بانگهبَشت وسەردانی شاندنی ئەنجوومەنی ریفراندۆم بە سەرۆكایەتی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەموویی ئامانج و هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاەن لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بۆ ئەوەیە كە بەرهەمی رەنج و خەبات و خوێنی شەهیدان و گشت شۆرشەكانی كورد بگەێنە بە ئامانج بۆیە چەندین ساڵە سنووری دەیان وڵاتی بریووە بۆ ئەوەی چیتر كورد بە هۆی داگیركاری خاك ونیشتیمانی ژێر دەست نەبێت .هەموو ئەو هەوڵانەی كە "سەرۆك مسعود بارزانی" لە پێناو ئەم ئامانجە دەیدات بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان، پێویستە بە خوێن و گیان پشتگیری هەوڵەكانی بین بۆ گەییشتن بە سەربەخۆیی یەكجارەكی كە چارەی كێشەی كورد تەنیا دەوڵەتی سەربەخۆیە و ویستی هەموو كورد ئەوەیە سەربەخۆ بین، كاتێك دەشبینە دەوڵەت بۆ ئەوە نییە ببینە مەترسی بۆ دراوسێكانمان، لە 25 ساڵی رابردوویشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان نموونەیەكی جوانی پێشكەش كردووە و دراوسێكانیشمان ئەوە باش دەزانن كە باشووری كوردستان دراوسێیەكی باشە بۆ عێراقیەكان و وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتییش، بۆیە باشترە كە هەرێمێكی وەكو كوردستان لە ناوچەیەكی پڕكێشەدا ببێتە ناوەندێكی ستراتیژی و ئارام نەك لەگەڵ عیراقێكدا بمێنێتەوە كە ئاییندەی دیار نییە، بڕوایشم وایە كە پێكهاتەكانی عێراقیش بە سوننە و شیعەوە گەییشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە دەبێ هەرێمی سەربەخۆی خۆیان هەبێت. بۆ ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ ئامانجێك لە سەربەخۆیی بەرزتر و پیرۆزتر نییە، ناشبێت ڕێگە بدەین ئەم پرسە چارەنووسسازە بكرێتە قوربانیی ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی، بۆیە داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەم لە زووترین كاتدا ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ڕاشكاوانە بە هەموو جیهان بڵێین، ئیمە دەمانەوێ ماڵێكی سەربەخۆ دروست بكەین. سەیرم پێ دێ ئەمڕۆ كەسانێك یان لایەنێكی سیاسی لە كوردستاندا هەبێت، لەگەڵ سەربەخۆییدا نەبێت و بڵێ كاتی نییە، كە تا ئەم ڕۆژگارە سەدان و هەزاران كوڕ و كچی باوەڕ بە نیشتمان لە پێناو ئازادی و رزگاری و سەربەخویی ئەم گەلەدا خوێنی خۆیان رشتووە بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین، جێی داخێكی زۆرە كە ئەمڕۆ خەڵكانێك یان لایەنێكی سیاسی هەبێت پێچەوانەی ئەوە كار بكات و بیانەوێ گەلی كورد بەرەو نەهامەتی و ماڵوێرانیی تر ببەن، ئەگەر گەلی كوردستان ئەمڕۆ ریفراندوم و سەربەخۆیی داوا نەكات، دەبێت چ روژێكی تر بیكات. پرسی ریفراندۆم، پرسێكی زۆر گرینگە و ساڵانێكە گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەم رۆژە دەكات، بۆیە گرینگ و پێویستە گەلی كوردستان بە گشتی پشتگیریی ئەم پرسە بكات، چونكە گەلی كورستانیش وەكو هەر نەتەوەیەكی تری جیهان مافی سەربەخۆیی و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی هەیە، زۆرێك لە نەتەوەكان كە ژمارەی دانیشتووانیان زۆر لە ئێمە كەمترە و هێندەی ئێمەیش قوربانییان نەداوە، بە مافەكانی خۆیان گەییشتوون، ئێمەیش مافی خۆمانە بە ئازادی بژین..
میللەتی كورد ، دوای دەیان ساڵ خەبات و تێكۆشان و دواتر بەرێوەبەری حوكمرانی شارستانی ،توانی وجودی خۆی لە روویی سیاسی و فەرهەنگی دیموكراسی و ئەمنی و . هتد .. بسەلمێنێت و ببێتە ژمارەیەكی بە هێز لە سەر ئاستی كۆمەلگای نێودەوڵەتی دا بە شێوەیێك كە بە بێ كورد هەر گۆرانكاریەك ئەنجام بدرێت سەركەوتوو نابێت و دەگەرێتەوە خالی سفر، چونكە كورد تاكە نەتەوەیە كە توانیویەتی خۆی لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتی دا بگونجێنێت سەرەرای ئەوەی كە كیانی سیاسی خۆیشی نەبوووە تەنها ئەو دەرفەتە نەبێت . كە لە سایەی كۆمەلگای نێودەوڵەتی دا بۆی رەخسا توانی رۆلێكی ئیجابی بگێرێت و ببێتە مایەی بایەخ دان و گرنگی پێدانی نیزامی دەولی لە ناوچەكەدا .گەلی كورد هەوراز و نشێوی زۆری بریوە بە گشتی و باشووری كوردستان بە تایبەتی كە چەند هەنگاوێك لە پێشەوەی پارچەكانی دیكەی كوردستانە وە هەر پارچەێیك لە پارچەكانی كوردستان سەربەخۆیی خۆیی بەدەستبهێنێت لە بەرژەوەندی هەموو كوردێك دایە، ئێستا باشووری كوردستان هەنگاوەكانی لە سەربەخۆیی نزیك بوونەتەوە ئەركی هەموو كوردێكی دلسۆز و كورد پەروەرە پشتیوانی لێ بكات و لە دژی هەموو ئەوانە هەڵوێست وەربگرێت كە دوژمنایەتی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن چونكە لە دەستچوونی دەرفەتی ئەمرۆ واتە گەرانەوە بۆ سەردەمی ژێر دەستی و هەموو ئەو ستەمكاریەی كە لە بەرامبەر كورد كراوە، وەك نەتەوە بە شێوەیهكی گشتی سەربەخۆیی كوردستان بە واتای سەربەخۆیی ئیرادەی سیاسی تاكی كورد و رزگار بوون لە ستەمی ستەمكارانەی ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین جا چ دەوڵەتە سەر دەستەكان بن یان رێكخراو و گرووپە توندرەوەكان، نەبوونی دەوڵەتی كوردی هۆكاری سەرەكی ئەو هەموو ستەمكاریەكە دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ ماوەی سەد ساڵە بگرە زیاتریش لە بەرامبەر نەتەوەیی كوردیان كرد، دەوڵەت دەتوانێت ببێتە رزگاركەری كورد لە هەموو نەهامەتی و تراژیدیا و كارەساتانەی كە بە سەر كوردیان هێناوە بۆیە هەوڵ دان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی دۆزی كوردی بەرەو سەربەخۆیی ئەركێكی زۆر گەورەو پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانییە و نابێ كورد بكەوێتە نێو تەڵەی دوژمنان و نەیارانی. ئێستا ئەو كاتە چارەنووسسازەیە كە چیتر بە فیرۆ نەدین و پشتیوانیی سەرۆكی كوردستان بین بۆ بەدەستهێنان ئەو ماف و ئاواتە لەمێژینەیە.