كورد وەك نەتەوەیەكی دابەشكراوو ماف زەوتكراو گەورەترین نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە تاكو ئیمڕۆ سەرەڕایی ئەو هەموو قوربانیدانەی كە بەدرێژایی مێژووی سەدان ساڵە داویەتی، تاكو ئێستا خاوەن دەوڵەتێكی تایبەت بەخۆیی نیە ئێستاش ڕوبەرو لەگەڵ سەرسەخترین دوژمنی مرۆڤایەتی كە نەك هەر تەنها بۆ كوردستان بەڵكو بۆ سەرتاسەری دونیا مەترسیە لە جەنگێكدایە كە سەركەوتنی كۆتایی و شكاندنی ئەفسانە خەیاڵاویەكەی داعش لەسەر دەستو بازووی پێشمەرگە نزیك بۆتەوە. دوایی كۆتایی هاتنی جەنگی ساردو گۆڕینی كۆیی هاوكێشە نێودەوڵەتیەكان و كرانەوەی دەوڵەتان بەڕویی یەكتردا دەبینین وەچەرخانێكێ نوێ لە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتی هاتۆتە ئاراوە، بەوەی كە میللەتان زیاتر پێداگیر بوونە لەوەی كە خۆیان بڕیار لە چارەنوس و حكومكردنی شوێنی جوگرافی خۆیان بدەنو بە خوێن سنورەكانی تایبەت بەخۆیان دەكێشنەوە ،نەتەوەیی كوردیش وەك نەتەوەیەكی سەرەكی لەم ناوچەیە بەبێ ئارەزوو خواستی خۆیی دور لە هەموو ئەو یاساو پرەنسیپانەی كە لە كۆیی ماددەكانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكاندا هاتووە دابەشكراوەتە سەر چەند دەوڵەتێك كە خودی ئەم دەوڵەتانە لە هەموو ڕویەكی كۆمەڵایەتی فەرهەنگی و كلتوری و زمانەوانیەوە تەواو جیاوازن لە میللەتی كورد،لەم هەرێمەی كوردستانی عێراق واقعێكی جیاواز لە پارچەكانی تر هەیە ئەویش ئەوەیە كە ماوی 25سالە كورد خۆیی حوكمی خۆیی دەكات وە توانیویتی پشتگیریەكی زۆری نێودەوڵەتی بۆ خۆی بەدەستبهێنی بەڕادەیەك كە ووڵاتان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەلە لەگەڵ ئەم واقعەدا دەكەن،ڕونو ئاشكرایە كە دەسەڵاتدارانی بەغدا هیچ كات نەیان ویستوەو نایانەوێ ئەو مافە دەستووریانەی كە لە دەستووری هەمیشەی عێراق بە كورد دراوە وەك خۆیی جێبەجێبكەنو هەمیشە خۆیان لەو ئەركانەی كە لەسەر شانیان بووە بەرامبەر كوردستان شاردۆتەوە، بۆیە لە دیباجەی دەستووری عێراقدا نوسراوە مانەوەی عێراق بەیەكپارچەی ئیلتزامكردنە بەم دەستوورە لە لایەن حكومەتی فیدڕالەوە،ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەر كردنە كە نەك بەغدا ئیلتزامی بەم دەستوورەوە نەكرد ،بەڵكو دەبینن تا ئێستاش تەفسیری جیاوازو بگرە پێچەوانەش بۆ ئەو مادانە دەكات كە لەبارەی كوردستانەوە نوسراون هەر لەماددەی 140و بودجەی پێشمەرگەو هاوبەشیكردنی ڕاستەقینە لە دەسەڵاتو بڕیارو تا دەگاتە مەسەلەی بڕینی بودجەو موچەی خەڵكی كوردستانو چۆنیەتی واژۆكردنی گرێبەستە نەوتیەكانو بەژداریكردنی كورد لە سوپا ...هتد كە ئەمانە هەموویان دەستوور زۆر بە ڕونی ماف بە كورد دەدات ئەدای ئەو مافانەی بكات.