دژی (ڕیفڕاندۆم)
July 8, 2017
وتار و بیروڕا
![دژی (ڕیفڕاندۆم)](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
دەیانەوێت کوردستان سەر بە (بەغدا)بێت.
نایانەوێت تاکی کوردستان خاوەنی خۆی بێت و ڕای خۆی لە داهاتووی خۆی بدات
مەئامەرە دوای موئامەرە دەکەن ، هەموو ڕێککەوتنێک و دەست تێکەڵکردنێک دەکەن لەگەڵ ئەژدیهاکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی کوردستان نەگات بە سەروەری و سەربەخۆیی
ئەوان قەسەمدراون تاکوو کۆتا نەفەس بجەنگن دژی سەربەخۆیی کوردستان و هەموو هێزێکییان لەو پێناوەدا دەخەنە گەڕ.
خاکفرۆش دەکەن بە (عەبقەری)و، جنێودەر وەک (فەیلەسوف) بۆ خەڵکی پێناس دەکەن ، لەشکرێکی بەکرێگیراوویان هەیە بۆ ئەوەی پرسی (ڕیفڕاندۆم) کرێت بکەن.
دەبێت قوتابییانی ئەو مەدرەسە فیکرییەی کە دەیەوێت تاکی کوردستان بە ئاقارێکی نادییار ببات سزا بدرێن و وەکوو عیبرەتێکییان لێبێت بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵی هەراجکردنی وڵاتی خۆیان دەدەن.