كارەساتە، ووڵاتەك رۆشەنبیرەكەی دژی مافی گەلەكەی بوەستیتەوە

كارەساتە، ووڵاتەك رۆشەنبیرەكەی دژی مافی گەلەكەی بوەستیتەوە
"مەریوان وریا قانع "و "ئاراس فەتاح "ئەو دوو نوسەرەی كە هەركات سنوری سلێمانی بەرەو ئاڵۆزی چووە ئەو دوو زاتە پەیدا بوونە و زیاتر ئاگرەكەیان خۆش كردووە بۆ ئەوەی كە زیاتر بەرەو نائارامی بچیت. لە 17ی شوبات كە لە لایەن بزوتنەوی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی سەرپەرەستی دەكرا، ئەو دوو بە ناو رۆشەنبیرە هانی خەڵكیان دەدا بۆ ئەوەی زیاتر كوردستان بەروە ئاشوب و نائارامی ببەن، ئەو جارەشیان ئەو دوو بەناو رۆشەنبیرە لە دەرەوەی ووڵات گەراونەتەوە بۆ ئەوەی كە بازنەی دژایەتی دژە سەربەخۆییخوازەكان فراوانتر بكەن ،هەر بۆیەش دوێنێ دووشەممە 3\7\2017، هەریەك لە مەریوان وریا قانع و ئاراس فەتاح، نووسەرانی شاری سلێمانی، بە مەبەستی دەربڕینی هەڵوێستە ناكۆكەكانیان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، لە كتێبخانەی گشتیی كەلار، كۆڕێكیان بۆ ژمارەیەك لە گەنجان ئەنجام داوە
و ویستوویانە بە قسەی چەواشەكارانە ،ئیرهابی فیكری لەو سنوورە زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن و لە بری ئەوەی كە هانی خەڵك بدەن بە باشترین شێوە بەشداری ریفراندۆم بكەن، بۆ ئەوەی لە ژێردەستی و كۆیلایەتی عەرەب و عەجەم و فارس دەرباز ببن داوایان لێدەكەن كە دەنگ بە نەخێر بەو ریفراندۆمە بدەن بۆ ئەوەی بۆ هەتا هەتا لە كۆیلایەتی دا بمیننەوە..
ئەوەی جێگەی سەر سورمانە كە لە هەموو ووڵاتەك رۆشەنبیران و نوسەران و ئازادیخوازان پێشەنگی دەرباز بوون لە كۆیلایەتی و زوڵم و زۆردارین بەڵام بەداخەوە گەورەترین كارەسات ئەوەیە كە، دەبینین ئەم دوو بە ناو رۆشەنبیر بە پێچەوانەوە هانی گەلەكەیان دەدەن و لە بری دوژمنانی كورد هانی گەلەكەیان دەدن بۆ ئەوەی بە نەخێر دەنگ بەو ریفراندۆمە بدەن. .
بەڵام ئوەی كە زۆر گرینگە هوشیاری هەر تاكەكی كوردە ،كە دژی ئەم جۆرە بیركردنەوەیە بوەستیتەوە و رێگە نەدرێت كەكار لە سەر عەقل و هۆشی جەماوەر بكرێت چوون ئەوە بابەتەك نییە كە پەیوەندی بە لایەنەكی دیاریكراوی كوردستانەوە هەبیت بەڵكوو ئەوە چارەنووسی تاك بە تاكی گەلی كورد دەست نیشان دەكات و هەركەسەك كە بە نەخێر لەو ریفراندۆمە بەشداری بكات روبەرووی بەرپرسیاریەتییەكی مێژووی لە بەرانبەر بە گەلەكەی دەبیتەوە
Top