تەنها ناوی شانازە،ئه گینا نەدوێنێی شانازیه ونەئەمڕۆی شانازییه ووڵامەك بۆ:شانازی ئیبراهیم بلەی

تەنها ناوی شانازە،ئه گینا نەدوێنێی شانازیه ونەئەمڕۆی شانازییه  ووڵامەك بۆ:شانازی ئیبراهیم بلەی
لە كاتیكدا كە باس و خواستی تەواوی میدیاكانی جیهان باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانە،و زۆربەی ووڵاتانی جیهان بێدەنگییان لە هەنبەر پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستان نواندووە ،لە كاتەكدا كە كورد بە شانازییەوە گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بە چۆك دا هێنا،وكورد لە پەیوەندی دیپڵۆماسی و ئابوری ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كردووە،لە كاتەكدا كە زۆربەی ووڵاتانی خاوەن بریار لە جیهاندا ،كورد وەكوو هاوپەیمانەكی متمانە پێكراو سەیر دەكەن،
بەشێك لە قین لە دڵی نەخۆش،بەو مانایە نەخۆش كە ناتوانن سەركەوتنەكان ببینن ، پێیان وایە هەرچی ئەوان بیكەن سەركەوتنە و دروستە و هەرچی ئەوانی تر بیكەن هەڵەیە.ئەوەش درێژەی ئەو ئیرهابە فیكرییە یە كە لەو سنوورەوە پەرەی سەندووە و كۆمەڵگای كوردی لەو شوێنە، تووشی سەر لێشێواوی كردووە، بۆ ئەوەی دژی هەموو شتەك بوەستنەوە.
كورد گەورەترین شانازی هەیە لە پێكهێنانی دەوڵەتەكی نیمچە سەربەخۆ ،كەس نییە سەردانی كوردستانی نەكردبیت و لەو هەموو ئازادییەی كە هەیە سەرسام نەبوبیت،ئەوە نییە كە پارڵمانی بریتانیا و ئەندام پارڵمانەكانی بە چ حەماسەتێكەوە باس لە پێشمەرگ و پێكەوە ژیانی نەتەوەكان و بەخێو كردن و داڵدەدانی ئاوارەكانی كورد و شیعەو سوننەی عێراق بە بێ‌ جیاوازی دەكەن و گوشار دەخەنە سەر ووڵاتەكەیان بۆ ئەوەی پشتگیری ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بكەن، ئەوە شانازییەكانی ئێمەن ئەگەر لە بەرەی گەڵ بن.
شاناز دڵێت:" نامەوێت باس لە دوێنی بكەم". راستە ناتوانیت باس بكەیت چوون شتێكی ئەرێنیتان لە مێژوو تۆمار نەكردووە جێگەی فەخری كورد بیت، بەڵكوو چەندین پەڵەی رەشت تۆمار كردووە كە لێرەدا مەودای باسكردن یان نییە..
وەكوو پرسیارت كردووە:" ئایا ئەمڕۆ توانیومانە ئەو ئامانجە بپێكین و جیاوازتر لە داگیركەرانمان حوكمی خۆمان بكەین ؟"بە دڵنییاییەوە لە بەر ئەوەی سەركەوتنەكانمان لە بواری ئاوەدان كردنەوە و ئابوری هەناردەكردن و دەرهێنانی نەت و بواری پەروەردە هەموو ئەو پێشكەوتنانەن كە هەمانە بەڵام ئێوە لە بەر ئەوەی بە بیری تەسكی دوژمنانی كورد و لە چاویڵكەی ووڵاتانی ئیقلیمی سەیر دەكەن ناتوانن ئەو پێشكەوتنانە ببنن سەرەرای ئەوەی كە موچەو قووتی كوردستانیان بری بەڵام دیسان هاوپەیمانەتیان كرد..
ئایا یاسا سەروەرە؟ بە دڵنیاییەوە لە لای ئێوە سەروەر نییە چوون ئەگەر شتەك بە ناوی یاسا هەبوایە، ئەگەر بە دەنگیش بوایە ،دەبیت پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی هەلەبجەو گەرمیان و سلێمانی پێك بهاتایە ئەگەر یاسا سەروەربوایە دەبیت كێشە لەو سنوورە نەمابابە.
شاناز دەڵێت:" ئایا یه‌كسانی و دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیمان هه‌یه‌؟ "بە دڵتیاییەوە داد پەروەری نییە چوون ئەگەر یەكسانی و دادپەروەری هەبوایە بە شاعیرەیەك خانەنشین دەكرای نەك بە پڵەی عەمید..
لە بەشێكی تری نوسینەكەی دا دەڵیت." گەر شەڕی ئەمڕۆ لە پێناو كورسیدا نیە بفەرموون با رێگە بدەن شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و ماوە و دەسەڵاتەكانی بە یاسا و سیستم بكرێت."گوایە كە شاناز لە دونیای هەواڵ و سیاسەتدا بێخەبەرە و بێخەبەرە لەوەی كە سەرۆكی هەرێم رۆژی هەڵبژاردنەكان و تەنانەت بودجەشی بۆ ئەو بابەتە تەرخان كردووە و ئەگەر ئێوە پەرۆش و هەم و غەمتان كوردستانە ناتوانن ناحییەیەك بەرێوە ببەن و بەنیازن دەستی چەورتان بە ئێمە بسرنەوە.ئەگەر وەكوو ئەوە باس دەكەن لە پێناو كورسییە دەتوانن بڵێن هۆكاری دروست نەبوونی حكومەتە خۆجێیەكانی سنووری نیوە سەوز و نیلی چییە؟
ئایاكێشەكانی چەمچەماڵ بێ‌ ئاوی و بێكارە باییە؟ یان نەتوانیین لە ئیدارە كردنیەتی؟
Top