لە کنگەوە لغاوی دەکەن

لە کنگەوە لغاوی دەکەن
لە هەموو دنیادا گەلان بە خوێن و خەبات دەوڵەتیان بەرهەم هیناوە، دەوڵەتیش خۆشگوزەرانی، ئەوە یاسای مێژووە و ئینکاری لێ ناکرێ، کەچی لە کوردستان دەستە و گرووپی ئەوەندە سەیر و سەمەرە دەرکەوتوون و پێچەوانەی ئەو یاسایە هەنگاو دەنێن و کورد گوتەنی لە کنگەوە لغاوی دەکەن و دەڵێن: ئەوە خۆشگوزەرانییە دەوڵەت درووست دەکا و ئەگەر خۆشگوزەران بین دەوڵەتمان بۆ چییە؟ لەوەش خراپتر بۆ دژایەتی درووست کردنی دەوڵەت پێش داگیرکارانی کوردستان کەوتوون و لەوان توندتر شەڕی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی دەکەن، ئەرێ خەڵکینە لە کوێی دنیادا بووە نەتەوەیەک لە نەبوونی سەربەخۆیی ئەنفال دیبێ و کیمیایی لێ درابێ و هەڕەشەی لەناوبردنی لەسەر بێ و بڵێ دەوڵەتم ناوێ، ئەوە لە کوردستان بینیمان و رۆژێک دێ مێژوو وەک نموونەی گەورەترین خیانەتکار بیانخاتە پێشەوەی هەموو خیانەتکار و خۆفرۆشانی جیهان.
Top