مەسرور بارزانی، سەرچاوەی دڵنیایی و ئارامییە
July 5, 2017
وتار و بیروڕا
ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان، لە هەموو قۆناغێكدا بەرەوپێشچوونی زیاتر و گەورەتری بەخۆیەوە بینیوە، هەمیشە لە مەیدان بوونە، لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی1991 ـەوە، لە ڕۆژی دامەزراندنی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، وەك دەزگایەكی فەرمی ڕۆڵێكی بەرچاوی لە هێنانەدیی ئاسایش لە هەرێمی كوردستاندا هەبووە، بەپێی پلانی داڕێژراو و بەهاوكاریی دەزگا هەواڵگرییەكانی هەرێم و بە شەونخوونی ئەم دەزگایانە توانیویانە بەرنامە و پیلانی دوژمنان پووچەڵبكەنەوە و ئاسایشی هەرێم بەرقەرار بێت.
بەڕێز مەسرور بارزانی لە ساڵی 1999 بەرپرسایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، بەشداریەكی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەبووە، دەكرێت هەمووان شانازیی پێوە بكەین، لە مێژووی كوردیش لەمجۆرە خەباتگێڕانە زۆرن لە ڕۆژانی ڕەش ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، زۆریشیان وەك سەربازی ونن، مێژوو هەموو شت دەنووسێت، بەڵام چۆن نووسینێك، مرۆڤ تەنیا دەتوانێت بە ڕابردووی جوانییەوە شانازی بكات.
جەنابی مەسرور بارزانی وەكو سەركردەیەكی پڕ لە ئەزموون و بەهێز، سەرچاوەی دڵنیایی و ئارامیە بۆ وڵات، جێگای متمانەی هاووڵاتیان و هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە، دڵسۆزیی و شەونخونیەكانی لەبەرچاون، گشت هەنگاوەكانی شایەنی رێزن، وەكو ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستان، لەمیانی كەرنەڤاڵی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە ڕۆژی 3ی ئایاری 2017 لە شاری هەولێر، فەرموویان: "بۆ ئەوەی سەربەخۆ بین، نابێت سەر بە هیچ لایەكی دیكە بین." وەكو میللەتی كورد، وەستانی ئێمە تەنیا لەكاتێكدایە كەوا دەگەینە مەنزڵ، مەبەستی ئێمە وەكو ڕۆژی ڕوون دیارە، سەربەخۆی ئامانجی ئێمەیە، سەدان ساڵە قوربانی دەدەین لەپێناوی.
ئەوەی بەرەو سەركەتن و جوانیمان دەبات، بە زیندوو هێشتنەوەی ڕێبازی ڕاستەقینە و پیرۆزی بارزانیی نەمرە.