پڵانەكانیان لە پێناو پیڵاندایە

پڵانەكانیان لە پێناو پیڵاندایە
ئەوەی كە بە ئاشكرایی سەرۆك بارزانی باسی لێوە كرد كۆدەنگی هەموو لایەنەكان بوو بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ئەرێنی هەموو حیزب و لایەن و هاونیشتمانیان بەشداری لەو پرسە چارەنوسسازە بكەن ئەوەی كە لە و بابەتەیە وە سەرۆك بارزانی تاكیدی لە سەر دەكات خێراییی هەنگاوەكانی سەربەخۆیی كوردستانە و ئەوەش بە یەك دەنگی و كۆدەنگی دێتە كایەوە.
بەڵام ئەوەی كە لێرەدا زۆر گرینگە باسی لێوە بكرێت ئەو دوو ڵایەنە نەرازییەی كوردستانن كە تووشی بارودۆخەكی هێندە ناخۆش و دژوار بوونە و هەموو پردەكانی پەیوەندییان لە پشتە خۆیان خەراب كردووە و تووشی حاڵەتەك هاتوون كە بە هۆی ئەو پرۆپاگەندەی كە بە شێوەیەكی نەرێنی ئاراستەی هاوڵاتیانیان كردووە بۆ ئەوەی بەشداری لەو پرسە چارەنوسسازە نەكەن لە لایەكی ترەوە بەشداری نەكردنیشی دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئەندام و لایەنگرانیان پرسیاریان لە بەرانبەر بەشداری نەكردن لەو پرسە دا بۆ دروست ببیت چوون ناكرێت و ناشێت لە كاتەكدا كە ئەو پرسە پەیوەندی راستەوخۆی بە سەر چارەنووسی كوردەكان بە گشتییەوە هەیە دژی بوەستنەوە ئەویش تەنیا بۆ ئەوەی كە بابەتەكەیان بە كەسینە كردووە.
لە لایەكی ترەوە هەموو بابەتەكەیان بە كارا كردنەوەی پارڵمان بەستەوە سەرەرای ئەوەی كە سەرۆك بارزانی جەختی لە هەموو لایەنەكان كردەوە بۆ ئەوەی یوسف محمد و یان هەركەسێكی تر بەو جۆرەی كە دەكرێت بە بێ‌ مەرج پارڵمان كارا بكەنەوە بەڵام ئەوەی كە زۆر گرینگە و دەبیت هەڵوێستەی لە سەر بكەین ئەوەیە بە هیچ شێوەیەك رازی نابن چوون هەموو پلانەكیان لە پێناو پیڵان دایە هەر بۆیەش بە دانانی مەرجی تەعجیزی لە هەوڵی دروستكردنی كێشەی زیاتر دەبن بۆ ئەوەی بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم ئاستەنگ بنێنەوە.
Top