پارتی نازانێ سیاسەت بکا

پارتی نازانێ سیاسەت بکا
مەرجی سیاسەتمەداری سەرکەوتوو ئەوەیە کە بەرامبەرەکەی بناسێ و هەڵوێستەکانی بخوێنێتەوە، پارتی چەند وەختە بزووتنەوەی گۆڕانی نەناسیوە و نەیزانیوە کە بززتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی یاخی بەلەسەیە و لەسەر ریتمی کۆن و بۆ دژایەتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی نەمر درووست کراوە، جگە لەوەش هیچ ئامانجێکی تری نییە.
هەموو کەرس دەزانێ کە بزووتنەوەى گۆڕان وەک ئەو منداڵە وایە کە تازە دەکەوێتە گڕوگاڵی قسە کردن و سەرەتای زمان پژان و لە (نا) زیاتر هیچ نازانێ، ئێ پارتی ئەگەر تۆ مەبەستت گشتپرسی بوو سەرەتا بتگوتبا: کاتی گشتپرسی نییە و دەبێ زەمینەی بۆ بڕەخسێنرێ و ئامادەکاری تەواوی بۆ بکرێ، بزووتنەوەی گۆڕانیش دەیگوت: کاتی گشتپرسییە و جارێکی تر دەرفەتی ئاوا بۆ کورد هەڵناکەوێ و نابێ ئەو هەلە زێڕینە لە دەست بدەین، ئەوکاتیش تۆ بتگوتبا کاکی گۆڕان فەرموو ئێمەش ئامادەی گشتپرسین، ئەوکات یا ئەوەتا گۆڕان ناچار دەبوو قسەی خۆی بخواتەوە و پەشیمان ببێتەوە، یا ئەوەتا گشتپرسیەکە بەبێ کێشە ئەنجام دەدرا و کورد بە مافی رەوای خۆی دەگەیشت و گۆڕانیش بەو شێوەیەی ئێستا لە خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان یاخی و بەلەسە نەدەبوو.
Top