نان مان ئەوێت سەربەخۆیی مان ناوێت ؟؟؟؟!!!!

نان مان ئەوێت سەربەخۆیی مان ناوێت ؟؟؟؟!!!!
ئەم دروشمە ناشرین و قێزەونە کەلەئێستادا باوە لەناو هەڵسوێنراوی بزتنەوەی گۆران و کۆمەڵێ بەناو ئیسلامی و باڵێ دەست ڕۆشتوی یەکێتی ، کەبەشانازیەوە و بەبێ شەرم ، پاڵپشی لەیەکپارچەی عێراق دەکەن ،
هەرکوردێکی ڕەسن نیشتیمان پەروەر بیبیستێت یان بیبنێت ، شەرم لە کوردبونی خۆی دەکات کە نەتەوەکەی دوای ئەم هەموو قوربانیی و زۆڵم ستەمەی لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لێی کراوە ، کوردێک مابێت هەڵوێستی بەم جۆرەبێت .

گەلی کورد لەوەتەی خۆی ناسیوە لە پێناو ئازادی سەربەخۆیدا جەنگاوە و قوربانی داوە ، نامەوێت بڕۆمە قوڵای مێژووە ، روداوەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەسن بۆ کوردێکی نیشتیمان پەروەر ، کە تێبگات سەربەخۆی نەک لەناو ئاو لە ئۆکسجین گرنگترە .

بۆ ناپرسن بەرەی دژەی سەربەخۆی لەپێناو کێداو چیدا ئەم هەڵا و ژەهر ڕشتنە دژی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی دەیکات ؟
چ لایەن و وڵاتێک زەرەر مەند دەبێت بەسەربەخۆ بوونی کورد ؟
ئێمەی کورد گەر بۆسەربەخۆی نەبێت ، لەپێناو چیدا چەنگاوین ؟

لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشت ، بۆ ئەنفال کراین گەرمەبەست لێی سەربەخۆی نەبێت ؟
لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشست ، بۆ کیما بران کراین گەر بۆ سەربەخۆی نەبێت ؟
لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشست ، بۆ هەزاران شەهید درا گەربۆ سەربەخۆی نەبێت ؟
لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشست ، بۆ کۆرەومان کرد گەر بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لەژێردەستەی نەبێت ؟
لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی فاشست ، بۆ ئەو هەموو خوشکە پەلک زەردانەمان لەنوگرەسەلمان و زیندانێکان دەست دێژیان کراوەسەر گەر بەهۆی کوردبوون نەبێت ؟
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ هەزار بۆ .

گومان لەوەدانیە بەرەی دژەسەربەخۆی لەمێژا ویژدان و کەرامەت و هەستی نەتەوایەتیان فرۆشتوە و بەفەرمانی ئاغاکانیان کار لەسەرە تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ لەباربردنی ئەم هەلە زێرینە ، بەڵام کارەساتە لەوەدایە هاوڵاتیەکی کورد بەچەواشەی خۆفرۆشان بەلارێدابرواو بەلایەوە نان گرنگتربێت لە ئازادی و سەربەخۆی نەتەوەکەی .
Top