خۆبوون لە نێوان (ئازار) و (ئاسوودەبوون)ـی، ڕووح

خۆبوون لە نێوان (ئازار) و (ئاسوودەبوون)ـی، ڕووح
دەشێت دڵی گشت (عەوام) خۆشبکەین و پێمان وابێت بەم کارەمان نازناوی (بوونەوەرێکی چاک) بەدەست دەهێنین. بەڵام ئەوکات جگە لە موقەلیدێک و شانۆکارێکی درۆهین هیچیتر نییە بۆ ئەوەی پێناسمان پێی بکرێت.
بۆ ئەوەی وەکخۆمان بین دەبێت بەر لە هەرکەسێک خۆمان بناسین و شارەزای خۆمانبین پێش ئەوەی شارەزای کەسانیتر بیین.
هەرکاتێک توانیمان ماسکی مرۆڤە موقەلید و شانۆکارە درۆهینەکان لەسەر دەموچاوییان لابدەین و حەقیقەتی ناوەوەیان بناسین ، ئەوکات سەردەکەوین بەسەر هاوڕێ نزیکە بەرژەوەندخوازەکان و مرۆڤە بەدەکان.
ئەگەر تەنها لە ترسی (سزا) باشبین و بە ئومێدی (پاداشت) وەرگرتن مرۆڤایەتی خۆمان لە حەقیقەتدا پڕاکتیزە بکەین ئەوا هیچکات ناتوانین سەرکەوین بەسەر بڵندایی ژیان و گەیشتن بە ترۆپک.
Top