هەنگاوەكانی حكومەت بۆ سەربەخۆیی دارایی

هەنگاوەكانی حكومەت بۆ سەربەخۆیی دارایی
كوردستان دوا بە دوای ئەوەی لە ژێر پاڵەپەستۆ و گووشاری ووڵاتانی ئەقلیمی بە تایبەت بە هۆی نەبوونی نەوتی سپی بۆ بە كار هێنانی ناوخۆی كوردستان بە تایبەتی لە زوەرزی زستاندا، و گاز بۆ پرۆژەكان لە لایەكی ترەوە نەبوونی كارەبا و ئەو گرفتە سەرەكییەی گە كاریگەری لە سەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانەوە هەبووە هەربۆیەش هەموو ئەوانە هاندەر بوون بۆ ئەوەی كە حكوومەتی هەرێم بە روۆیایەكی تر رووبەرووی ئەو فاكتانە ببیتەوە
ئەوەش بوو بە هۆكار بۆ ئەوەی حكومەت بیر لە چارەسەری ئەو گرفتانە بكاتەوە ئەوەش هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوت و لێدانی كێڵگەی نەوتی بوو ئەوەش بە جۆرەك سەربەخۆیی ئابوری بۆ هەرێمی كوردستان هێنایە كایەوە بە تایبەتی كە حكومەتی ناوەندی پشتی لە هەموو ئەو گرێبەستە كۆمەڵایەتی و سیاسییانەوە كرد كە لە گەڵ كوردستانی هەیبوو و تەنانەت بە هەموو شێوەیەك دەستوریان پێشەڵ كرد، ئەوەش هۆكارەك بوو كە كوردستان تووشی بارەكی نایاساییی ئابووری ببیت بەڵام كوردستان بە پشت بەستن بە ئەو بنەما ئابورییانەوە، رێگا لە هەموو ئەو گوشارانەوە بگریت
زیاتر لە سێ ساڵە كە بە هەموو شێوەیەك حكومەتی ناوەندی دژایەتی كوردستان و گەلەكەی دەكات و موچە و بودجەی كوردستانی بریوە هەروها هیچ یەك لە و هاوكارییە داراییانەی پێشمەرگەی نەداوە بە تایبەتی كە پێشمەرگە لە چوارچێوەی حكومەتی فدراڵ دایە ،ئەوەش سەرەرای ئەوەی كە كاریگەری هەبووە بەڵام هەر لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە بووە كە حكومەتی هەرێم توانی لە رێگەی دابینكردنی هاوكاری دارایی پشتگیری شەری پێشمەرگە لە گەڵ تیرۆریستانی داعش بكات.
بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەو كێشانەی كە لە گەڵ حكومەتی ناوەندی سەبارەت بە پێشەڵكردنی مافەداراییەكان هەبوو بەڵام ئەوانە نەبوونە هۆكار كە حكومەتی هەرێم لە درێژەدان بە سیاسەتەكانی سەركەوتوو بووە و پێش بینی ئەوە دەكرێت ئەو سیاسەتە پاڵپشتییەكی جدی بۆ سەربەخۆیی گەلی كورد دەبیت
Top