر چی ئێمە لەناوچەیەک دەژین سەدان ساڵە دەکوڵێت و ناوجەرگەی سیاسەتی جیھانە، لەگەڵ ئەوەش دا زۆربەی وڵاتانی جیھان کاریان بۆ گەیشتن بەم ناوچەیە کردووە، ئەمەش بەھۆی ئەم ئابووریە و دەرامەتە سرووشتیانەیە کەھەیەتی، بۆیەشە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوی (٩٠%) خەریکی سیاسەتن، بەڵام مامەڵە لەگەڵ سیاسەت لەم ناوچەیە زۆر ئەستەمە، چونکە وەکو ئەوە وایە یاری لەگەڵ ئاگر بکەیت، ئەگەر چی ئێمە بەشێکی بچووکین لەم ناوچەیە، بەڵام بەپێی تیۆرەکانی ماکەندەر و ماھان، لەمیتۆدی سیاسەتی زەویدا (جیۆپۆلەتیک)، ڕۆژەھەڵاتی ناوینیان بە دڵی زەوی ناساندووە و وە بەپێی تێزەکانی پرۆفیسۆر دکتۆر ئازاد نەقشبەندی، ئەوا کوردستانیش بەدڵی دڵی زەوی ناساندووە، بۆیە دەبێت زۆر ھەستیارانە سیاسەت پەڕەو بکەین تاکو نەکەوینە نێو تەڵەی سیاسەت بازان، ھەروەکو لەڕابردوو ڕوویدا، کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام و نموونەی دیموکراسی ناوچەکە ببەین.
دەست لەناودەست ھەروەکو چون لە ڕاپەڕینی بەھاری (١٩٩١) کورد تەنھا (١٧) ڕۆژێک یەکبوو توانی باشووری کوردستان ڕزگار بکات، بۆیە لەئێستادا ئەودەرفەتەی ڕەخساوە، ئەگەر بەقوڵای مێژوو بچینە خوارەوە ھەرگیز دەرفەتی ئاوا نەڕەخساوە بۆیە با بەھەموومان پاڵپشتی ڕێزدار سەرۆک بارزانی بین ، تاکو ببینە دەوڵەت و ئاڵای کوردستان لەنێو (٢٠٥)مین وڵاتان بشاکێتەوە، چیتر بەعەرەب و فارسو تورکمان نەکن باجی کوردبوونی خۆمان نەدین و شەڕەف و کەڕامەتمان کە خاکە پارێزراو بێت.
Top