هەمووتان ئەمە دەزانن...
July 5, 2017
وتار و بیروڕا
هەموو هەوڵ و تەقەلای لایە عێراقییەکان ئەوەیە کە بارزانی رازی بکرێت، بە مانەوەی لە عێراقی تازە، بگرە لە داهاتوو هەموو مەرجێکی بارزانی قبوڵ دەکەن، بەس ریفراندۆم ئەنجام نەدات، زۆر رێگاهەیە تاقیانکردوەتەوە، بۆ ئەوەی فشار لەسەر بارزانی دروست بکەن، بەتایبەت زەقکردنەوەی هەڕەشەی دراوسێکان و بەکارهێانی حزبەکوردستانییەکان و فشاری راگەیاندن، بەس لەو پێناوی بارزانیش بەدەردی سەرکردە سوننەکان بڕوات، بەڵام هەمووئەمانە لە ماوەیەکی کەمدا یەکلا دەبنەوە، چونکە بەئەنجامدانی ریفراندۆم لەوە دەچێت دوا بزماربێت لە تابوونی حکوومەتی عێراق.
بارزانی یەکەم بەرهەڵستی هیلاری شیعەیە لە عێراق، جگە لەبارزانی هیچ هیزێک نییە بەرهەڵستی ئەو لاسەنگیە بداتەوە کە دەیانەوێت لە ناوچەکە دروستی بکەن، بارزانی رەنگە باجی هاوسەنگی هێزی بدات، چونکە خۆی بۆ هیچ بەرەک یەکلا نەردوەتەوە، رەنگە یەکێک لە ئەنجامەکانی فشار لەسەر بارزانی نەمانی ئەو مەرجەعیەتەبێت لە کوردستان هەیە، بۆیە زۆربەی فشارەکان لەسەر ئەوە، ئەگەر بێت و بارزانی لە موعادەلەکە بهێنرێتە دەرەوە، بێ گومان باڵانسی هێز گۆڕانکاری بەسەردا دێت، چونکە ئێستا ئەگەر سوننە مەرجەعیەتی هەبوایە بەم دەردە نەدەچوو، بۆیە نەمانی مەرجەعیەت لە کوردستان مەترسی لەسەر ئایندەی کوردستان دروست دەکات، رەنگە ئەو فشارە ناوخۆیەش لە کوردستان هەیە پەیوەندی بەو هاوکێشەوە هەبێت.