بەرەیێک لە دەرەوەی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان
July 8, 2017
وتار و بیروڕا
لە دوێنێوە هەتاکۆ ئەمڕو بارزانی و هاو پەیمانەکانی خەباتیان بو کردووە و تێکوشاون لە پێناویدا و قوڕبانییان بوداوە و ئەمڕۆش لەم قوناغەدا کە دەتوانم ناوی لێبنێم قوناغی زێڕین واتە دەرفەتێکی لەبار لە بەردەم دوزی ڕەوای گەلەکەمان دروست بووە ونابێ دەرفەتێکی لەم چەشنە سودی لێ وەرنەگیرێت و بە هەند وەرینەگرین دەبێ بە هەمو توانایێکمانەوە پشتگیری سەر خستنی ئەم پڕوسە گەورەیە و نیشتیمانیە بکەین کە سەرۆک بارزانی ڕێبەڕایەتی دەکات بە هاوکاری و پاڵپشتی هەمو سەربەخویی خوازانی گەلەکەمان.
ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بە بڕوای خوم ئەو قوناغانەی تێپەڕاندووە کە ئەگەر بێتو ێێمە لەم بەشەی کوردستان دا سەربەخویی خومان ڕابگەیێنین ڕوبەڕوی پەلاماری توندی دەوڵەتە کانی ناوچەکە دەبینەوە بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانمان چۆنکە هەرێمی کوردستان ئەمڕوکە قورسایی و سەنگی خوی هەیە وجێگەی بایەخی کومەڵگای نێودەڵەتیە و بویتە ژمارەیێکی گرنگ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا
و بەهەند وەرنەگرتنی مەسەلەی ڕەوای گەلەکەمان و هێشتنەوەی بەبێ چارەسەر لەم دەڤەرەدا نە لە بەرژەوەندی سیاسەتی ئەمڕوی جیهانی دایە و نە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و دەڤەرەکە دایە بە گشتی
و مێژوی سیاسی ناوچەکەمان ئەوەمان پێ دەڵێت کە بە ڕەتکردنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بە درێژایی سەد ساڵ جێگیر نەبووە بویە داننان بە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بو سەربەخویی واتە گەڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بوو دەڤەرەکە و لەسەروی هەموشیانەوە بو عیڕاق وئەوە ش نە بەو مانایە کە گەلی کوردستان هۆکاری دروست بوونی ئەم دوخە سیاسیەیەیە کە لە ئارادایە بەڵکو کولتوری سیاسی دەوڵەتانی ناوچەکە هۆکاری سەرەکی بونە و هۆکاری سەرەکی خوڵقاندنی ئەم هەمو ڤەیرانانەن چۆنکە خو بە باشترو بەبەرزتر زانینییان لە غەیری خویان ڕەتکردنەوەی مافی ئەوانیتریان لێ کەوتەوە نمونەی زیندوش ڕەتکردنەوەی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانە.لە درێژایی قوناغەکاندا و گەلی کوردستانیش بەرگری لە بون و ناسنامەنەتەوەیی و نیشتیمانی خوی کردووە وەک مافێکی ڕەوا.
ژمارەیێکی بەرجاو لەو باڵ وکەسایەتی سیاسی و ێیعلامیانە ی کە ئەمڕۆ دژایەتی پڕۆژەی سەربەخویی کوردستان دەکەن ناوم لێناون تابوڕی پێنجەم
ئەمانە هەمان ئە و باڵ و کەسانەن کە هەر لە دەسپێکی هەڵبژاردنی ۱۹/٥/۱۹۹۲ ز سودیان لە بوشایی و ملمڵانێی سیاسی حزبە سیاسیەکانی نێو بەرەی کوردستانی وەرگرت و خەڵکێکی زوریشیان چەواشە کرد و ئەو بوشاییانەیان قوستەوە و خزانە نێو پارتە سیاسیەکان تا ئەو ئاستەی کە ئەمڕو دەبینین بونەتە بڕیار بە دەست و دەستڕویشتوی هندێ لایەنی سیاسی و بەردەوام خەزیکی گاڵتە کردنن بە ئایندەو چارەنوسی گەلەکەمان ، هەڵگری ئەو ئامانجەن کە دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان ێستڕاتیژیەتی سیاسیانە تا ئەمڕۆ بویە پێویستە ئەمانە جیا بکرێنەوە لە کورد پەروەران و نیشتیمان پەروەرانی نێو ئەو لایەنە سیاسیانەی کوردستان کە کەوتونەتە بەرەی دژی ڕیفڕاندوم و سەربەخویی کوردستان و بە خەڵک بناسێندرێن وماهیەتیان بو هاوڵاتیان بە گشتی ڕون بکرێتەوە.
