مام مەحمود بە نیوەی وەڵامی پرسیارەکەی رازی بوو

مام مەحمود بە نیوەی وەڵامی پرسیارەکەی رازی بوو
مام مەحمود زۆر بەتاسەوە گوتی: ئەڕی لە گشتپرسیدا بەگەر بە بەڵێ دەنگ بدەم چیم دەست دەکەوێ و ئەگەر بە نەخێر دەنگ بدەم چیم دەست دەکەوێ؟
گوتم: مام مەحمود نیوەی وەڵامی پرسیارەکەت لای منە و نیوەکەی تری لای هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕان بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامییە.
گوتی: تۆ نیوەکی لای خۆتم پێبڵێ.
گوتم: ئەگەر بە بەڵێ دەنگ بدەی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردیت دەست دەکەوێ و ئەگەر بە نەخێریش دەنگ بدەی بڕۆ لە هەڵسووڕاوانی گۆڕان و بانگخوازانی کۆمەڵی ئیسلامی بپرسە، چونکە ئەوان خاوەنی نەخێرن و هەر ئەوانیش دەزانن بە نەخێر کورد چی دەست دەکەوێ.
گوتی: تیگەیشتم و پێویستیم بەوە نییە ئەوان پێم بڵێن نەخێر چیمان بۆ دەکات.
Top