قسه‌کانی بارزانی له‌ بروکسل چی سه‌لماند؟

قسه‌کانی بارزانی له‌ بروکسل چی سه‌لماند؟
ولامێک بو (هوشیار عه‌بدولا)ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ر به‌ فراکسیونی گوران به‌ هه‌مان ناونیشانه‌ی که‌ خوی له‌ مالپه‌ری فه‌رمی خوی له‌ توری کومه‌لایه‌تی فیسبوک بلاوی کردووه‌ته‌وه‌..

جارێ سه‌ره‌تا من قه‌ت له‌وه‌ توره‌ نیم که‌ کاک هوشیار ئه‌وه‌نده‌ به‌ توره‌یی و کینی سیاسی باس له‌ پارتی و جه‌نابی بارزانی و هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ به‌حساب خویانه‌وه‌ ژێر باری بریاری پارتی ده‌کات چونکه‌ باش ده‌زانین کاک هوشیار و هاورێکانی زور له‌ عێراقیه‌دوژمنه‌کانی کورده‌وه‌ عێراقچیترن و مافی خویانه‌ که‌ دژی ئه‌وانه‌بن که‌ داوای سه‌رخوه‌بوونێ گه‌لی کورد ده‌که‌ن و عێراق چیه‌کان ده‌بێ وا بن،،

به‌لام دوێنێ که‌ بابه‌ته‌کی کاک هوشیارم بینی به‌ ناوه‌ نیشانی (قسه‌کانی بارزانی له‌ بروکسل چی سه‌لماند ؟) و به‌ بوچوونی خوه‌ هه‌ندێ قسه‌ی لابه‌لای بلاکردبوو که‌ به‌ حساب خوی هه‌موو خه‌لکی کوردستان وه‌ک خوینه‌ و ئاگایان له‌م دونیایه‌ نیه‌ یانیش کینی سیاسی و ئه‌قلیه‌تی به‌رته‌سکی دژایه‌تی کردنی پارتی ئه‌وه‌نده‌ چاویان پڕ کردووه‌ که‌ هیچ شتێک نابینن بویه‌ مه‌به‌ستمه‌ ولامی بده‌مه‌وه‌ بو ئه‌وه‌ بزانێت خه‌لک هوشیارتره‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و بوی ده‌چێ...

جارێ کاک هوشیار من پێم وایه‌ ده‌بێ جه‌نابت فکر له‌وه‌ت بکردایه‌ که‌ ئایا قسه‌کانی جه‌نابت چی ده‌گه‌ینیت که‌ ره‌خنه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئوروپا و به‌لجیکا ده‌گری بو پیشوازیکردنیان له‌ بارزانی و وه‌فدی کوردستانی و به‌ پێشێل کردنی یاسا ده‌زانی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق؟ ئایا ئه‌مه‌ خوی له‌ خویدا بو خه‌لک جێگای پرسیار نیه‌؟ ئایا ئه‌مه‌ هیچ واته‌یه‌کی تر ده‌به‌خشێت بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ عێراقچی بوون و دژایه‌تی کردنی جه‌نابت و هاوبیره‌کانت بو دوزی گه‌لی کورد دوپات ده‌کات بوویه‌ پێم باشتر بوو جه‌نابت پێشتر خوت له‌م پرسه‌ زرگار بکردایه‌...

ئه‌مما ده‌رباره‌ی پرس و نێرینه‌کانی جه‌نابت له‌سه‌ر قسه‌کانی جه‌نابی سه‌روکی هه‌رێمێ کوردستان که‌ هه‌ول ده‌ده‌م به‌پێ ئه‌و خالانه‌ی جه‌نابت باس کردوون ولامت ده‌مه‌وه‌

1/ جه‌نابت وا باس ده‌که‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساله‌ی بارزانی سه‌روکی هه‌رێمی کوردستان بوو تا وه‌کو ئێستا فێری ئه‌ته‌کێتی قسه‌کردنی له‌ ئاست پوسته‌کی دا نه‌بوو من ته‌نها به‌وه‌ ولامت ده‌ده‌مه‌ که‌ باشترین ئه‌ته‌کێت و جوانترین ئه‌ته‌کێت ئه‌مه‌یه‌ که‌ قوربانی له‌ پێناوی گه‌ل و نیشتمان بده‌ی و لی باشگه‌ز نه‌بی که‌ هه‌موو دونیا شایه‌تی ئه‌مه‌ی بو جه‌نابی سه‌روک ده‌ده‌ن و به‌ پێوه‌ری ئیوه‌ ئه‌ته‌کێتێ ئێوه‌ بێت هه‌ر که‌س خه‌لک فێری جونێو پێدان بکات ئه‌و ئه‌ته‌کێتی گفتوگوی هه‌ی که‌ ئه‌مه‌ هه‌رگیز له‌ بارزانی ناوه‌شێوه‌ته‌وه‌

