پەرلەمان و موزایەدە

پەرلەمان و موزایەدە
پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬12ی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬2015ەوە،‮ ‬پاش رووداوەكانی‮ ‬هەرێم هیچ دانیشتنێكی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬پارتی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬دروست بوونی،‮ ‬هەمیشە داكۆكیی‮ ‬لە دامەزراوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دیموكراتی‮ ‬كردووە‮.‬
دەمێكە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لەسەر تێكچوونی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان گوتوویەتی،‮ (‬ئێمە لەنێوان خراپ و زۆرخراپدا،‮ ‬خراپەكەمان هەڵبژارد‮)‬،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان خاوەنی‮ ‬38 ‮ ‬كورسی‮ ‬پەرلەمانە،‮ ‬لە هەموو لایەنەكانی‮ ‬دیكە كورسیی‮ ‬زیاترە،‮ ‬لە هەمووانیش زیاتر لایەنگری‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانێكی‮ ‬تەندروست و كارایە كە لە خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتماندا بێت،‮ ‬بەڵام دیارە بۆچوونی‮ ‬جیاواز لە چۆنیەتیی‮ ‬كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەماندا هەیە‮. ‬هەروەك جەنابی‮ ‬مەسرور بارزانی،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەفەرمووێت‮: "‬پارتی‮ ‬لە هەموو لایەنێك بە پەرۆشتر و جدیترە بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و پێویست ناكات هیچ لایەنێك موزایەدە بەم پرسەوە بكات‮. ‬ئەگەر مەبەست كاراكردنەوەی‮ ‬پەرلەمانێك بێت كە لە خزمەتی‮ ‬گەل و نیشتمان و پرۆسە گرنگ و ستراتیجییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بێ،‮ ‬ئەوا چەندین پێشنیار هەن كە پێویستیان بە تاوتوێكردن هەیە‮." ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دژی‮ ‬ئەو بنەمایانە بووە كە بوونەتە هۆكاری‮ ‬گەیشتنی‮ ‬پەرلەمان بەم رۆژە‮. ‬ئەمرۆ كاتی‮ ‬ئەوە هاتووە،‮ ‬هەموو لایەنەكانی‮ ‬كوردستان بگەنە ئەنجامێك كە لە بەرژەوەندیی‮ ‬ئامانجە نیشتمانییەكاندا بێت،‮ ‬ئەمەش شتێكی‮ ‬جیاوازە لە رازیكردنی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬دیاریكراو و چارەسەركردنی‮ ‬كێشە و بۆچوونە حیزبییەكان لەسەر حیسابی‮ ‬پەرلەمان و پرسە گرنگ و چارەنووسسازەكان،‮ ‬پارتی‮ ‬پێی‮ ‬باش نییە ئەم دامەزراوانە بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬تەسكی‮ ‬حیزبی‮ ‬یان شەخسی‮ ‬و موزایەدە بەكار بێن،‮ ‬وەك هەمووان دەركی‮ ‬پێ دەكەن،‮ ‬ماوەی‮ ‬ساڵێك زیاترە،‮ ‬رێكەوتنی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و لایەنێك لە پەرلەماندا درزی‮ ‬تێكەوتووە،‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە بە رێكەوتنێكی‮ ‬نوێ،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كارابكرێتەوە و پێداچوونەوە بە سیاسەت و رێكەوتنی‮ ‬پێشوودا بكرێت،‮ ‬سیاسەت واتا‮: ‬پرۆسەی‮ ‬بریاردان،‮ ‬هونەری‮ ‬كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكان،‮ ‬هونەری‮ ‬كارگێری‮ ‬و بەرێوەبردنی‮ ‬دەوڵەت،‮ ‬هەوڵدان بۆ ئیدارەدانی‮ ‬قەیرانەكان،‮ ‬دەكرێ‮ ‬وەك پرۆگرامێك بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬كاری‮ ‬دەوڵەت سەیری‮ ‬بكەین‮. ‬یونانییەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە سیاسەت‮: (‬هونەری‮ ‬رێكخستنی‮ ‬كۆمەڵگە‮) ‬یان‮ (‬هونەری‮ ‬مومكیناتە بۆ چۆنیەتی‮ ‬بەڕێوەبردن‮.) ‬هەنووكە كاتی‮ ‬ڕەخساندنی‮ ‬دەرفەتە بۆ هێنانە ئارای‮ ‬كۆدەنگی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان،‮ ‬چونكە لە هەناوی‮ ‬كۆمەڵگادا جیاوازی‮ ‬دید و بۆچوون هەیە و ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان لە بەرامبەر دوورێانێكی‮ ‬چارەنووسسازدایە و هەڵكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بۆرەخساوە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك و لەبەر هیچ پاساو و ئەگەرێك ئەم هەلە لەدەست بدرێ‮. ‬سیاسەت لە جیهانێكدا بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬كە مرۆڤەكان وەك‮ ‬یەك بیربكەنەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬سیاسەت پیشەی‮ ‬كەمینەیەكە،‮ ‬بەڵام ئەركی‮ ‬هەمووانە و دەبێ لە خزمەتی‮ ‬بەرژەووەندی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمەڵگا بێت،‮ ‬ئەمرۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬بە هەموو نەتەوە و ئاین و مەزهەبەكانیەوە چاوەروانی‮ ‬لایەنەكانە بۆ گەیشتن بە كەناری‮ ‬سەربەخۆیی‮.‬
Top