پارتی قبوڵآ نی یە پرسی ڕیفراندۆم وەکو دەستووری لێبێت؟

پارتی قبوڵآ نی یە پرسی ڕیفراندۆم وەکو دەستووری لێبێت؟
پارتی زۆرترین ئەرکی لەبەردەمە و بەقوڕسترین ڕۆژگاریش تێدەپەڕێت و گەورەترین بەرپرسیارەتیشی کەوتۆتە سەرشان وەزۆرترین و زەررەمەندی ئەم قۆناغەشە، پارتی بەم ھێزە زەبەلاحە و بەم مێژووە پڕسەروەریەی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد و کەخاوەن نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر و لایەنگرە، بەھەموو شێوەیەک شانی خۆی خستۆتە بەر قورسایەکانی داواکاری و مەرجی سەیر سەیری ئەم لایەن و ئەو لایەن، بەردەوام لەھەوڵدایە ھەرسێ دەسەڵات شەرعیەت و مەشروعیەتی خۆی ھەبێت و لەسەر بنەمای یەکڕێزی و تەوافقی، لای ھەموومان ئاشکرایە ڕەشنووسی دەستوور بەزۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران پەسند کرا کە لە لەکۆی (٩٨) ئەندام پەڕلەمان تەنھا یەک ئەندام پەڕلەمان دەنگی پێ نەدا، بەڵام جەنابی سەرۆک ڕەشنووسی دەستووری گەڕاندەوە نێو پەڕلەمان و مافی ئەو ئەندام پەڕلەمانەشی لەبەرچاو گرت، بەڵام ئەم پرسە بووە پرسێکی نیفاقی سیاسی و لەلایەن حزبەکان، ئێستاش دەیان ھەوێت پرسی ڕیفراندۆم و پڕۆسەی سەربەخۆی ھاوشێوەی دەستووری لێ بکەن و ھەڵی پەسێرن، جەنابی سەرۆک لەگەڵ ئەوەی تاکو ئێستا لە (٥٥%) دەسەڵاتی خۆی بەکار ھێناوە، بەڵام بێ ئەوەی یەک بریاری ھەڵە یان دەسەڵاتەکانی بۆ مەرامی خۆی وە پارتی بەکار بێنێت، لەھەمانکاتدا سەرۆک ناوەستێت و ماندوو نابێت و بەدوای چارەسەر و دیاری کردنی چارەنووسی کوردستان دەگەڕێت، ئەوەتا سەرۆکێکی وەک جەنابیان کە نەیارانی دەڵێن ھیچ شەرعیەتێکی نەماوە، کەچی ڕەوشی دانپێندراوی ناوچەکە نەک ھەر سەرکردەیەکە، بەڵکو سەرۆکێکی "دیفاکتۆ"یە، ھەموو جیھان بەسەرۆکی ناوی دەبەن و شەو ڕۆژ ناوەستێت و شانی خۆی خستۆتە بەر قورسترین قۆناغ.
لەلایەکی تر ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە و شەونخوونیەکانی کارێزمایی جەنابیان شکێندرا و ترسێندرا، وە پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی گەیاندۆتە لوتکە، بۆیە ئێستا کاتی بیر کردنەوەیە لەلایەن گەلەوە بزانن کێ سەرکردەی عەقڵانی و مەیدانی یە و شکۆی بەھا نەتەوەیەکان و بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان دەپارێزیت و کێ لکەداری دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە سەدەی ڕابردوو، بۆیە(٢٥/٩/٢٠١٧) ڕۆژی کۆتایی پێھاتنی ژێردەست و کۆتایی پێھێنانی ھەموو ئەو قەیران و کێشمە کێشمی سیاسی یە و دەچنە نێو قۆناغێکی ئاڵتوونی و بۆ بەڵی دەنگ بدەن و وەلەم گشت پرسیەش بەمەرجی براوە و دۆڕا و نەبێت، بەڵکو بۆ سەرختنی ئەم پرۆسەی بێت.
Top