2/ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی جه‌نابت ده‌لێ که‌ بارزانی سه‌لماندی که‌ گوران پارتێکی مه‌ده‌نی یه‌ و توانیی بارزانی ناچار بکات که‌ له‌ بیری بچێت حزبی مه‌ده‌نی هێزی چه‌کداری هه‌بێت ئه‌مه‌ خوی له‌ خوی دا درویه‌کی شاخداری جه‌نابته‌ که‌ هه‌رگیز بارزانی وای نه‌گوتوه‌ ئه‌وه‌ی بارزانی گوت ئه‌مه‌ که‌ (گوران هیچ موساهه‌مه‌ی ئێمه‌ دژی شه‌ری داعش نه‌کرد) که‌ مه‌به‌ستی به‌شداری هێزێ چه‌کدار نه‌بوو به‌لکو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بو که‌ جه‌نابی نوشێروان ته‌نها سه‌ردانی یه‌ک بریندارێ شه‌ر نه‌کرد و به‌شداری له‌ ته‌عزیه‌یه‌ی یه‌ک شه‌هیدیشی نه‌کرد و سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ ره‌چاوی باردوخی هه‌رێمیان نه‌کرد و ئه‌گه‌ری په‌یدا بوونی کێشه‌ بوون له‌ هه‌رێم

3/جه‌نابت باس له‌ وه‌ ده‌که‌ی که‌ ئوروپیه‌کان باش ده‌زانن کوده‌تا چی یه‌ و داخستنی په‌ره‌له‌مان چوون ؟ به‌لێ منیش هاورام ئوروپیه‌کان باش ده‌زانن هێنانی کونسولی ئیران گه‌وره‌ ولاتی پالپشتی تیرور بو ناو هوڵی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی بریار له‌ ژێر چاودێڕێ ئه‌و کوده‌تایه‌ و هه‌ر وه‌ها باشیش ده‌زانن کاتێک سه‌روکی په‌ره‌له‌مان به‌ ته‌وافق ببێته‌ سه‌روکی په‌رله‌مان ده‌بێت هاوسه‌نگی په‌رله‌مان بپارێزیت و نه‌بێته‌ مایه‌ی په‌یدا کردنی کێشه‌ بو ئه‌و لایه‌نی ته‌وافقی له‌گه‌ل هه‌یه‌ که‌چی د، یوسفه‌ که‌ی جه‌نابتان ئه‌مه‌ی له‌ بیر چوو که‌ کێ کردوویه‌تی به‌ سه‌روکی په‌رله‌مان

4/زور سه‌یرم پێ دێت که‌ جه‌نابت باس له‌ سومعه‌ی پارتی ده‌که‌ی له‌ ئوروپا تو واباشتره‌ بیرت له‌وه‌ بکردایه‌ که‌ چوون بو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی لیسته‌که‌ی جه‌نابت و هه‌ندێ له‌ هاورێیانی پێش یه‌ک دوو مانگ له‌ په‌رله‌مانی ئوروپا چیان به‌سه‌ر هات ؟ ده‌بوو بیر له‌وش بکردایه‌ که‌ چون په‌رله‌مانتاره‌کانی ئوروپا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ ئێوه‌ کرد که‌ ئه‌گه‌ر شتێک به‌سه‌ر هاولاتیه‌کانیان بێت له‌ ژوردستان ئه‌وه‌ گوران پی به‌رپرسیاره‌ له‌به‌ر هه‌ره‌شه‌کانی نوشێروان بو کوشتنی کونسوله‌کانی بیانی و رفاندنی ئه‌ندازیاره‌کانیان،، سومعه‌ی پارتیت بینی که‌ چوون دوێنی له‌ په‌رله‌مانی ئوروپا و به‌لجیکا ئالای عیراق له‌ ته‌نیشت ئالای کوردستان نه‌بو و به‌ ئالای کوردستان پێشوازیان لێ کردن

5/ئه‌گه‌ر پێت وابێ ئه‌و سه‌ره‌دانه‌ گه‌وره‌یی گورانی پێشان خه‌لک دا من ئه‌لێن ئه‌وا رێک پێچه‌وانه‌یه‌ و ئێوه‌ له‌ ناو گه‌ل و ده‌روه‌دا هێنده‌ خوتان بچوک و سوک کردوون که‌ هیچ حسابێک بووتان ناکرێت و بوویه‌ هێنده‌ لێتان ته‌نگ بووه‌ و ته‌نها هاوار ده‌که‌ن و که‌سیش گوێتان پی نادات که‌ ئه‌مه‌ خوی کێشه‌یه‌کی ده‌روونی یه‌ لاتان

6/کوتای ته‌نها بو گه‌ل و نیشتمانه‌ ئه‌گه‌ر هێنده‌ دلنیان که‌ راستی کوتایی بو گورانه‌ ئه‌ی بو بوێرێ ئه‌وه‌تان نیه‌ له‌ ناو هه‌موو گوران ته‌نها یه‌ک که‌س بو سه‌روکایه‌تی هه‌رێم کاندید بکه‌ن؟ به‌ نوشێروانه‌ کاریزماکه‌تانه‌وه‌
Top