لە وتارێکی پێشوتریشمدا باسی ئەوەم کرد کە نەخشەو پیلانی دوژمنان و ناحەزانی گەلی کوردستان بە شێوەیکی بەڕنامە بو داڕێژڕاو ئەگەر بە تەنیا لە سەرەتای دەسپێکردنی پەلاماری داعش بە نمونە وەربگرین تا ئەمڕو زور ڕون و ئاشکرایە هەمو ئە و میکانیزمانەی کە دانرابوون لە نەخشەی خویاندا بە هاوبەشی واتە بە هاوبەشی لەگەڵ تابوڕی پێنجەم دا ویستیان ئەزمونی هەرێمی کوردستان لەنا و ببەن بو نمونە ڕادەستکردنی شاری موسڵ و چەندین شارو شاروچکەی تری ناوچەی سوننە نشینی عیڕاق بە چەک و تەقەمەنی مودێڕنەوە ۆە ئامانجی سەرەکی ئەم پیلانە بو پەلاماردانی هەرێمی کوردستان بوو کە تەواوکەری هەمو ئەو هەوڵانە بوون کە لە نێو خوی هەرێمی کوردستان دا دژی بارزانی و پارتی و هاوپەیمانەکانیان ئەنجام دەدران لە پێناو لاواز کردنی پێگەی پارتی و بارزانی و هاو سوزەکانیان ئەمەو گوشاری ئابوری و گوشاری هاتنی بە لێشاوی ئاواڕەکان و گێچەڵ فروشتن بەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ێیدارەی هەرێم و هەروەها هەوڵدان بو تێکدانی دوخی ئەمنی و ئارامی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ناحەزانی ناوخوو کە لە هەمویاندا شکەستیان خوارد دڵنیام ئەم دژایەتیە کردنەشیان سەر ناگرێت و ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان لە ڕیفڕاندومی سەربەخویی دا سەردەکەوێت .
لێرەوە داوا لە بەرەی سەربەخویی خوازان دەکەم کە هەمو هەوڵێکی خویان بخەنە گەڕ بو کوتایی هێنان بەم هەمو قەیرانەو کێشانەی کە دوژمنان و ناحەزانی هەرێمی کوردستان دروستیان کردووە و زەمینەیێکیان بو خویان پێ ڕەخساندووە بو چەواشەکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان هەتاکو هەر هیچ نەبێت بتوانن شکەست بەم پڕوسە نیشتیمانیە بهێنن بویە باشترین ڕێکا چارە ئەوەیە کە بە جیددی کێشەی دارایی و ئابوری بەتایبەت مەسەلەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران و کێشەکانی تر چارەسەر بکرێن تاوەکۆ نەیارانی سەربەخویی وک بیانویێکی سەرەکی بو بەلاڕێدا بردنی هاونیشتیمانیان بەکار نەهێنن و ڕێژەی دەنگدان بو سەربەخویی بگاتە ئاستێکی زور بەرز و ێیڕادەی سیاسی بەرزو بەهێزی گەلەکەمان بە هەمو مروڤایەتی ڕابگەیێنین.
لە کوتایی دا سەرکەوتن هەر بو کوردستایەکانە لە دوا جاردا و شەرمەزاریش بو گشت ناحەزان و نەیارانی سەربەخویی کوردستانە وهەرێمی کوردستانیش پێ دەنێتە قوناغێکی نوێوە وەک دەوڵەتێکی سەربەحو ئاڵا پیروزەکەی دە شەکێتەوە لە هەمو جیهاندا .