ئەوانەی بیانۆ بەزەوی و ئاسمان دەگرن

ئەوانەی بیانۆ بەزەوی و ئاسمان دەگرن
لێژنەی باڵای ریفراندۆم لە چەندین لێژنە پێك هات و ئەرك و مهامەكان دیاری كران هەر یەكەو كارەكییا بۆ دەست نیشان كراوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئەرێنی ئەو ریفراندۆمە بە رێوە ببەن هەرچەندە كە هەموو لایەنەكان جیا لە گۆران و كۆمەڵ بە پەرۆشەوە هانی ئەندامان و خەڵكی كوردستان دەدەن بەڵام میدیاكانی سێبەر و سەر بە ماڵكی و مایكەكانی تاران بەردەوام لە هەوڵی سارد كردنەوەی هاوڵاتیانن لەو پرۆسە گرینگ و پربایەخە كە پەیوەندی بە چارەنووسی گەڵی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستانەوە هەیە هەر بۆیەش لە هەموو لایەنەكان لێژنەكان پێك هاتوون بۆ نمونە ئەو لێژنەی كە بەرەوە ئەورووپا بەرێكەوت هەموو ئەو حیزبانەی كە كۆدەنگییان لە سەر ریفراندۆم هەبوو بەشدارن ئەندامانی شاندەكە پێكهاتبوون لە:
هۆشیار زێباری، نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان. نەجمەدین كەریم، نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان. محەمەد هاودیانی، نوێنەری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان. فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم. محەمەد سەعدەدین، نوێنەری توركمانەكان. وەحیدە هورمز، نوێنەری مەسیحیەكان و شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدیەكان.
و ئەوەش ئەو بیانۆیەی بۆ دژبەرانی سەربەخۆیی و ریفراندۆم نەهێشت كە باسیان لە لێژنە و شاندی حیزبی دەكرد بەڵام لێرەدا بیانۆیەكی تر دەگرن ئەویش بە ناوچەییی كردنی شاندەكەیە و ئێستا قسە لە سەر ئەوە دەكەن كە هیچ یەك لە ئەندامانی شاندەكە خەڵكی گەرمیان و سلێمانی نین سەرەرای ئەوەی كە خۆیان بابەتەكە بە ناوچەییی دەكەن و لە هەر بیانۆیەك دەگەرێن بۆ ئەوەی پیلانی دوژمنان جێبەجێ بكەن و دژی سەر بەخۆیی كوردستان بوەستنەوە
Top