كێ‌ چاوەروانی ئەوەی دەكرد

كێ‌ چاوەروانی ئەوەی دەكرد
ئەوە جاری یەكەم نییە كە كەسانەكی بەرژەوەندی خواز ،تەنیا لە پێناو جێبەجێ‌ كردنی مەرام و ئامانجەكانی حیزبەكانیان دژی ئەو پرۆسە كاریگەر و چارەنوسسازە ببنەوە،قەت چاوەروانی ئەوە نەدەكرا كە ژمارەیەك رۆشەنبیر و نوسەری بە ناو نیشتمان خواز دژی بەرەی گەلەكەیان بوەستنەوە و لە هەموو ئەوانە دژوارتر ئەوەیە كە هانی خەڵكی تر بدەن بۆ ئەوەی دژی ئەو پرۆسەیە بوەستنەوە و لافی ئەوە لێبدەن كە ئەو پرۆسەیە بوەستێنن.
كی چاوەروانی ئەوە دەكات كە كوردستان بەو هەموو قۆناغە خوێناوییەدا، تێپەری كردبیت و لە كاتی ئێستادا چارەنووس و ئامانجی دێرینەی گەڵی كورد دیاری دەكرێت دژی بوەستنەوە،كێ‌ باوەردەكات كە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ،پاش تێپەر بوونی زیاتر لە سەدەیەك، لە یەك جیابونەوەی پارچەكانی كوردستان و دابەشبوونی بە سەر چوار ووولاتی جیاواز لە رووی كەڵتورییەوە روبەرووی تەفریس و تەعریب و تەعجیم ببینەوە ئینجا مل بۆ بە دی هاتنی ئامانجەكانی گەلەكەی شۆر نەكات.
هەر چەندە كە ئەوە جاری یەكەم نییە كە لە مێژووی پر لە هەوراز و نشێوی كورد كەسانەك هەبوونە كە لە سەردەمی شۆرشەكانی بارزان و شێخ سەعیدی پیران و شێخ مەحمودی نەمر و پێشەوا دا،دژی گەلەكەیان وەستاونەتەوە و خیانەتیان بە كورد كردووە و هەموو سەردەمایە لە هەولی لە بار بردنی شۆرشەكانی كورد بوونە بەڵام دەبینین كە كورد هەر ماوە و هەریش دەمینیت و ئەو پرۆسەیەش بە دڵنیاییەوە سەردەگرێت
Top