ئێستاش دوای ئەوەی بەغدا نەیویست دەستوور وەك خۆیی و ئەو ئەركەی كە بەرامبەر هەرێم هەیەتی جێبەجێبكات، كوردیش وەك هەر نەتەوەیەكی تر مافی ڕەوای خۆیەتی بیر لە جیابونەوەو سەربەخۆیی خۆیی بكاتەوە كە بە ویستو ئارەزویی خۆیی لەو عێراقە جیابێتەوە كە هەمیشە ویستویەتی كۆسپ و تەگەر بخاتە بەردەم ئاوەدانی و پێشكەوتنی هـەرێم لە گشت بوارەكان،بۆیە سەربەخۆیی باشترین بژاردەیەی بەردەم كوردەبەڵام چۆن جیابینەوەو بە چ میكانیزمو ئاراستەیەك،ئایا بەشەڕو هێزی سەربازی ئەم پرسە یەكلایی بكەینەوە یاخود بە لێكتێگەیشتن لەگەڵ بەغدا،ئەمانە ئەو ڕێگایانەن كە دەبێ یەكیان هەڵبژێرین باشترین ڕێگا بۆ جیابونەوەمان گفتوگۆو دایالۆگەكی هەمەلایەنەی كوردستانیەلەگەڵ بەغدا وەبتوانین ئەو بڕواو قەناعەتە بە بەغدا بهێنین كە گەلی كورد دەیەوێت لە ڕیفراندۆمێكی ئاشكراو بە ئاشتیانە بە ئارەزویی خۆی بڕیار لە چارەنوسی خۆیی بدات،سەرەنجام هەر بڕیارێك بدات دەبێ هەموو لایەنەكانی تری عێراقی ڕێز لەو بڕیارە بگرنو قبوڵی بكەن.
پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان هەمووكات لە پێناو بەرژوەندی نیشتیمانیی و نەتەوەیی سازشی لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان نەكردووە و لەو پێناوەشدا رووبەرووی هەرٍەشە و مەترسی گەورە بۆتەوە . پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی هەمیشە ویستویەتی ببێتە بناغەو هەوێنی یەكدەنگی و یەكهەڵوێـستی لایەنەكان بۆ مەسەلە چارەنوسسازەكان بەتایبەت مافی چارەی خۆنوسین،ئەزموونی مێژوی پارتی ئەوەی سەلمانووە كە زۆرجار پارتی ئامادەی قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا دەسكەوتی نەتەوەیی زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی كورد لە پەرتەوازەیی و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی پارتی بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی نیشتمانو،دژایەتیكردنی ئەو لایەنە عێراقی و ئقلیمیانەی كە كوردیان بە هاووڵاتی ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی ناسیۆنالیزمی كوردی وەسفكردووە، ئەگەر بە بەووردی سەیری فەلسەفەو سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە ڕابردوو ئێستادا جیاوازی لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی ویستویەتی ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی بەوپەڕی ئازادی لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی سیاسـی تێڕوانینو فكرەی جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی كە نەیتوانی ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی مێژوو بریتیە لە نیشاندانی ڕویی ڕاستەقینەی كۆیی ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری هەوڵە بەردەوامی سـەرۆك بـارزانی،ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەی كە لەم دوایەدا لە نێوان حزبەكاندا دروست بوون بیخەنە لایەك،چونكە هەموو ئەم كێشانە قابیلی چارەسەرو گفتوگۆ كردنن نەیكەن بە مەرجی پێشوەختە بۆ پشتگیریكردن لە ڕاپرسی، پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی جەنابی سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی ڕاپرسیەوە ئاراستەی كوێی لایەنەكانی كردوە بۆ ئەوەی تێكڕا بتوانن میللەتی كورد لەو نەهامەتی و مەینەتیەی سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی ڕۆشن و بۆ جیلی تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی سـەربەخۆ.