بەڵێ بۆ ریفراندۆمێ نعم لڵاستفتا‌و Yes For Referendum

بەڵێ بۆ ریفراندۆمێ نعم لڵاستفتا‌و Yes For Referendum
میللەتی كورد دوای برٍینی هەوراز و نشێویی زۆر و قوربانیدانێكی بێ‌ شومار و لە هەموو گرنگتر دەستنیشانكردنی سنووری باشووری كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە و لەوەش گرنگتر دیاركردنی 25/9/2017 وەك رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ، ئاماژەروونن بۆ ئەوەی میللەتەكەمان دوای تێپەراندنی هەر دوو قۆناغی ئۆتۆنۆمی و فیدرالی و ئێستاش لە ئاییندەدا سێ ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت، ریفراندۆمی كوردستان لە 25-9-2017 و هەرێمی كاتەلۆنیای ئیسپانیا لە 1-10-2017، بەڵام ریفراندۆمی ئیسكۆتلەندا لە كۆتایی ساڵی 2018 و سەرەتای ساڵی 2019 ئەنجام دەدرێت، ئەوەی كاتەلۆنیا ئیسپانیا بە توندی دژی سەربەخۆیی ئەو هەرێمەیە، لە ساڵی 2014 ئەو هەرێمە ریفراندۆمێكی رەمزی كرد لە سەردەمی سەرۆك ئارتۆر ماس، بەڵام دادگای دەستووریی ئیسپانیا بەتوندی رەتی كردەوە، چونكە هەڕەشەیە بۆ یەكێتیی ئیسپانیا، سەرۆكی كاتەلۆنیاش حوكمدرا، بەڵام سەرۆكی ئێستا كارلس بۆدجمۆن سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەم جارە لە تشرینی یەكەمی ئەم ساڵ، ئەگەر كاتەلۆنیا سەركەوت، ئەوا دواتر هەرێمی باسك داوای ریفراندۆم دەكات، ئەو كاتە ئیسپانیا هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەی پەیوەستە بە ریفراندۆمی كوردستان بڕیارەو پاشگەزبوونەوەی نییە، لە 2005 ریفراندۆمێكی نافەرمی و میللیمان كرد ئەنجامەكەشی 8-98% بوو، ئەمەش گوزارشت لە ئارەزووی راستەقینەی گەلی كوردستان دەكات بۆ سەربەخۆبوون، ریفراندۆمی داهاتوو فەرمی دەبێت و رووبەڕووی سەختی و ئاستەنگی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێتەوە، بەڵام پێموایە پێویستە بە شێوەیەكی ئاسایی و واقیعیانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین، زیاتر خەڵكەكە هان بدەین و تێیان بگەیەنین كە ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانیی چارەنووسسازە، پەیوەست نییە بە حزبێك یان لایەنێكی دیاریكراو، هەلێكی زێڕینی مێژووییەو دووبارە نابێتەوە، دڵنیام كە سەربەخۆیی كوردستان دەبێتە هۆی سەقامگیری ناوچەكە و گەیشتنە بە كەناری دڵنیایی..
Top