ریفراندۆم ئامرازێك بۆ گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی ..
July 8, 2017
وتار و بیروڕا
له‌م چركه‌ساته مێژوویه‌دا، بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئامانج و ئاواتێك له به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له‌پێشتر و گرنگتر نییه، بۆیه ده‌بێ ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی كۆمان بكاته‌وه و له پێناویدا كۆی ناكۆكییه لابه‌لا و لاوه‌كییه‌كانمان بخه‌ینه‌وه لاوه.بۆ هه‌موو لایه‌ك رونبۆوه "سه‌ربه‌خۆیی نه دروشمه و نه موزایه‌ده‌ی سیاسی"، نه غافڵكردنی خه‌ڵكه و نه سیناریۆی بێ ئه‌ساس. به‌ڵكو چاره‌نوسی گه‌له و كاتی هاتووه و ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه، ئه‌و ئه‌نجامه حه‌تمی و شایسته‌یه‌یه كه بارته‌قای سه‌د ساڵ خه‌بات و قوربانیدان و خۆڕاگری و نه‌سره‌وتنی میلله‌تێكی مه‌زڵومه.ئێستا له‌به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان جگه له كۆبونه‌وه له ده‌وری ئه‌و ئامانجه میحوه‌رییه، جگه له پێكهاتن و به‌پیره‌وه‌چونی ده‌رفه‌ته‌كه، جگه له برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و ده‌ستهه‌ڵگرتن له ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و دوودڵی، هیچ رێگایه‌كی دیكه نییه كه به خێر و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ته‌واو بێت.هه‌موو لایه‌كمان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌كی مه‌زنی مێژووییداین، هێزه سیاسییه‌كانی كورد، له رابردوودا بۆ كه‌متر له‌م ئامانجه مه‌زنه ده‌ستیان ناوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و پێكه‌وه ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، چ جای بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه ئاوات و ئامانجی خه‌باتی هه‌موو لایه‌كمان و ترۆپكی ئومێدی میلله‌ته‌كه‌مانه.هه‌موو لایه‌كمان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رخستنی ریفراندۆم و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییداین. ده‌بێ له‌م كاروانی په‌ڕینه‌وه مه‌زنه‌دا، به تێكڕایی پێشڕه‌و و به‌دیهێنه‌ری ئامانجی میلله‌تی خۆمان بین و كه‌سمان دوانه‌كه‌وین. رێگه‌یه‌كی درێژمان بڕیوه و هه‌رچیشمان له‌و كاروانه‌دا به‌ده‌ستهێناوه به‌رهه‌می یه‌كده‌ستی و پێكه‌وه‌ییمان بووه، هه‌رچیشمان له‌ده‌ستداوه، ئاكامی لێكترازان و په‌رته‌وازه‌ییمان بووه. گه‌له‌كه‌مان سه‌رباری خۆڕاگری و سه‌بر و ته‌حه‌مول، به‌ڵام ماندووی رێیه و كاتی هاتووه بحه‌وێته‌وه و له ئێستا و ئاینده و ژیان و گوزه‌رانی دڵنیا بێت و سه‌روه‌ری خاكی خۆی بێت.پارتیمان له كاتێكدا یادی شۆڕشی گوڵان ده‌كاته‌وه، چاوی ئومێدی له یه‌كڕیزی نێوخۆیی و چاوه‌ڕوانییشی له گه‌لانی دونیا و ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه پشتیوانی له ئیراده و بڕیاری گه‌لی كوردستان بكه‌ن و مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی وه‌ك تێكڕای گه‌لانی دونیا پێ ره‌وا ببینن و ده‌وڵه‌تی كوردستان له كه‌شی لێكگه‌یشتن و به ئاشتی و بێ گێچه‌ڵدا بێته وجود. .
هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسیە بەردەوامەكان ، رووبەرووبوونەوەی هەرٍەشە و مەترسییەكان و سەنگەری پێشمەرگە وەك كۆشكی سەرۆكایەتی و هەوڵەكانی لە پێكەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیری كوردستان و چرٍكردنەوەی هەوڵە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان لە پێناو گەیاندنی كورد بە كەناری دەڵنیایی ، راستە و رٍەوایی سەرۆك بارزانی لە داكۆكیكردن لە مافە رەواكانی كورد وەك پێشمەرگە و سەرۆكێكی كارێزما و دڵسۆز بۆ خاك و نیشتیمانەكەی پیشان دەدات . گەر ئاورێك لە مێژوو رابردوو و ئێستامان بدەینەوە ، بۆمان دەردەكەوێت كە بۆ چی و بە هەموو شێوەیەك دژایەتی سەرۆك بارزانی دەكرێت ،ئامانج چییە؟! لەراستیدا هەوڵە بێ وچان و بەردەوامەكانی و پێداگریان بۆ بەدیهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستان وایكردووە نەیارانی كورد هەموو جۆرە ئامرازێكی میدیایی و شەرٍی دەروونی بەكاربێنن تا خۆی میللەتی كورد لە گەیشتن بەو ئامانجە سارد بكەنەوە .ریفراندۆم وەك ئامانج و ستراتیژێكی نیشتمانی، ئەو پرسە گرنگ و چارەنووسسازەیە كە ئاواتی هەموو كورد و كوردستانیەكە، كەس هێندەی كورد باجی سەربەخۆیی نەداوە، تا كوردیش نەبێتە خاوەن دەوڵەت، كوردستان سەقامگیری یەكجارەكی و هەمیشەیی بەخۆیەوە نابینێت.پرسی كورد و ڕیفراندۆم، دوو دەستەواژەی بەیەكەوە گرێدراون، كورد شایەنی سەربەخۆییە، چونكە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە هەموو جیهان، تاكە هیوا بۆ گەیشتن بەو خەونەش، تەنیا بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار" مسعود بارزانی"ـیە، ئەو تاكە كەسە كە بتوانێت خەونی ئەو میللەتە ستەمدیدەیە بە عەقڵانییەتی خۆی وەك پێشمەرگە و سەركردەیەكی لێهاتوو بێنێتە دی، بۆیە هەمیشە بە ئومێدەوە، دەڕوانینە هەر هەنگاوێكی، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ویست و بڕیاری خەڵكی كوردستان بێت لەبارەی دواڕۆژی خۆی. بۆیە هەموومان پشتیوانی سەرۆك بارزانی و دەڵێین: بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان.