داگیركارانی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ناتوانن وەك سەدەی ڕابردوو

داگیركارانی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ناتوانن وەك سەدەی ڕابردوو
داگیركارانی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ناتوانن وەك سەدەی ڕابردوو ببن بە هەڕەشەی سەربازیی ڕاستەوخۆ لەسەر كوردستان، چونكە ئەو سەردەمە بەسەر چوو و گەلی كوردستان پتەوە و دۆستیشی زۆرە.
ناشتوانن ئابڵوقەی ئابووریمان بدەن چونكە بەرژەوەندییەكانیان دەكەونە ژێر مەترسی..
ئەوەی ئێستا لە دەستیان دێت شەڕی دەروونی و ڕاگەیاندنە و هەروەها ترساندنی ئەو لایەنانەی تەسكبینن و زۆر حزبیانە بیر دەكەنەوە.
ژمارەیەكی كەمی سیاسەتمەداری كوردیش بەڵێن و پەیمانی ژێربەژێریان هەیە لەگەڵ داگیركاران بۆ ئەوەی لەبری داگیركار كۆسپ بۆ سەربەخۆیی دروست بكەن..
ئێستا شەڕی ئیرادە لەگەڵ گەلی كوردستاندا دەكرێ نەك شەڕی نانبڕین و سەربازی..
دەیانەوێ گەلی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بێئیرادە بكەن ..
لە شەڕی ئیرادەدا كێ سەردەكەوێ؟؟؟
بە دڵنیاییەوە ئەوەی قوربانیداوە و بەرگریكاری جیهان بووە نابێ ئیرادەی بشكێ..
دەبێ ئیرادەی لە هاتوهاوارەكان بەهێزتر بێت و خۆی بەدەستەوە نەدات..
چیی وای نەماوە، دەبێ بڕیار بدات.
Top