فەرموون تاقی بکەنەوە

فەرموون تاقی بکەنەوە
هەر رۆژە و قسەیەک دەرداون، رۆژێک دەیانگوت: سەربەخۆیی و ئازادی پێش نان و گوزەران، ئێستا دەڵێن: نان و گوزەران پێش سەربەخۆیی.
رۆژێک دەیاگوت: مافی چارەی خۆ نووسین، بە خوێنی خۆمان دەنووسین، پارتی لە چاخی بەردیندا دەژی و داوای ئۆتۆنۆمی دەکات، ئێستا دەڵێن، بارزانی دژ بە یەکپارچەیی خاکی عێراق پیلان دەگڕێ و بەرەو هەڵدێرمان دەبات.
رۆژێک دەیانگوت: ماف دەسێندرێ و نادرێ، ئێستا دەڵێن: ئەگەر دوژمنان رازی نەکرێن بەوەی مافمان بدەنێ، هەر هەنگاوێک بنێین تووشی کێشەمان دەکەن.
رۆژێک دەیانگوت: بە دەوڵەتی پارچەیەک رازی نابین و دەوڵەتی هەر چوار پارچەمان دەوێ، ئێستا دەڵێن: بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان ئێران نیگەران دەبێ.
رۆژێک دەیانگوت: سەرکردایەتی کورد هەڵەی کە لە ساڵی ١٩٩١دوای راپەڕین و ساڵی ٢٠٠٣و دوای رووخانی رژیمی بەعس جاڕی سەربەخۆییان نەدا، ئێستا دەڵێن کاتی نییە و زەمینە لەبار نییە، ئەرێ بەڕاست ئێستا زەمینە لەبار تر یان ئەکات؟
ئێستا دەڵێن: گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی نییە و بارزانی موزایەدەی پێوە دەکات، فەرموون.. ئێوە دەنگ بە بەڵێ بدەن و تۆپەکە هەڵدەنەوە ساحەی بارزانی، جا کە گشتپرسی بۆ سەربەخۆۆی کوردستان نەبوو ئەوجار هەقی خۆتانە هەرچی بڵێن و هەرچی بکەن.
Top