کلتوری یەکتر سڕینەوە

کلتوری یەکتر سڕینەوە
هەرفیکرێکی ئاسمانی یاخود زەمینی ئەگەر لەسنوری خۆی زیاتر تێپەڕی توشی توندڕەوی و توندئاژووی دەبێت،مێژووی مرۆڤایەتی سەلماندویەتی کەفیکرە ئاسمانی و ئینسانیەکان لەهەرحاڵەتێکی زێدەڕۆیدا خودی کۆمڵگاو تەواوی ووڵات و تەنانەت بگرە جیهانیشی توشی کارەسات کردوە،شەڕیی خوێناوی نێوان(کاسۆلیک ،پرۆتسانت)بەنمونە کەئەم ئەوروپا جوانەی ئێستای کردبوە جەهەنەم و ئەم قۆناغەناونرا بوو سەردەمی تاریکی وتاریکستانی!
مێژوی خەلافەتی ئیسلامی و کشت و بڕی یەزیدو مەعاویەو علی کوڕی ئەبی تالیب کەتائێستاش بەردەوامی هەیە هەربەرهەمی دۆخی زیادەڕۆی و توندئاژۆیی فیکرییە
لینین ،ستالین، هیتلەر هەمان ئەوسەرکردانەبون کەلەسەر توندڕەوی وزیادەڕۆی سڕینەوەی بەرامبەر بەملیۆنان مرۆڤیان دابەکوشتن.
بەڵام لەسەردەمی مۆدێرنەدا پرەنسیپی دیموکراسی ویەکتر قبوڵکردن و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و جیاکردنەوەی دین و دەسەڵات ئەو میکانیزمانەبوون مرۆڤایەتیان لەسەردەمی تاریکی ڕزگار کردوو ئیتر لێرەوە ئەڵتەرناتیڤی توندوتیژی دۆزرایەوەو لەبری توندوتیژی فیزیکی وکوشتن،مەبدەئی گفتوگۆو یەکتر قبوڵکردن ڕێزگرتنی جیاوازیەکان هاتەئاراوە، هیچ لۆژیکێک نیە ڕێمان پێ بدات جارێکی دیکە ئێمە بۆقۆناغی تاریکستانی وتوندڕەوی بڕۆینەوە بۆیە هەقە هەموو ئەو هێزانەی کەئەم حاڵەتی سڕینەوەو جیاوازی قبوڵ نەکردنەیان هەیە پێداچونەوەیەک بەئەجێنداو بەرنامەی خۆیاندابکەن
چونکەئێستا لەڕوی سیاسی و فیکری و ئاستی ڕۆشنبیرییەوە کۆمەڵگەی ئێمە چوەتەقۆناغێکی باش و هەرجۆرە هەوڵدانێک بۆسڕینەوەو کوشتنی ڕۆحی تۆلێرانس سڕینەوەی بەرامبەر قبوڵ ناکات بۆهەر هێزێکی سیاسی واباشترە میکانیزمی قبوڵی ڕاو دیدوبۆچۆنی جیاواز پیادەبکات ئەگەر ناسەرەنجام خودی کۆمەڵگا ئەم فیکرە دواکەوتەوە قبوڵ ناکات و درەنگ یاخود زوو سزای دەدات و بەرەو پوکانەوە دەچێت.
٭ئەگەر بەچاوێکی دورلەمونافەسەی سیاسی وحیزبیەوە سەیری دیمەنی سیاسی کوردستان بکەین تەواوی مەشهەدو دیمەنی یەکترسڕینەوەو یەکترقبوڵ نەکردنە دەبینیت وئەوهێزە سیاسیەشی ئێستا تەبەنی لەم جۆرەلەفیکردو ئایدییا دەکات دیارە کە بزووتنەوەی گۆڕانە کەهەموودەرەوەیکی خۆی تەخوین دەکات و قبوڵی ناکات و ڕۆحیەتی تۆلێرانس و پێکەوەی دەکوژێت و هەر ڕەخنەیەک یاخود سەرنجێک لەسەر ئەوان قابیلی قبوڵ نیەو هەرزوو دەکەونە جنێودان وسوکایەتی بەخودی کەسکەو تەنانەت کەس وکارەکەشی بۆیە ئەم حاڵەتی یەکتر سڕینەوەو یەکتر قبوڵ نەکردنە پێویستە ڕێگای لێبگیرێت بەپێی یاساکارپێکراوەکان ولەڕێگای هوشیاری کۆمەڵگاکەمانەوە.
ڕێبین
Top